حەمەسەعید حەسەن
گوێرایەڵی و یاخیبوون
که ژنانی میسر سه‌روه‌ختی شۆڕشی یه‌نایه‌ر، ڕژابوونه مه‌یدانی ئازادی، هێنده‌ی ترسیان له‌و پیاوانه هه‌بوو که ته‌نگیان به ئافره‌تان هه‌ڵده‌چنی، هێنده له پیاوانی موباره‌ک نه‌ده‌ترسان. (ئاده‌م)ی مه‌یدانی ئازادی، ئه‌وه‌ی به حه‌وا ڕه‌وا نه‌ده‌بینی، پڕ به گه‌رووی داوای ئازادی بکات. ته‌ییب ئه‌لساڵح له ڕۆمانی (وه‌رزی کۆچ به‌ره‌و باکوور)دا، باسی ژنێک ده‌کات که هه‌میشه هه‌ر دوو لینگی به حه‌واوه بووه؛ ئاده‌م له کۆمه‌ڵی بابسالاریدا، به‌و حه‌وایانه سه‌رسامه، که لینگ ده‌که‌نه حه‌وا، ئه‌و ژنانه په‌سه‌ند ناکات، هاواری ئازادی ده‌که‌ن و ده‌نگیان گوێی ئاسمان که‌ڕ ده‌کات.
چونکه بابسالار ته‌نیا وه‌ک جه‌سته ژن ده‌بینێت، جه‌سته‌یه‌ک که هه‌وێنی هه‌ڵگیرساندنی فیتنه‌یه. فیتنه‌یه‌ک که ئاژاوه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیی لێ ده‌که‌وێته‌وه، بۆیه ده‌خوازێت، ئه‌و جه‌سته‌یه که گوایه ورووژێنه‌ر و فیتنه‌خوڵقێنه، هه‌ر له پاژنه‌وه تا ته‌وقه‌سه‌ر، داپۆشراو بێت. ئاخۆ ته‌نگ به ژنان هه‌ڵچنین، له کۆمه‌ڵگه‌ی بابسالاریدا، حاڵه‌ته، یان دیارده؟ ڕه‌نگه ئه‌وانه‌ی به دیارده‌یه‌کی به‌ربڵاوی له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن، مه‌به‌ستیان ئه‌وه بێت، وه‌ک پاساوێک بۆ به دوورگرتنی مێ له چالاکییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بیخه‌نه گه‌ڕ، پاساوێک بۆ ئه‌وه‌ی ژن له‌به‌ر چاو نه‌بێت و ته‌نیا له بازنه‌ی ماڵدا چالاک و قه‌تیس بێت.
هه‌یه وای بۆ ده‌چێت، ته‌نگ به ژنان هه‌ڵچنین، حاڵه‌تی ده‌گمه‌نه و ته‌نیا ده‌رووننه‌خۆش ئه‌و جۆره توندوتیژییه به‌رانبه‌ر ژنان ده‌نوێنێت، ئه‌گه‌ر نا زۆربه بڕوایان به توانای ژن هه‌یه و هه‌ر له ڕوانگه‌یه‌کی سێکسییه‌وه سه‌رنجی ناده‌ن، به‌ڵکوو وای ده‌بینن، وه‌ک خۆی ئاره‌زوو ده‌کات، بیبینن و ژن ئه‌گه‌ر بخوازێت، ده‌توانێت ڕوانینی پیاوان وا بگۆڕێت که ددان به‌وه‌دا بنێن، له بواره‌یلی فیکر و زانستیشدا لێوه‌شاوه‌یه، به‌ڵام ڕاستییه‌که‌ی چونکه کۆمه‌ڵ، له خۆرهه‌ڵات و له خۆرئاوایش، زێتر وه‌ک جه‌سته ژن ده‌بینێت و عه‌قڵ و فیکری به هێند وه‌رناگرێت، هه‌ر له سۆنگه‌ی ئه‌و تێڕوانینه‌یشه‌وه‌یه، ژن ئه‌و هه‌موو بایه‌خه، به جوان نیشاندانی خۆی ده‌دات.
کێشه‌که ئه‌وه‌یه پیاو وه‌کوو شتومه‌ک، له ژن بڕوانێت و وه‌ک چۆن سوود له شتگه‌ل وه‌رده‌گرێت، به هه‌مان شێوه، ڕه‌وتار له‌گه‌ڵ ژنانیشدا بکات، پیاو ئه‌گه‌ر ژنی ته‌نیا وه‌ک جه‌سته‌یه‌کی مێیینه‌ی ورووژێنه‌ر بینی، ئه‌وا نه‌ک هه‌ر سه‌روه‌ختی ڕابوون و له مه‌یدانی ئازادی‌دا، به‌ڵکوو ئه‌گه‌ری ئه‌وه به‌هێزه، له کاتی حه‌ج و عه‌مره‌یشدا و له پیرۆزترین په‌رستگه‌یشدا، ته‌نگی پێ هه‌ڵبچنێت. پێوه‌ندیی ژن و پیاو زێتر له پێوه‌ندیی به‌رخ و گورگ ده‌چێت، با به‌رخه‌که ئاوه‌که‌یشی لێڵ نه‌کردبێت، گورگ هه‌ر لێی ناگه‌ڕێت، با ژنه‌که هیچ بیانوویه‌کی نه‌دابێته ده‌ست پیاو و هه‌موو جه‌سته و جوانییه‌کانی خۆیشی داپۆشیبێت، پیاو هه‌ر وه‌ک نێچیر ده‌یبینێت و له هه‌وڵی ڕاوکردنیدا ده‌بێت.
له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کدا ده‌نگی ژن، عه‌وره‌ت، جه‌سته‌ی ته‌ڵه‌ی شه‌یتان و پرچی گوریسی ئیبلیس بێت، ژن به کاڵفام له‌قه‌ڵه‌م بدرێت، ژن له ده‌یان شت که بۆ پیاو دابین کراون، بێبه‌ش بکرێت، ژن گوێڕایه‌ڵی پیاو بێت و ته‌نانه‌ت ناچار بکرێت، له له‌شی مێرده‌کەیشیدا هاوبه‌شی هه‌بێت، قسه‌کردن له هه‌بوونی ئازادی، لوتکه‌ی عه‌به‌سه، ئاخر له کۆمه‌ڵگه‌ی وه‌هادا، ئه‌وه‌ی سه‌روه‌ره کۆیلایه‌تییه، نه‌ک ئازادی.
له هه‌ر کۆمه‌ڵگه‌یه‌کدا ژن ئازاد نه‌بێت، ئه‌وه کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ئازاد نییه، ئاخر که ژن ئازاد نه‌بوو، پیاویش ئازاد نابێت، چونکه ئه‌و پیاوه‌ی، ژن به زیندانی و کۆیله بزانێت، خۆیشی له‌و به‌ندیخانه‌یه‌دا که له ناخی خۆیدا ڕۆی ناوه، زیندانییه و کۆیله‌ی دابونه‌ریتی دێرین و ڕابردووی تاریکه. به گوته‌ی که‌مال ئه‌بوو دیب: ئه‌و پیاوه‌ی له‌گه‌ڵ ئازادیی ژناندا نه‌بێت، نه وه‌ک خود ئازاده و نه ده‌توانێت له ئازادی سوودمه‌ند ببێت.
له سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاستدا ئه‌وه بۆ ژن قه‌ده‌غه‌بوو، بنووسێت و ده‌رگه‌ی هه‌موو ده‌ستپێشخه‌ری و داهێنانێکی به ڕوودا داخرابوو. ده‌بوو ژن جه‌سته‌یه‌ک بێت له ترس، به ده‌نگێکی نه‌وی بدوێت و له ئاستی پیاودا نه‌ک ده‌نگ، چاویش به‌رز نه‌کاته‌وه. پیاو که له ده‌ره‌وه، گوێڕایه‌ڵ و ملکه‌چی ده‌سه‌ڵاتێکی سته‌مکار بوو، له ماڵه‌وه، له ژنه‌که‌ی ده‌بوو به شێری نه‌ڕ. پیاو که له ده‌ره‌وه کۆیله‌یه‌کی فه‌رمانپێکراو بوو، له ماڵه‌وه، له ژنه‌که‌ی ده‌بوو به فه‌رمانڕه‌وایه‌کی دیکتاتۆر. نه‌وال سه‌عداوی گوته‌نی: (گوێرایه‌ڵی: ئه‌و ژاره‌یه، عه‌قڵی ڕه‌خنه‌گرانه و داهێنان و یاخیبوون ده‌کوژێت،) بۆیه ژن ده‌بوو به درێژاییی ته‌مه‌نی گوێڕایه‌ڵ بێت. ئێستایش مێیه‌ک: یه‌کسانیخواز، به‌هێز، بوێر و ڕاشکاو بێت، بۆ تیری تانه‌ی نێرسالاران، ده‌بێته نیشانه.

