سەرۆک بارزانی ڕابەرێکی مێژوویی

د. شیرین فوئاد مەعسووم
لە بەشێكی دیكەی پەیامە مێژووییەكەی سەرۆك بارزانی لە كۆنگرەی یەكگرتنی قوتابیان و لاوان گوتی: “ناچارم ئەمڕۆ هەندێك شت زۆر بە سەراحەت باس بکەم، چونکە کاتی ئەوە هاتووە. مەسەلەی مووچە وایان لێکردووە کە ئەننەما خەبات و تێکۆشانی ئەم میللەتە، ئەو هەموو ساڵانە، ئەو هەموو سەرکردە قارەمانانە، ئەو هەموو گەورانە، ئەو هەموو شەهیدە، ئەو هەموو ئەنفال و کیمیابارانە، هەمووی لەبەر ئەوە بووە کە داوای مووچەیان کردووە. ئەگەر مەبەست مووچە بوایە، ئەو حكوومەتانەی پێشتر دەستی کوردیان ماچ دەکرد و مەمنوونیش بوون، بەداخەوە ئەمە بە چاوساغی و بە ڕێنمایی هەندێك لایەنی ناوخۆ.”
“بەغدا دەبێ مامەڵە لەگەڵ شەرعیەتی هەرێم بکات، لە ئۆکتۆبەری ڕابردوو هەڵبژاردن بووە و هەڵبژاردنیش سەنگی هەموو لایەکی پیشان داوە. ئەگەر چەند کەسێک لەبەر هەر مەبەستێک بێت یان لەبەر هەر هۆیەک بێت کە خۆیان قەناعەتیان پێیە، بچن سکاڵا بکەن، یان گلەیی بکەن، یان دەعوا بکەن، تەعامول لەگەڵ ئەوانە بکەن، ئەمە خەرقی دەستوورە، خەرقی شەرعیەتە، خەرقی هەموو شتێکە. ئەگەر مەبەست ئەوەیە کە فیدڕاڵیەت نەماوە؟ با بە سەراحەت پێمان بڵێن ئێمە قەناعەتمان بە فیدڕاڵیەت نەماوە و لەبەر ئەوە دەبێ حکوومەتی مەركەزی بێت، ئەو وەختە ئەوەی قەبووڵی دەکات، قەبووڵی دەکات، ئەوەی قەبووڵیشی نەکات، بڕیاری خۆی دەدات. بەڵام ئەو تەعامولەی ئێستا لەگەڵ هەرێمی كوردستان دەکرێت، تەعامولی ئەوە نییە هی فیدڕاڵی بێت.” هەروەها جەنابیان گوتی:
“ئێستاش نەچووە بچێت، جارێکی تر من تەئکید دەکەمەوە، گەڕانەوە بۆ ئەو سێ بنەمایە و دەستوور، ئەو موشکیلانە هەمووی چارەسەر دەکرێت، هەرێم هەرێمێکی فیدڕاڵییە بەپێی دەستوور، ئەوەی من لێرەش دەڵێم ئەم شێوەی ڕەفتارەی کە لەگەڵ مووچە، لەگەڵ میللەتی کورد دەکرێ و لەگەڵ خەڵکی کوردستان دەکرێ، لەمەودوا وەکوو مانگەکانی پێشتر کردوویانە، بە هیچ شێوەیەک قابیلی قەبووڵ نییە. من ئەمە بە ئیهانە دەزانم بۆ خوێنی شەهیدان، بۆ خەباتی گەلی کوردستان، بۆ مێژووی پڕ سەروەریی ئەم میللەتە. ئەم میللەتە لەبرسا شۆڕشی نەکردووە، کاکە تۆ کەرامەت و ئیرادەت هەبێت، هەموو وەختێك پارە دەبێ، بەڵام کەرامەت و ئیرادەت نەما، پارە چ قیمەتی هەیە؟ ئەمە دەبێ چارەسەر بکرێ و کەس ناتوانێ هەموو مانگێك ئیتر ئەی فڵان ئیمزای کرد و ئیمزای نەکرد، موافەقەتی کرد و موافەقەتی نەکرد. بۆ ئێمە دەرۆزەچین لەبەر دەرگای ئەوان؟ ئەو وەختە ئەوەی کە هەموو هەدەفی مووچە بێت و پارە بێت فەرموو با بچێت بۆ خۆی چ بڕیارێك دەدات لەگەڵ ئەوان، ئەوانەی کە کەرامەت و ئیرادەیان لا مەبەستە و پاراستنی مێژووی پڕسەروەریی شەهیدانی کورد و کوردستانیان لا مەبەستە، ئەوانیش بڕیاری خۆیان دەدەن.”
33 ساڵە هیچ سیاسییەکی کورد وەک جەنابی سەرۆک مەسعوود بارزانی بە ڕاشکاوی و بەدەنگێکی بەرز بۆ پاراستنی کەڕامەتی میللەتەکەی دەنگی هەڵنەبڕیووە، ئێستە سەرۆک لە ئاست غاندی و ماندێلا و شۆڕشگێڕانی مێژووی جیهانە خەبات بۆ پاراستنی کەڕامەتی هاوڵاتیانی دەکات، دوای ئەو قسانەی جەنابیان زۆرێک پشتیوانیان کرد بە هێمنی، بەڵام پێویستە هەمووان دلێرانە دەنگمان هەڵبڕین و پشتی سەرۆک بگرین، بەهێزبوونی سەرۆک مانەوەی میللەتێکە، پاراستنی کەڕامەت و خەباتمانە، ئەوانەشی دژی دەوەستن یان پێشووتر جاسووسی بەعس بوونە یان خۆفڕۆش و خاکفڕۆشن، بۆیە ڕوونە، لەماڵی خۆی کێ دژی باوک یان برای دەوەستێت، کەسێک کە ڕەچەڵەکی دیار نەبێ یان خیانەت ڕۆحی و خوێنی دیاری کردبێ.