لە نێوان کەرامەت و مووچە، کەرامەت …

شێرکۆ حەبیب
کەس نکۆڵی لەوە ناکات کە مووچە بژێوی هەرە زۆری هاووڵاتیانی کوردستانە، و سەرچاوەی ژیانی ڕۆژانە و بوژاندنەوەی ئابووری و بازاڕە، کاتێک مووچە یا هەر شایستەیەکی دارایی کوردستان لە لایەن حکوومەتی فیدراڵ ڕەوانە دەکرێت مافی دەستووری و یاسایی هەرێمی کوردستانە، نە خێرە میللەتی کورد سواڵی بۆ بکات نە پیاوەتیە حکوومەتی فیدراڵ لەگەڵمان بکات، بەڵکو چۆن مووچەخۆرانی دیکەی عێراق ئەو مافەیان هەیە مووچە خۆرانی کوردستانیش هەمان مافی دەستوورییان هەیە.
ساتێک جەنابی سەرۆک بارزانی، دەڵێت؛ قەبوڵ ناکەین چیتر یاری بە کەرامەت و چارەنووسی هاووڵاتی کورد بکرێت، سەرۆک بارزانی کەرامەتی هاووڵاتی لا پیرۆزە و نابێ یاری پێبکرێت، و نەیگوت مووچەمان ناوێت، بەڵکو وتی ئەو شێوازەی ئەمڕۆ مووچەی پێ دەنێرن قەبووڵ نییە، وقەبووڵ ناکەین ئیهانەی کەرامەتی هاووڵاتی کوردستانی بکرێت.
ساتێک هەندێ کاڵفامی سیاسی بە شێوازێک وتەکانی سەرۆکیان لێکداوە دوور لە ڕاستی و دروستی، ئەوانەی کەرامەتی خۆیان بۆ بڕە پاریەک دەفرۆشن و دەبنە چاوساغی نەیاران نابێ لە تێڕوانینی خۆیان سەیری هەموو تاکێکی کوردستان بکەن، چونکە کەرامەت پیرۆزترە، هەر پێویستە خۆیان پرسیار لە خودی خۆیان بکەن بۆچی فەرمانبەری کوردستان دوای مووچەخۆرانی ناوچەکانی دیکەی عێراق مووچە وەربگرن ئەمە وا دەکات هاووڵاتی کوردستان پلە دوو بن وەک ئەوەی لە سەر مێزی خواردن ئەوان تێر بخۆن و ئەو پاشماوەی ماوە بۆ کوردستان، ئایا ئەمە ئیهانە بەکەرامەتی تاکی کوردستانی یە، ئایا ئەمرۆ بەیانی مووچە دێت و وەزیر واژوو دەکات و واژووی ناکات ئەمە پێشلکردنی مافی تاکی کوردستان نییە؟ ئایا هەموو مانگ ورد بینی ئەمە دژایەتیکردن نییە؟ ئایا ئەمە لەگەڵ بڕگەکانی دەستوور و بنەماکانی هاوبەشی و پێکەوە ژیان گونجاوە؟!
ئەم ئیهانەیە بە خاوەن کەرامەت و کەسانی خاوەن ویژدان قەبووڵ ناکرێت، سەرۆک بارزانی هەرگیز و هەردەم سازشی لەسەر مافەکانی کوردستانیان نەکردووە، بەڵام ئەوانەی لێکدانەوەی جیاوازیان هەیە دوور لە هەستی نەتەوایەتی دەبێ ئەوە بزانن کەوا کەوادیر و ئەندامانی پارتیش زەرەرمەندن لە نەهاتنی مووچە بەڵکو لە هەموو لایەک زێدە تر.
بەڵێ مووچە قوتی دەستووری و مافی یاسایی و شەرعی و ئاینی فەرمانبەرانی کوردستانە و بژێوی سەرەکییانە، بەڵام کەرامەت پێش مووچە.
ئەوەی ئەمرۆ لە عێراق دەگوزەرێ دژ بە میللەتی کورد وەنەبێت بابەتێکی نوێ بێت و سەری هەڵدابێت لەم دوایانەدا، بەڵکو هەر لەسەر دەمی بەزۆر لکاندنی کوردستان بەو وڵاتە تازەی بەناوی عێراق دژایەتی کورد سەری هەڵدا و پرۆسەی بە عارەبکردن دەستی پێکرد لەسەردەمی پادشایەتی نەخاسمە دوای دۆزینەوەی نەوت لە شاری کەرکووک، ئەگەر چی بەریتانیای ئەو کات هۆشداری دا پادشای عێراق و سنوری دەسەڵاتی بۆ دیاری کرد، بەڵام بەرژەوەندییەکانی ئینگلیز وای خواست کەوا چاو پۆشی لە مافی کورد بکرێت.
لەگەڵ ئەوەشدا بەداخەوە کورد خودی خۆی دابەش بووە بەسەر بەرەی نیشتمانی و بەرەی دوژمن هەر ئەواش وایکرد حاڵ بگاتە ئەمڕۆ، ئەگەر کورد یەک دەنگ و هەڵوێست بووایە ئێستا حاڵمان ئەو حاڵە نەدەبوو.
بۆیە ئەمڕۆ گرنگە کورد یەک هەڵوێست بێت…