عارف ڕوشدی
نەخوێندەوار، ئەو کەسانەن بە هەر هۆکارێک بێت ، دەرفەت و توانای خوێندن و نووسینیان بۆ نەرەخساوە، بەڵام مەرج نییە ئەوانەی نەخوێندەواربن ( جاهیل و نەزان بن )، بەڵکو زۆرینەیان هۆشیار و هەستیارن، لە سەربوردەی ژیان و ڕووداوەکانییەوە، خاوەن ئەزموونی دەوڵەمەندی زانین و تێگەیشتنن، هەروەها لە ئاستی پرسەکانی گەل و نیشتمان و کومەڵگادا هەڵوێستی جوامێرانەیان هەیە، بەڵکو بەهیچ شێوەو هۆکارێک ناچنە بواری کەواسووری بەر لەشکری نەیاران، بە پێچەوانەوە ، کەسانێک هەن لە پلەی جیاوازی خوێندەواری دان، هەندێکیان خۆیان بە نووسەر، ڕاگەیەندکار، چالاکوان یان سیاسەتوان لە قەڵەم دەدەن ، بەڵام لە بیرکردنەوە و کرداریدا ( جاهیل و نەزانن) ، تەنها لە قاوغێکی ڕووتی خودپەرستی و ڕەشبینیدا دەژین، شێوە جەستەیەکی بێ گیانیان هەیە، لە ئەنجامی بێتوانایی و ناکاراییان ، پاپەندنابن بە خواستی ڕاستەقینەی ئازادی و سەروەری گەلەوە ، بەڵکو هەموو جوانییەکان و پێشکەوتنەکان بە تەڵخی دەبینن و زۆر بەئاسانی لە ئاستی پرسی گەل و نیشتیماندا یاخی و کۆڵەوار و ملکەچ دەبن. زۆربەیان دەخزێنە نێو ژینگەی نالەباری بەرەی ( دژی گەل) و چاوساخی نەیاران، بەڵکو ئەرکدار دەکرێن، هونەرمەندبن لە بواری چەواشەکاریدا و کارە قێزەوەنەکانی دوژمنی ستەمکار بەپاساوی ڕەنگاو رەنگ پەردەپوشبکەن! ئەو (جاهیلانە) لە خودی نەیاران ترسانکتر و زیانبەخشترن ،
بە داخەوە لە کوردستانی خۆماندا ئەم جورە کەسانە هەن و بوونەتە مەقاشی دەستی ملهوڕانی ئیمرۆی بەغدا