عەمەر ئەرگوشی
پێده‌چێت پارتی سروشتی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق باش خوێندبێته‌وه و چاکی ناسيبن، بۆیه‌ش هه‌موو کاتێک دژی ئه‌و بۆچوونانه بووه که ده‌یانگوت با مووچه‌کان ڕاسته‌وخۆ له لایه‌ن به‌غداوه بدرێن.
ئێستا هه‌ڵوێستی ڕاستی پارتی بۆ خه‌ڵکی کوردستان ئاشكرا بوو، که گه‌لی کوردستان خاوه‌ن ئیراده و بڕیاری سه‌ربه‌خۆی خۆیه‌تی و ئاماده نییه مووچه و چاره‌نووسی خۆی بخاته ده‌ستی ئه‌وانه‌ی، که نه باوه‌ڕیان به ئازادی و ڕزگاریی کورد هه‌یه و نه به خاک و ده‌سه‌ڵاتی دیموکرات و خۆڕسکی کوردی.
بۆ هه‌موو خه‌ڵکی کوردستانیش ئاشكرا بوو كه ئه‌وانه‌ی داوای ئه‌وه‌یان ده‌کرد که مووچه ڕاسته‌وخۆ له به‌غداوه بدرێت، هه‌ڵه بوون و له لووتی خۆیان درێژتر پێش خۆیان نه‌ده‌بینی و له حیساباتی خۆیاندا ڕاست ده‌رنه‌چوون و جگه له به لارێدابردنی خه‌ڵک و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنیان شتێکی تر له هه‌گبه‌یاندا نه‌بوو.
گه‌لی کوردستان پێویسته شانازی به جه‌نابی سه‌رۆک بارزانی بکات، که سه‌رکردایه‌تی پارتی له‌ژێر فه‌رمان و ئه‌وامره‌کانی پێداگیری له به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاکانی گه‌لی کوردستان ده‌کات و دژی هه‌ر هه‌ڵوێستێکی ناوخۆ و ده‌ره‌کی ده‌وه‌ستێت که له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاکانی گه‌لی کوردستان کۆک و ته‌با نه‌بێت.
ئه‌گه‌ر له بیرمان بێت، له لایه‌ن ئه‌وانه‌ی به‌ناو به‌رهه‌ڵستکار بوون و ته‌نانه‌ت له لایه‌ن یه‌کێتیی نیشتمانیی هاوپه‌یمانیشه‌وه داوا ده‌کرا مووچه‌کان ڕاسته‌وخۆ له لایه‌ن به‌غداوه بدرێن. باشه خۆ ئه‌گه‌ر خوانه‌کا پارتی له گۆڕه‌پانه‌که نه‌با و وه‌ک خۆی به‌رگری و پێداگیری نه‌کردبا له‌سه‌ربه‌خۆیی بڕیاری خۆی، ئه‌وه ئه‌و مووچه‌یه‌ی که ته‌سلیم به به‌غدا ده‌کرا، ئێستا له مێژ بوو بڕابوو و ئێستاش داوایان ده‌کرد که گه‌لی کوردستانیش ته‌سلیم به به‌غدا بکه‌ن.
ئه‌وه‌ی پێویسته بگوترێت بەشێک لە ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا کار ده‌که‌ن بۆ لاوازکردنی حکوومه‌تی هه‌رێم و ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی کوردستان، نیو هێنده کار بۆ ئاشتی و برایه‌تی و پێکه‌وه‌ژیان ناکه‌ن. کار و که‌سابه‌تیان بووه‌ته ئه‌وه ته‌ڵه‌یه‌ک بۆ کورد دابنێن و تووشی سه‌رگه‌ردانی بکه‌ن. ئەوان دەیانەوێت ده‌سه‌ڵاتی حکوومه‌ت و په‌رله‌مانی کوردستان لاواز بکه‌ن و ده‌سه‌ڵاتی بێگانه له‌سه‌ر خاکی شه‌هیدان و کوردستانی به خوێن ئاودراو به هێز بکه‌ن.
پێویسته گه‌لی کوردستان له ته‌نگانه و کاتی پێویست به‌پێی هه‌ڵوێست و کردار، لایه‌نه‌کان تاقی بکاته‌وه و هه‌ڵیان سه‌نگێنێت. پێویسته هه‌ر تاکێکی کورد به‌ر له خه‌وتن، یادی خۆی بهێنێته‌وه که ئه‌گه‌ر پارتی نه‌با و وه‌ک خۆی پارێزه‌ری کوردستان نه‌با، له‌مێژبوو گه‌لی کوردستان و خاکه‌که‌ی له ده‌ست بێگانه‌بوو.