خوولەکانی هاوینە و ئەنجام بەخشی

بەكر كەریم حەسەن
( غاندی) سیاسەتمەدار و جۆراوجۆر لە بوارە جیاوازەكان كەوا لە وەرزی هاویندا ئەنجام دەدرێت بۆ قوتابییان لەلایەن قوتابخانە و دامەزراوە جۆراجۆرەكانی فێركردن و ڕاهێنان وەكوو پەیمانگا و سەنتەر و ڕێكخراو و دەزگاكانی تر.
بێ شك هەر جۆرە خولێك كە ئەنجام دەدرێ پێویستە سەرەتا بەرنامە و نەخشە داڕێژراو بێت، لەگەڵ ڕوون كردنەوە و مەبەست لە ئەنجامدان و دیاری كردنی ئامانج لەو جۆرە خوڵانە، پێویستە ناوەڕۆك و پڕۆگرام و بابەت و سەرچاوە لەگەڵ هەبوونی هۆیەكانی فێركردن و داتاشۆ و سەرجەم پێداویستییەكانی ئەنجامدانی خوول بەردەست و فەراهەم بن. شوێنەكە و پۆل و هۆبەکان گونجاو و و پێك بن و ئامێری فێنككەرەوە لە ژوور و پۆل و دامەزراوەكان هەبێت، جگە لەوەش ڕوناكی هەبێت و هەواگۆڕكێ كار بكات و ئاو و ئاوەڕۆ و ئاودەستەکان گونجاو و خاوێن بن . ناكرێ ژمارەی قوتابییان زیاد بێت و زیاتربێت بە بەراورد لەگەڵ ڕوبەری پیادەكراوی ژوورەكان.
بە دڵنیایی ئامانج لە كردنەوەی هەر خوولێك بۆ قوتابییان زیادكردنی زانیاری پێویست و پەرەپێدان و تواناداركردنی قوتابییانە لە بوار و بابەت و پسپۆڕە جیاوازەكان و گەشەپێدانی كارامەیی زیاتری قوتابییان، ئەوەش لە كاتێكدا دێتەدی كە قوتابی سوودی لێ ببینێ‌ و بەبەشداری كردنی بەردەوام و گفتوگۆكردن و پرسیاركردن تاوەكوو بتوانن سودی تەواو لە خوولەكە ببینن و خوولەكەش سەركەوتوو ئامانج بەخش بێت.
گرنگە سەرجەم خدولەكان بە زانستی و وێژەیی(بابەتەكان) و وەزرش و هونەر و كارامەییەكان بە گشتیی هەڵسەنگاندن بۆ قوتابییان ئەنجام بدرێ و بڕوانامەی بەشداری كردنیان پێبدرێ لە كۆتایی خوولەكە.
لە بیرمان نەچێت لە كۆتایی هەر خوولێكدا گرنگە قوتابیان سەرنج و تێبینی و فیدباك بدەنە كارگێڕیی دامەزراوە و هەڵسەنگاندن بۆ كۆی گشتی خوولەكە و مامۆستاكان ئەنجام بدرێ و خاڵە لاواز و بەهێزی خوولەكە دەست نیشان بكرێ.
ئاوه ته وه بڵێم بۆ ئەوەی ئەو جۆرە خوولانە سەركەوتوو و ئەنجام بەخش و سوودبەخش بێت و تا بتوانرێ زۆربەی ڕۆڵەكانمان قوتابییانی ئازیز بەشداری بكەن، پێویستە نرخی بەشداریكردنی قوتابی لەم جۆرە خوولانە پەسند و گونجاو بێت و بەپێی ڕێنماییەكان بێت، ئەنجامدەرانی خوول ڕەچاوی باری گوزەرانی خێزان و كۆمەڵگە بكەن و نرخەكان هاندەر بێت بۆ بەشداری پێكردنی قوتابییان و بەرزكردنەوەی ئاستی و توانایان. جودا لەوەش تەنها سەرنجیان لە سەر داهاتی دامەزراوەكە نەبێت.
بێگومان ناو و ناوبانگی دامەزراوە و نیەت و نیازی پەروەردەكارانی ڕاستەقینە ئەوەیە زۆرترین سوود و قازانج لەو جۆرە خوولانە قوتابییە كەوا چەند سوومەند بووە، كە ئەوەش ئامانجەكەیە ئەوەی دیكە هەمووی هۆكارە. پاڵپشت بە خودای گەورە لە وتاری داهاتوو باسی وردەكاری تری ئەو جۆرە خولانە و ڕۆڵ و ئەركی دامەزراوە پەروەردییەكانی تر دەكەم.

ڕاوێژكار لە وەزارەتی پەروەردە
ماستەر لە كارگێڕیی پەروەردەیی