وەیسی سەعید وەیسی
بەبێ ھیچ بیانووێک حکوومەتی فیدڕاڵی عێراق بڕیاری ڕاگرتنی مووچەی خەڵکی کوردستانی دا، کە لەچەند ڕۆژی رابردوودا ھاوولاتیانی کوردستان لە بارودۆخێکی سەختی ئابووری جەژنی پیرۆزی قوربانیان کرد،ئەمەش بەشێکە لە سیاسەتی سزادانی بەکۆمەلی خەلکی کوردستان،ئەم بریارەی حکوومەتی فیدڕاڵ،هەوڵێكی نابەرپرسانە و پێچەوانەی دەستوورە بۆ قووڵكردنەوەی زیاتری كێشەكان و پێشێلكردنی مافە ڕەواكانی گەلی كوردستانە،ھەرلەدەستپێکی دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەمدا بەڕێز مەسرور بارزانی نیاز پاکی ھەرێمی کوردستانی راگەیاند بە ئاراستەی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان (ھەولێر -بەغدا)وەپابەندی ڕێككەوتنەکانی بووەلەگەل حكوومەتی فیدڕاڵ،بەلام دیارە چاویان بەو پێشکەوتن و ئاوەدانیە ھەڵنایەت کەلەھەرێمی کوردستان ھەیەوگووشارەکانیان بەمەبەستی لاوازکردنی ھەرێمی کوردستان بەردەوامی پێ دەدەن، بۆیە بەدلنیایەوە نە حوکمرانانی پێشی ئەوان نە ئەوانی ئێستا سەرکەوتوونابن لەپیلانەکانیان بۆ لاوازکردنی سیاسەتی کوردستان، چونکە بە هیچ شێوەیەک خەلکی کوردستان دەستبەرداری ماف و شایستە دەستوورییەکانی نابێت و بە هەموو ڕێگەیەکیش، داکۆکی لە مافە دەستوورییەکانی دەکات وە ملکەچی هیچ فشار و هەڕەشەیەکی حکوومەتی فیدراڵی نابێت کە دەیەوێت مافەکانی خەڵکی کوردستان پێشێل بکات .بەلام لەگەل ئەمەشدا گرنگە لایەنەکان یەک ھەلوێست و ھاودەنگ و ھاوڕا بن لە رووبەرووبوونەوەی پیلانەکان و پێداگیری لەسەر وەدەستھێنانی مافە دەستوورییەکانمان، ئەگەر لەسەر ھەندێک بابەت ناکۆک و جیاوازبن،کە ئەمەش شتێکی سرووشتیە، بەڵام پێویستە لەسەر پاراستن و بەھێزکردنی قەوارەی دەستووری ھەرێم و بەرژەوەندیەکانی ھاووڵاتیان کۆک بن، کە تەنھا بەمەش دەگەینە دەرەنجامێکی دڵخۆشکەر.