زیــــــبا تـەهـــــــــــا
كاتێك ئاماژه به بوێری و ئازایه‌تی ئافره‌تان له‌ڕووی خه‌باتی سیاسی و نیشتمانیه‌وه ده‌كرێت، ڕاسته‌وخۆ ناوێك دێته زهنمان كه به سیمبولی قاره‌مانێتی و شۆرشگێڕی داده‌ندرێت، ئه‌و ناوه‌ش شه‌هید له‌یلا قاسمه. ئافره‌تی كورد هه‌میشه هه‌وڵیداوه نازناوی پێشه‌نگی و لوتكه‌یی بكاته ناسنامه و شوناسی خۆی، هه‌وڵیداوه له‌گه‌ڵ ته‌واوی ئه‌رك و ڕۆڵه‌كانی دیكه‌ی، كاره‌كته‌رێكی سه‌ره‌كی و دیاری ناو خه‌باتی سیاسی بێت و ببێته هێمای به‌رخودان و ئازایه‌تی.
مێژووی ئافره‌تی كورد پڕیه‌تی له شانازیی و ده‌ستكه‌وتی جیاواز ئه‌مه‌ش وایكردووه كه‌له‌سه‌ر ئاستی جیهان به‌نموونه‌ی ئه‌و ئافره‌تانه دابندرێت كه‌له‌پێناو خاك و نیشتما‌ندا به‌رگریكارێكی سه‌ختگیربووه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پشتی له‌مافی نه‌ته‌وه‌كه‌ی نه‌كردووه، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه بوێرانه ڕووبه‌ڕووی ئه‌و هێز و ده‌سه‌ڵاتانه بۆته‌وه كه خواستیان له‌ناوبردن و جینۆساید كردنی گه‌له‌كه‌ی بووه.
ئافره‌تان هاوشانی پیاوان تێكۆشه‌رانه ڕۆڵیان هه‌بووه له دروستبوونی ترس و دڵه‌ڕاوكێ له‌دڵ و ده‌روونی دوژمن، و زۆر ئازایانه به‌رگریان له‌و ئینیتما و هزره كردووه كه‌له‌پێناویدا خه‌باتیان كردووه. له‌یلا قاسم یه‌كێكه له‌و ئافره‌ته بوێرانه‌ی كه نه‌ك ته‌نها خه‌باتی ئافره‌تانی كوردستان به‌ڵكو ته‌واوی خه‌باتی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی كوردستان شانازی پێوه‌ده‌كات، كه كچه كوردێك به‌و شێوه‌یه ئاماده‌بووه گیانی خۆی بكاته قوربانی نه‌ته‌وه‌كه‌ی و بچێته ژێر په‌تی سێداره.
خه‌باتی سیاسی ئافره‌تانی كوردستان به به‌راورد به ئافره‌تانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهان، خێراتر و كاریگه‌رتربووه، ڕاسته له‌یلا قاسم یه‌كه‌م ئافره‌ته كه له‌سه‌ر ئاستی عێراق به‌هۆی به‌شداریكردنی له خه‌باتی سیاسی له‌سێداره دراوه، به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش به چواره‌م و له‌سه‌ر ئاستی جیهان به نۆیه‌م ئافره‌ت داده‌نرێت. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات كه ئافره‌تانی كوردستان هه‌ستی نیشتمانپه‌روه‌ری و ڕوحی خۆشویستنی خاكیان كردۆته پێشینه‌ی هه‌ركارێكی دیكه‌یان و به ئه‌ركی خۆیان زانیوه كه سه‌ربه‌رزانه له‌پێناو هێنانه‌دی مافی نه‌ته‌وه‌كه‌یان بجه‌نگن و له‌سه‌ر زیندووهێشتنه‌وه‌ی بیروباوه‌ره‌كه‌یان پێداگیربن.
له‌یلا قاسم ئه‌گه‌رچی ته‌مه‌نێكی كه‌می هه‌بوو، به‌ڵام تێگه‌یشتن و ڕۆشنفكرییه‌كه‌ی وایكرد كه خه‌می نیشتمانه‌كه‌ی ببێته خه‌می سه‌ره‌كی و له‌پێناویدا ڕوحی خۆی بكاته فیدایی. به‌م كرده‌وه‌ی سه‌لماندی كه ئافره‌تی كورد خاوه‌ن هێز و توانایه‌كی بێ وێنه‌یه و ده‌توانێت پلان و ستراتیژییه‌تی دوژمن بگۆرێت و ببێته مایه‌ی مه‌ترسی و سه‌رلێشێواوی بۆیان.
له‌مێژووی خه‌باتی بزوتنه‌وه‌ی ئافره‌تان له‌كوردستاندا، له‌یلا قاسم بۆته هێمایه‌ك كه نه‌وه له‌دوای نه‌وه ده‌یكه‌نه نموونه‌ی قوربانیدان و خۆنه‌چه‌ماندن له‌به‌رامبه‌ر سیستمێك كه بناغه‌كه‌ی له‌سه‌ر زوڵم و چه‌وساندنه‌وه داڕشتبوو. له ئه‌مڕۆدا ئافره‌تان درێژه به خه‌بات و تێكۆشانی له‌یلا ده‌ده‌ن و ده‌یانه‌وێت نه‌وه‌یه‌ك په‌روه‌رده وگۆش بكه‌ن كه هه‌ڵێنجراوی فكری نیشتمانپه‌روه‌ری و خاكدۆستی بێت، بۆئه‌وه‌ی خوێنی شه‌هیدان به‌فیڕۆ نه‌چێت و به‌رهه‌مه‌كه‌ی بنیادنانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك و نیشتمانێك بێت كه خۆشویستن و به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمان له‌سه‌ر هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه كه‌سیه‌كانه‌وه بێت، بێگومان ئه‌م هزره‌ش پێویستی به‌وه هه‌یه كه ئافره‌تانی كوردستان به‌رده‌وام پێداگیری له‌سه‌ر دڵسۆزی و ئینتیمای نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی لای نه‌وه‌كانیان بكه‌نه‌وه و هانیان بده‌ن كه ده‌بێت له‌پێناو ئاینده‌ی كوردستان، كۆشش بكه‌ن و ماندووبن.
هه‌میشه سه‌رۆك بارزانی به‌ڕێز و ستایشەوە باس له‌خه‌بات و قاره‌مانێتی شه‌هید له‌یلا قاسم ده‌كات، له‌یه‌كێك له‌ساڵیادی له‌یلا قاسمدا، سه‌رۆك ده‌فه‌رمووێت: “لەیلا قاسم سیمبولی خۆنەچەماندن و گیانفیداییە بۆ هەموومان. ئەو بە شەهیدبوونی خۆی بۆ دۆست و دوژمنی سەلماند كە وەفاداری بۆ كوردستان لەسەرووی هەموو شتێكە و مەرگی سەربەرزانە پڕبەهاترە لە ژیانی بندەستی”.
ئه‌م پێزانینه‌ی سه‌رۆك هانی ئێمه‌ی ئافره‌تان ده‌دات كه پێویسته زیاتر له‌سه‌ر وه‌فاداری و خۆشویستنی كوردستان كاربكه‌ین و ببینه هۆكارێك بۆ گه‌شه‌ندن و په‌ره‌پێدانی وڵاتمان، ئه‌گه‌ر هه‌تا دوێنی نموونه‌ی وه‌ك له‌یلا قاسم به‌گیانی خۆیان به‌رگریان له‌خاك و نیشتمان كردبێت، ده‌بێت ئه‌مڕۆ ئێمه به‌شێوازێكی دیكه به‌رگری له‌وڵاتمان بكه‌ین و بیپارێزین.