زیــــــبا تـەهـــــــــــا
ئافره‌تان دەتوانن لە ڕێگەی ستراتیژییەکانی کە گرنگی بە هەردوو گەشەپێدانی کەسی و پیشەیی دەدەن، تواناکانیان بە شێوەیەکی بەرچاو به‌ره‌وپێشبه‌رن. “پێشکەوتنی ئافره‌تانی جیهان” پرۆژه‌یه‌كی گرنگی ئافره‌تانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانه‌وه،و له‌لێکۆڵینەوەیەكیاندا تیشك ده‌خه‌نه سه‌رئه‌وه‌ی جیهان به‌ره‌و پێشكه‌وتنێكی خێرا ده‌ڕوات، له‌و جیهانه‌دا ئافره‌تان چۆن ده‌توانن ببنه كاره‌كته‌رێكی سه‌ره‌كی و هه‌موو ئه‌و به‌ربه‌ستانه تێك بشكێنن كه‌ده‌بێته هۆی دروستبوونی جیاوازی ره‌گه‌زی و نایه‌كسانی له‌كۆمه‌ڵگه و شوێنی كاردا. پێیانوایه ته‌نها فاكته‌رێك ده‌توانێت ده‌ستی ئافره‌تان بگرێت و پاڵپشتیان بكات، په‌ره‌پێدانی تواناكانیانه و به‌رجه‌سته‌كردنیانه له‌كۆمه‌ڵگه‌دا.
ده‌مه‌وێت لێره‌دا ڕۆشنایی بخه‌مه سه‌ر ئافره‌تانی كوردستان كه پێویسته چی بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی به‌شداربووییه‌كی چالاك بن له‌پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگه‌كه‌یاندا. پێش ئه‌وه‌ی ئافره‌تان بیر له‌وه بكه‌نه‌وه چ هه‌نگاوێك به پێویست و زه‌روورییه‌ت ده‌زانن بۆ پێشخستنی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانی، ده‌بێت بیر له‌وه بكه‌نه‌وه كه چ میكانیزمێك هه‌یه بۆئه‌وه‌ی بیكه‌نه خاڵی ده‌ستپێك و له‌وێوه ده‌ست به گۆڕانكارییه‌كان بكه‌ن.
ئافره‌تانی كوردستان، زه‌مینه‌یه‌كی باش و گونجاویان بۆ ڕه‌خساوه بتوانن په‌ره به توانا و لێهاتووییه مرۆییه‌كانی خۆیان بده‌ن و ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ به‌ره‌و پێشبچن. ئه‌گه‌رچی هه‌ندێك بوار هه‌یه هێشتا هه‌ر ڕێگری و ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م پێشكه‌وتنی ئافره‌تان دروست ده‌كات، به‌ڵام ئه‌مه‌ش ئه‌و ناگه‌یه‌نێت كه ئافره‌تان ده‌رفه‌ت و هه‌لی گونجاویان بۆ نه‌ڕه‌خساوه، به‌ڵكو ده‌توانن زۆرباش سوود له‌و ده‌رفه‌تانه وه‌ربگرن و وه‌ك پیاوان بیكه‌نه ستراتیژییه‌تی پێشكه‌وتن و به‌ره‌وپێشچوونیان. بۆ نموونه كاتێك ئافره‌تان هه‌لێكیان بۆدێته پێش به‌شداری له‌ۆرك شۆپێك یان كۆنفرانسێك ده‌كه‌ن، پێویسته نه‌ك ته‌نها وه‌ك جه‌سته ئاماده‌بن، به‌ڵكو ده‌بێت له‌هه‌موو ڕووییه‌كه‌وه به‌شداربن و ئاماده‌ی خۆیان بسه‌لمێنن. به‌و مانایه‌ی بتوانن ئه‌و ته‌وه‌ر و بابه‌تانه‌ی له‌كۆنفرانسه‌كه‌دا گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت، تێگه‌یشتنی باشیان له‌سه‌ریان هه‌بێت و گوێگر و قسه‌كه‌رێكی باش بن تێیاندا، چونكه به‌شداریكردن له‌كۆنفرانسه‌كان دره‌فه‌تێكی زێڕینه بۆ هه‌ركه‌سێك كه‌به‌شداره، به‌و واتایه‌ی بتوانێت سه‌رنج و ته‌ركیزی له‌سه‌ر بابه‌ته‌كان بێت نه‌ك به‌پێچه‌وانه‌وه خه‌ریكی خۆسه‌رقاڵكردن بێت به بابه‌تی لاوه‌كیه‌وه كه هیچ سودێك به به‌شداربوو ناگه‌یه‌نێت. ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له‌و خاڵه نه‌رێنیانه‌ی ڕووبه‌ڕووی ئافره‌تان ده‌بێـته‌وه له‌ناو چالاكی و ئیڤێنته‌كاندا، كه‌ناتوانن به‌شداربوویه‌كی سه‌ركه‌وتوو و دیاربن، له‌كاتێكدا پیاوان زیاتر بوونێكی سه‌ركه‌ووتووییان هه‌یه و ئه‌وان باشتر ده‌توانن تێگه‌یشتنی باشتریان بۆ ته‌وه‌ره جیاوازه‌كان هه‌بێت. له‌و دیدگایه‌وه، ده‌مه‌وێت به ئافره‌تانی كوردستان بڵێم سه‌ركه‌وتنی ئێوه به‌ئاسانی ده‌سته‌به‌ر نابێت، به‌ڵكو پێویستی به كات و هزری ئێوه هه‌یه، بۆ ئه‌مه‌ش ده‌بێت به‌ته‌واوی ئه‌و ڕه‌هه‌نده بپارێزن و به‌هه‌نده‌وه سه‌یری كات و ته‌مه‌نی خۆتان بكه‌ن، و هه‌موو فرسه‌تێك بۆ پێشكه‌وتنی توانا هزری و مرۆییه‌كانی خۆتان ده‌سته‌به‌ربكه‌ن.
ئافره‌تانی كوردستان، نابێت به‌و ئاسته‌ی كه ئێستا هه‌یانه به‌قه‌ناعه‌ت بن، به‌ڵكو ده‌بێت ئه‌وه‌یان له‌به‌رچاو بێت، ئه‌وانیش به‌شێكن له‌ئافره‌تانی جیهان، و سه‌ركه‌وتنی ئه‌وان سه‌ركه‌وتنی ڕه‌وشی ئافره‌ته له‌جیهاندا. ئێمه‌ی ئافره‌تی كورد له‌هه‌موو ئافره‌تانی جیهان زیاتر پێویستمان به‌خۆپێگه‌یاندن و په‌ره‌پێدانی خۆمان هه‌یه. زۆر ڕه‌هه‌ند و بابه‌ت هه‌یه هێشتا ئێمه لێی بێ ئاگایین و زۆرینه‌مان ئاگامان له‌و بارودۆخه نییه كه‌ئافره‌تان و كۆمه‌ڵگه پێیدا تێپه‌ڕده‌بێت. بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م بێ ئاگاییه ده‌بێت خۆمان ڕێك بخه‌ینه‌وه و زیاتر له‌خه‌می خۆڕۆشنبیركردن و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی تێگه‌یشتن و تێفكرینی پرسه جیاوازه‌كان بین، بۆئه‌وه‌ی له‌ئاست ئافره‌تانی جیهان دواناكه‌وین و نابینه هۆكاری دواكه‌وتنی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان.
ئه‌م باسه‌ی له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێكرد، پێویستی به‌هه‌ڵوه‌سته‌كردنی جددی هه‌یه و پێویسته ئافره‌تان به‌زه‌روورییه‌تێكی ئه‌مڕۆی كۆمه‌ڵگه و خێزان سه‌یری بكه‌ن. پێداچوونه‌وه‌یه‌ك به‌و هه‌ڵانه بكرێت كه بوونه‌ته میكانیزمێك بۆ لاوازبوونی به‌ره‌وپێشچوونی ئافره‌تان و كۆتایی به‌و خه‌م ساردییه بهێندرێت به‌رۆكی ئافره‌تی كوردی گرتۆته‌وه. ده‌بێت پلان و ستراتیژییه‌كی وورد و زانستیانه دابڕێژرێت و ئافره‌تان بیكه‌نه ئه‌جێندایه‌ك و له‌سه‌ری به‌رده‌وام بن، بۆئه‌وه‌ی ئێمه‌ش هه‌نگاو به هه‌نگاو سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنه‌كانی ئافره‌تانی كوردستان وه‌ك ئافره‌تانی جیهان ببینین.

