چاوان خورشید
ئامانج ئەو خواست و پێداویستییه رۆحی و مهعنهوی و بهرجهستهیهیه كهلەبەردەست مرۆڤدا نیەو هەوڵ دەدات بۆ گەیشتن بە ئامانجەكە،هەر شتێك یاخود هەر ئامانجێك كە بتەوێت بەدەستی بهێنت دەبێت هەوڵی بۆ بدەیت و هەرگیز لە كەوتن و سەرنەكەوتن مهترسه، چونكە هەموو كەوتنێك سەركەوتنێك بەدوای خۆیدا دەهێنێت.
دەبێت لەسەرەتای هەربریاڕێك و بیرۆكەیەكدا ئامانجی سەرەكی و ئامانجی لاوەكی دەست نیشان بكەیت، بوونی ئامانج واتا دڵخۆشی وبەختەوەری، نەبوونیشیمانای وایە كەتۆ بێ هۆكار دەژیت و نازانی بۆچ شتێك یاخود بۆچ مەبەستێك هەوڵ دەدەیت.
هەر كهسێك پێویستە ئامانجی خۆی هەبێت، كەسی بەختەوەرو سەركەوتوو ئەو كەسەیە كەئامانجێكی دیاریكراوی هەیەو لهپێناویدا كاردهكات و تێدهكۆشێت تا بهدهستی بهێنێت.
لەژیاندا كە بۆ ئانجەكەت هەنگاوتنا، هەرگیز گومانی خراپه بە ئامانجەكەی خۆت مهبه، هەمیشە وا بیر بكەرەوە كە ئامانجەكەی تۆ دەستكەوتێكی مەزنە و شایستهی ئهوهیه كهلهپێناویدا جهنگاویت و قوربانیت داوه.
دەبێت گرنگترین ئامانجی ژیانمان ئهوه بێت بەباشی ژیان بکەین و ئاسودهیی و دڵخۆشیی خۆمان لەبیر نەکەین، ژیانی بێ ئامانج تەنها ماندبوونه، بۆیە هەرگیز واز لە ئامانجەكەت مەهێنە، چونكە هۆكارێكە بۆگەیشتن بە باشترو باشترین.