شێرکۆ حەبیب
نیازم وابوو ئەم جارە بابەتێک لەسەر هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق بنووسم، بەهەر حاڵ کات ماوە بۆ ئەو بابەتە.
ئەم هەفتەیە دوو بابەت هەیە کە پەیوەستە بە سەرجەم هاووڵاتیانی هەرێم، یەکیان بێ سەرووبەری هەواڵەکانی تایبەت بە مووچە و هەست و دەروونی هاووڵاتیان، دووەم هەواڵێک بوو لە میدیایەکی کوردی بینیم و گوێ بیستی بووم رۆژی سێ شەممەی ڕابردوو.
هەڵبەتە راگەیاندن بەسەرجەم بەشەکانی ئامرازێکە کە پێداویستی و ڕەخنە و داوای هاووڵاتیان بگەیەنێتە لایەنی پەیوەندیدار نەک دروستکردنی دڵەڕاوکێ لای هاووڵاتیان و تووشی بێ ئومێدیان بکات، ماوەیەکی زۆرە مووچە بۆتە سەردێڕی هەواڵەکان ئاساییە ئەو هەواڵە بایەخی پێبدرێت، چونکە ژیانی سەرجەم هاووڵاتیان و بوژانەوەی بازاڕ پابەندە بە مووچە لەگەڵ ئەوەی مافێکی یاسایی فەرمانبەران و خانەنشینانە، بەڵام هەندێ لە ڕاگەیاندنەکان بەبێ هەستکردن بە بەپرسیارەتی مامەڵیان لەگەڵ ئەو بابەتە کرد، جگە لەوەی هەر یەکەیان بەشێوازێک ئاماژەی پێدەکرد، لە لایەکی دیکە هەندێ بەرپرسان لە بەغدا بە ئارەزووی خۆیان لێدوانیان دەدەن، ئەمڕۆ بەیانی هەفتەی داهاتوو بریاری خەرج کردنی مووچە دەدرێت، بەڵام بەداخەوە وا نەبوو، حکوومەتی هەرێم وتەبێژی هەیە، ئەو بەرپرسە لە لێدوان لەم بابەتە هەروەها فراکسیۆنەکانی حزبە کوردییەکان وتەبێژیان هەیە ئەوان بەرپرسیارن لەهەر لێدوانێک چونکە لێدوانی ئەوان حسابی بۆ دەکرێ، ئەو هەڵسوکەوتەی هەندێ ڕاگەیاندنەکان و نازانم هەندێ کەناڵی مۆبایل سەفەری پەیدا بوون دوورە لە ئەتەکێت و مەرجەکانی ڕاگەیاندن، هەواڵ و بابەت بڵاودەکەنەوە کە دەبێتە هۆکاری دڵەڕاوکێی هاووڵاتیان، و هەندێ پەیامنێری کەناڵەکان وا خۆیان نیشان دەدەن کەوا هەنگوینیان لە کونە دار دۆزیوەتەوە کە دەڵێ لەسەر چاوەیەک نەیویست ناوەکەی ئاشکرا بکات، ئەم جۆرە هەواڵانە بێ یەک و دوو هیچ راست نین، چونکە ئەگەر هەواڵەکە دروستە با ناوی سەرچاوەکە بڵێ و ئەگەر ئەو هەواڵە نهێنییە بۆ ئەو سەرچاوە ئاشکرای دەکات، بۆیە پێویستە ئەو جۆرە راگەیاندکار و کەناڵانە پابەندی رێنماییەکانی ڕاگەیاند بن.
بابەتی دووەم ئەوەی جێگای سەرنج راکێشانە، ئەو کەسەی دزی لە هاوسێیەکەی خۆی کردووە بڕی زیاتر لە سی هەزار دۆلار و دوایی دەستگیر کراوە دوای ماوەیەک ئازاد کراوە، بە راپۆرتێکی ساختە کەوا دەری دەخات بەخشراوە، تخوا بەرێزیان ئەوەی بێ ئەقڵ بێت سی هەزار دۆلار دەدزێ، ئەوە دزیەکە لە لایەک بەڵام ئەوەی گرنگ و سەرنج راکێشە ئەو پارێزەرە و پزیشکانە راپۆرتێکی ساختەیان دروست کردووە جەنابی دزیان بە بێ ئەقڵ و شێت لەقەڵەم داوە، ئەمە دیاردەیەکی ترسناکە دەبێ حکوومەت و لایەنی پەیوەندیدار بە هەندی وەربگرن، ئەگینا بەرۆژی نیوەرۆ دزی و خەڵک کوشتن روو دەدات و دەڵێن شێت بوو و یاسای لەسەر جێ بەجێ ناکرێت، پێویستە لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەو پارێزەر و دکتۆر یا دکتۆرانەش بکرێت چونکە لێژنەی پزیشکی دەبێ لە سێ دکتۆر کەمتر نەبێ.
دەڵێن جارێک کابرایەک لەگەڵ منداڵێکی هەرزەکاری دەچێتە دووکانێک بۆ هەندێک پێداویستی لە کۆتایی بە خاوەن دوکانە دەڵێ حسابەکەت چەندە ئەویش دەڵێ ئەوەندە دینارە، کابراش دەپرسێ دەڵێ بۆ هەموو دوو کیلۆ شتم کریوە، خاوەن دووکانەکە دەڵێ کورەکەت بەتەنها دوو کیلۆ سێو و مۆزی خوارد، دەڵێ بابە ئەوە شێتە لێی مەگەرە، خاوەن دووکان دەڵێ ئەگەر شێتە بۆ پیاز و پەتاتەی نەخوارد، ئەو برادەرش ئەگەر شێتە بۆ دۆشەک و بەتانی نەدزی لەو شوێنەی پارەکەی لێ دزی!

