لــــــــــەیلا قــــــــــــاسم

ئیلهام زاخۆیی
ناوێکە لە یادەوەریماندا جێگیربووە، چونکە هێما و دەڕبڕینی ناخی جوانی هەڵوێستی بوێرانەی ئافرەتێکی کوردستانی ئازادیخوازە، لە تەمەنی عیشق و بیرکردنەوەی خود ناسیدا بوو، بەڵام یاخی بووە لە هەموو خواستە تایبەتمەندییەکانی ژیانی و بەرەو ئاقاری رستنی تەونی عیشقی باڵا هەنگاوی ناوە، ستەمکارییەکانی داگیرکەر، هانی داوە پرسی گەلەکەی بیکاتە هەموو ئاماژەکانی بوونی خۆی، چاونەترسانە ڕێگای خەباتی پیروز، خەباتی نەتەوە و نیشتیمانی، سەرەڕای مەترسییەکانی، کردووە گوڵدانی هەموو جوانییەکانی، تەنانەت کاتێک ڕووناکی چاوەکانی لە زینداندا دەبریسکانەوە، جەلادەکانی دەهێنایە لەرزین و، نەیاندەتوانی بە زەبر و زەنگ زەفەری پێببەن، کاتێک ئاگاداری دەکەنەوە داوای لێبوردن بکات، بەزەردەخەنەی لێوە هەمیشە بەهارییەکانی، باس لە ستەمکاری و بێویژدانی داگیرکەریان بۆ دەکات و پێیان دەڵێت ( من بوکی کوردستانم، بە خوێنی ئاڵی خۆم وەڵامتان دەدەمەوە).