رۆژنامەی ھەولێر

کابینەی نۆیەم لە نێوان ئاستەنگ و فشارەکاندا

وەیسی سەعید وەیسی
كابینەی نۆیەمی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، لەدۆخێکی جیاوازی پر لەکێشە و ئاستەنگ و ململانێ دەستی بەکارکرد، بەلام بە ئیرادەی بەھێزی بەرێز سەرۆکوەزیران، مەسرور بارزانی، ھەمووھەولێك بەگەڕخرا تا بتواندرێت کابینەکە لەئاست خواستی ھاوولاتیان دابێت.

گەر بە وێژدانەوە ھەڵوەستەیەکی خێرای ئەم چەند ساڵەیەی تەمەنی کابینەکە بکەین، زۆر بە ڕوونی پەرەپێدانی پرۆژەی گرنگ و ستراتیژیی بەدیار دەکەون، کە چ گۆڕانکارییەکی نموونەیی لەکوردستان ئەنجام داوە، سەرەڕای دۆخی سەختی ئابووری کە لەدەرەوەی خواست و ویست و دەسەڵاتی حكوومەت دابووە، کە زۆر لە توانا و دەسەڵاتە داراییەكانیشی گەورەتربوون، بەڵام بەرگەی ھەموو فشارێک گیرا، تا کاریگەرییە نەرێنییەکان لە سەر ژیان و گوزەرانی ھاووڵاتیان سنوورداربێت، بەبێ ئەوەی قبووڵ بکرێت ئیرادەی گەلەکەمان بشکێندرێت یان سازش لەسەرمافە دەستوورییەکانی ھەرێمی کوردستان بکرێت، لەم ئان و ساتەشدا کە زیاتر لە دوو مانگ تێدەپەڕێت بەبێ ھیچ بیانوویەک حکوومەتی فیدڕاڵی عێراق بڕیاری ڕاگرتنی مووچەی خەڵکی کوردستانی داوە، لەرێگای چەندین شاندی رەسمییەوە حكوومەتی هەرێم تەواوی ئەو ئەركانەی لەسەری بووە بە پێی دەستوور جیبەجێی كردووە، بەڵام بەداخەوە حكوومەتی فیدراڵ هەرجارە و بە بیانوویەك مووچە و بودجەی هەرێمی كوردستان ڕادەگرێت تەنھا بۆ ئەوەی قەوارەی دەستووری ھەرێمی کوردستان لاوازبکات، بۆیە گرنگە ھەموو تاکێکی کۆمەڵگە، لەپێناو سەرکەوتن بەسەر فشارەکان کە بە ئاشکرا گووشارەکانیان بۆ لاوازکردنی قەوارەی دەستووری ھەرێمە، پشتگیری ھەوڵەكانی کابینەی نۆیەم بكەن، بەھیچ جۆرێک ملکەچی ھیچ فشار و ھەڕەشەیەکی حکوومەتی فیدراڵی نەبین کە دەیەوێت مافەکانی خەڵکی کوردستان پێشێل بکات، چونکە بە پێی دەستووری ھەمیشەیی عێراق، هەرێمی کوردستان قەوارەیەکی دەستووریە و دەبێ ڕێز لە دەسەڵات و مافە دەستوورییەکانی بگیرێت، نەک ھەر ڕۆژێک بیانوو بۆ ھەرێم دروست بکرێت، غەدر لەخەڵکی کوردستان و فەرمانبەران بکرێت، یان بابەتی مووچە و بودجە تێکەڵ بە ناکۆکییە سیاسیەکان بکەن، بەم کارانەیان بۆھەموولایەک دەرکەوت کێشەی حکوومەتی فیدراڵی، لەگەڵ ھەرێمی کوردستان کێشەی سیاسیین نەک تەکنیکی گەر وانیە بۆنھەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکان نادەن کە حکوومەتی ھەرێم ھەموونەرمییەکی نواندووە بۆگەیشتن بە رێککەوتن لەگەل حکوومەتی فیدرال.