“لەیلا قاسم، نموونەی ئافرەتی بوێر”

فەزیلە شۆرش
چەمکی بوێری، یەک لە واتاکانی بێدەنگ نەبوون و بەرەنگار بوونەوەی هەر کارێکی زەوتکردن و دەمکووت کردنە.
مرۆڤ دەبێ هەمیشە رەوایەتی و خاوەن مافەکانی خۆی بێت،بە داخەوە کورد چەندەها سالە زۆربەی زۆری خاکەکانی لە چوار پارچەی کوردستان داگیرکراوە و تا ئێستاش بەتەواوی ئازاد نەکراون و رێگای پێنەدراوە ببێتە خاوەن نیشتیمانێکی سەربەخۆی خۆی، تەنیا باشوری کوردستان نەبێت بە شانازیەوە توانرا بە رابەرایەتی سەرۆک بارزانی و قارەمانیەتی پێشمەرگەکانمان زۆربەی خاکی باشوری کوردستان ئازاد بکەن و ببنە خاوەن هەرێم و پەرلەمانی کوردستان و بە هیواشین دڵی کوردستان و بەشەکانی تری باشوریش رزگار بکرێت و بگەینە سەربەخۆیی کوردستان.
ئەم ئازادیە بە خەبات و قوربانی و گیانفیدایەکی زۆر هاتۆتە دەست،مێژوو شایەتحاڵی ئەم خەباتیە کە سەدەها نموونەی ئازایەتی و بوێری هەیە لە رێگای ئازادی کوردستان.
بێگومان دەبێ ئەو راستیەش بدرکێنین کە ئافرەتی کورد رۆڵ و بەشدار بوونێکی گرنگی هەبوە و هەیە لەم خەباتە و بێدەنگی هەلنەبژاردووە بەرامبەر ئەم ستمکاریەی بەرامبەر میللەتی کورد دەکراو دەکرێت، زۆر بوێرانە دژی ئەو زولوم وستەمکاریە راوەستاوە و بەشداری کارای کە تا ئێستاش بەردەوامە لەبەرگری کردن و خەباتی ئازادیخوازی گەلی کورد، خەباتی چ بە نهێنی بوە چ بە ئاشکرا جێگای دەستە و پەنجەی لە هەموو قۆناغەکانی خەبات دیارە.
ئافرەتانی دلسۆزی نیشتمان و نەتەوە بە رۆحێکی گیانفیدایی پەیوەندیان بە پارتی دیموکراتی کوردستان کردوە و باوەری تەواویان هەبووە کە پارتی حزبی راسەقینەی میللەتە،کاری ئافرەت لە جومگەکانی حزب جێگای دڵخۆشی و سەرفرازیە، نیشانەی بوێری ئافرەتی کوردە.
بێگومان بوونی پالپشتی و باوەری سەرۆک بارزانی بە توانای ئافرەت و سەرکەوتنی ئافرەت لە کاری حزبی وای کردووە رێژەی بەشداری ئافرەت لە هەموو جومگەکانی کاری حزبی لە هڵکشان بێت. ئەوەی شایەنی باسە ئافرەتی کورد ئەوەندە بوێرە،مردن بە شانازیەوە لە پێناو نیشتمان و حزبە خەمخۆرەکەی گەل و نیستمان بە
هەلدەبژێری و پەرۆشی گیانفیدایە لە پێناو بیروباوەرەکەی، لەیلی قاسم، وەک نموونەی بوێری، کاتێک لە بەیانیە زووەکەی ١٢ مایو ١٩٧٤ بەرە سێدارەدانیان برد زۆر بوێرانە بەرەو مەرگ رۆیشت و بوێرانە لە بیرو باوەرە پیرۆزەکەی سلی نەکرد و شانازی بە ئەندامەیەتی خۆی دەکرد لە پارتی دیموکراتی کوردستان و بۆ رۆژی لە سێدارەدانی جەختی کرد کە بەجلی کوردی لە سێدارە بدرێت.
لەیلی قاسم یەکەم ئافرەت بوو لە عیراق و رۆژهەلاتی ناوەراست سێدارە بدرێت.
هەموو جیهان شایەتی چاونەترسی و بوێری ئافرەتی کورد دەدات.