نیان ئهحمهد
ماددەی هۆشبەر کارتێکەرە عەقڵییەکان مەترسییەکی گەورەیە لەسەر ئاستی جیهان، کێشەیەکی مەترسی داری کۆمەڵایەتی ئابوورییە، یەکێکە لە ترسناکترین و خراپترین تیرۆر کە هەموو جیهانی گرتووەتەوە لە ڕیزبەندی چوارەمە لە دوای بازرگانی کردن بە چەک و تەقەمەنی و نەوت و مرۆڤ ئینجا بازرگانی ماددەی هۆشبەرەوە دێت، ماددەی هۆشبەر کارتێکەرە عەقڵیەکان بە پلەی یەکەم کێشەی کۆمەڵایەتی و ئابووریان لە وڵاتان دروستکردووە، ڕایەڵەی خێزان و کۆمەڵایەتیان پچڕاندووە، هێزی کار و ژیانیان ئیفلج و لاواز کردووە، قوربانی یاخود توشبوو لە سەرتاسەری جیهان بەنزیکەی 40 ملیۆن کەس ئاڵوودە بوون بەداخەوە ڕۆژانە ڕێژەی توشبووان لە هەڵکشاندایە، تیرۆری سپی نە ڕەگەز ئەناسێ نەتەمەن چینی کۆمەڵایەتی، دەوڵەمەند و هەژار و مام ناوەند وەکو یەک ئاڵوودە دەبن بەڵام لەچینی هەژار ڕێژەکە زیاترە، منداڵی تەمەن11 و مێرد منداڵ ئاڵودەی بوون بەداخەوە ئامارەکان پێمان دەڵێن %10ی ئافرەتان لە کوردستان ئاڵودەی ماددەی هۆشبەر بوون کە لەلایەن ژنی دراوسێ یان ژنی گهڕهكهكهیان ئاڵودە کراوە بەناوی حەبی ئازارشكێن و ژانەسەر، ماددەی هۆشبەر کەسانی ئـاڵوودە بوو دەخاتە دۆخێکی مەترسییدارەوە لە ژیانی ئاسایی دوور دهكهوێتهوه، دهچێته دەرەوەی ئاگای و هەموو سنورەکانی ئادابی گشتیی دەبەزێنێت کچ و ژن و خوشک و دایک و خوشکەزا و برازا قوربانی یەکەمە مامەڵەی پێوە دەکرێت لەناو گروپی بکێش و فرۆشیاری ماددەی هۆشبهر له پێناو غرامێک لەو ژەهرە پیسە بە دەیان ژن بە هۆی هاوسەرەکانیانەوە ئاڵوودە کراون بەدڕەوشتیان پێدەکرێت، زۆربەی گەنجەکان لەلایەن هاوڕێکانیانەوە تووش كراون، برا خوشک و برای خۆی توش کردووە چەندین حاڵەتی خێزانیی هەیە کە پێوەکەوە ماددەی هۆشبەر دەکێشن.
نیشانەکانی ماددەی هۆشبەر کارتێکەرە عەقڵیەکان
* مرۆڤ لاواز ئەکات مێشکی بچوک ئەکاتەوە و ئێسکەکانی دەپوکێنێتەوە و ماسولکەکانی بێ هێز ئەکات ددانەکانی هەڵدەوەرێن و پێستیان وشک دەبێتەوە و سییەکانیان تووشی شێرپەنجە دەبێت،لە هەڵسوکەتی ڕۆژانەیان کەسانی تووڕە و تووندوتیژ و دزو بکوژیان لێدەردەچێ، کەسانی تووش بوو لەڕووی کۆمەڵایەتیی و ئابوورییەوە هەڵدەوەشێنەوە پەنا دەبەنە بەر هەموو کارێک بۆ بەدەستهێنانی غرامێک له جۆرهی ماددهی هۆشبهر كه ئاڵوودهی بووه.
دایکان و باوکان ئاگادار بن
1-ئاگاداری کچ و کوڕەکانیان بن بەتایبەتی تەمەنی هەرزەکاری
2-چاودێری هاوڕێکانیان بكهن بزانن کێیە سیقەیان بە خزمی نزیکیان نەبێت ئەگەر لێی تێنەگەن
3-بەردەوام ژووری کچ و کوڕەکان بپشکنن بەتایبەتی مۆبایلەکانیان
4-لێپێچینهوه لەدرەنگ هاتنەوەیان و لێپرسینەوەیان
حكوومهتی ههرێمی كورستان ههستی به مهترسییهكی جددی كرد، هەر لە سۆنگەی خەمخۆری مەترسی لە بڵاوبوونەوەی ماددەی هۆشبەر و کارتێکەرە عەقڵیەکان لهبهر هەستیاری ماددەی هۆشبەر بە ئەرکێکی نیشتمانی و پاراستنی ئاسایشی نەتەوەی یاسای ژمارە (1) لەساڵی (2020) بۆ بهرهنگاربوونهوهی ماددهی هۆشبهر و كارتێكهره عهقڵیهكان لە پەرلەمانی کوردستان یاساكه دهركرا، له 50 ماددە و بڕگە پێکهاتەوە سزای ماددی قورس و زیندانی تێدا جێگیر کراوە، پاشان دوو لیژنەی پێکهێنا لە سەر ئاستی ئەنجومەنی وەزیران، لیژنەی باڵا بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر و کارتێکەرە عەقڵیەکان و لیژنەی هوشیاری نیشتمانی ماددەی هۆشبەر و کارتێکەرە عەقڵیەکان بە نوێنەرایەتی چەند وەزارەتی تایبەتمەند بۆ ئەوەی وەزارەتەکان هەریەک لەئاستی خۆی بەپێی اختصاصی وەزارەتەکەیان کار لەسەر هوشیاری نیشتمانی ماددەی هۆشبەر بکەن، زۆرترین کۆبوونەوەمان ئەنجامدا یەکێک لەو ئەرکانەی پێمان ڕاسپێردرا کە سەردانی ئیدارە سەربەخۆکان و پارێزگاکانی هەرێمی كوردستان بکەین، لیژنەکەمان دەستبەکار بوو. بەندە نوێنەری وەزارەتیی ڕۆشنبیری و لاوان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاو کردنەوە لەسۆنگەی دڵسۆزیمان بۆ نیشتمان و خەڵکی هەرێمەکەمان زۆرترین چالاکیمان ئەنجام دا، وەکو سیمینار و دیبەتیت و چاپکردنی کتێب و دروستکردنی پۆستەرات بۆ شوێنە گشتییەکان و دامودەزگا و کۆلیژ و قوتابخانە و نەخۆشخانەکان و کافتریاکان و پێشکەشکردنی بەرنامە لەڕادیۆی نەورۆز زۆر کاری تر.
وەزارەتی خوێندنی باڵا لە زانکۆکان بەچڕی کۆڕ و کۆبوونەوە و دیبەیت و سیمینار بۆ قوتابیانی کۆلیژەکان هوشیارکردنەوەیان، وەزارەتی ئەوقاف لەمزگەوتەکان وتاری هەینی و شەوی لەیلەتولقەدر لە مانگی ڕەمەزانی پیڕۆز وتاری عەسران بۆ زۆرترین ئامادەبووانی مزگەوت بە شوێنیی ژنان و پیاوان ئیشی لەسەر کرا، هەریەک لە وەزارەتیی پەروەردە و وەزارەتیی تەندروستیی و وەزارەتیی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددەی هۆشبەر و فەرمانگەی میدیا و زانیاری و ڕێکخراوە ناحکومیەکان هەموومان پێکەوە وەک یەک تیم ئیشمان لەسەر هوشیاری نیشتمانیی بۆ ماددەی هۆشبەر کارتێکەرە عەقڵیەکان کردووه بۆ ئەوەی گەنجەکانمان و تاک بەتاکی کۆمەڵگا و خێزانەکانمان لەم تیرۆرە سپییە هوشیار و ئاگادار بکرێنەوە و لەڕێگەی هوشیارییەوە پێکهاتەی کۆمەڵگای کوردستان بپارێزین .