گوڵان شۆڕشی یەکلاکەرەوە بوو

شێرکۆ حەبیب
مێژوو چەمک و مانای شۆڕش وەک بزووتنەوەیەک پێناسە دەکات کە لە ژێر سەرکردایەتییەکی بەتوانا و ئامانجی ڕوون و داخوازییە گەورەکانی جەماوەری بەرەو پێشەوە دەبات. کاتێک ئامانجەکانی بەدی دێت و پرەنسیپەکانی وەرگێڕدرانە سەر ڕاستی، شایەنی ئەم ناوەیە و تایبەتمەندە بەو ناوە لە بە مێژوو بە پیتی زێرین دەینوسێتەوە.
شۆڕشی مەزنی ئەیلوول کە لە 11ی ئەیلوولی ساڵی 1961 لە دژی نادادپەروەری و دیکتاتۆریەت سەریهەڵدا، لە ساڵی 1975 تووشی نسکۆ هات، سەرەڕای ئەوەی یەکەم تروسکەی لە کوردستان هەڵگیرساند، بەڵام بوو بە شۆڕشێکی عێراقی. ئەوەی شۆڕشی ئەیلوولی جیاکردەوە ئەوە بوو کە سەرکردایەتییەکەی ڕاستەوخۆ پەیوەندیان بە جەماوەرەوە هەبوو، کاریگەرییەکەی فراوانتر بوو بۆیە جگە لە کورد عەرەب و نەتەوەکانی دیکەش پەیوەندیان بەو شۆڕشەوە کرد، کە گوزارشتی لە خواستەکانی بنکەیەکی فراوانی جەماوەری دەکرد و بەردەوام بوو لە پەرەپێدانی جەماوەری و زاڵبوون بەسەر بەربەستەکان، لە ئاکامی رێککەوتنی خیانەکاری نێوان رژێمی ئەو کاتی عێراق لەگەڵ شای ئیران، کە بەشێک لە خاک و ئاوی عێراق رادەستی ئێران کرا بۆ ئەوەی دژایەتی شۆڕشی کورد بکات، لە ئاکام رێککەتنە شوومەکەی ئاداری لێکەتەوە شۆڕشی کورد دووچاری نسکۆ هات.
هەندێک کەس تەنانەت لە ناوخۆی کوردستانیشەوە لەو باوەرەدا بوون کەوا بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد لەناوچووە، بەتایبەتی کە بنەماڵەی بارزانی تێکۆشەر ناتوانن جارێکی دیکە سەرکردایەتی بزووتنەوەی رزگاریخوازی کورد بکەن. بەڵام سەرکردایەتی بارزانی و گەلی کورد کە لەگەڵیاندا بوو، شۆڕشی گوڵانیان لە ٢٦ی ئایاری ١٩٧٦راگەیاند، چەند مانگێک دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول، هەمووان و دوژمن و دۆستیان سەرسام کرد بە هەڵگیرساندنی شۆڕشی گوڵان بە ڕابەرایەتی باوکی ڕۆحی کورد مستەفا بارزانیی نەمر سەرکردایەتی شۆڕشێک بە جۆش و خرۆشتر بوو لە شۆڕشی ئەیلوول، ئەگەر چی جەنابی مستەفا بارزانیی نەمر لەو ساتە وەختە ماڵئاوای لێکردین و ئەگەر بە جەستەوە لەگەڵمان نەما، بەڵام ڕۆح و رێبازە پیرۆزەکەی لەگەڵماندایە بۆ درێژەدان بە شۆڕش و خەبات.
شۆڕشەکە لەلایەن سەرۆک مەسعود بارزانی و ئیدریس بارزانی جوانەمەرگ سەرکردایەتی کرا. لەو ماوەیەدا شۆڕش سەرکەوتنی زۆری بەدەستهێنا. ساتێک هێزەکانی پێشمەرگە بە سەرۆکایەتی سەرۆک مەسعود بارزانی لە بەرەکانی پێشەوە بوون ئیدریس بارزانی هەردەم لە یاد، کۆچی دوایی کرد کە خەسارەتێکی گەورە بوو نەک تەنها بۆ دۆزی کورد، بەڵکو بۆ دۆزی عێراق بە گشتی.
ئەمڕۆ سوپاس بۆ خوا دەبینین ئاواتەکانی باوکی ڕۆحیمان مستەفا بارزانیی نەمر و ئیدریسی جوانە مەرگ و سەرجەم شەهیدانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد زۆرێک لە ئاواتەکانیان هاتە دی، پەرلەمان و حکوومەتێکی هەرێمی کوردستانمان هەیە، و ئاسایش و سەقامگیری لە ئەنجامی شۆڕشی گوڵان و خوێنی پاکی شەهیدان.
شۆڕشی گوڵان وەرچەرخانێکی گرنگ بوو لە بزاڤی ڕزگاریخوازی میللەتی کورد، نەخاسمە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول، کە سەرتاپا ورەی لەدەست دابوو جگە لە نەیارانی کورد و دوژمنانی رێبازی پیرۆزی بارزانی، بە هەموو شێوازێک دژایەتی هەڵگیرسانی شۆڕشیان دەکرد، بەڵام ئیرادە و باوەر بەخۆ بوون و دڵسۆزانی رێبازی پیرۆزی بارزانی و میللەتی کورد، شۆڕشی گوڵان بە گڕوتین و باوەڕ زیاتر بەخۆ بوون هەڵگیرسا و بوو بە داینەمۆی دەسکەوتەکانی ئەمڕۆی کوردستان.