هاوژین رەسوڵ
په‌نجا و یه‌ك ساڵ به‌سه‌ر رووداوی له‌سێداره‌دانی له‌یلا تێپه‌ڕده‌بێت و هێشتا چیرۆكی شه‌هیدكردنی له‌یلا قاسم له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی و عێراق به گشتی ناوبانگی خۆی هه‌یه، ئه‌ویش به‌هۆی خۆراگری له‌یلا قاسم له‌به‌رده‌م رژێمی ئه‌وكاتی عێراق و هه‌ڵبژاردنی مه‌رگ له‌پێناو دۆزی ره‌وای گه‌له‌كه‌ی، زۆرن ئه‌و ئافره‌تانه‌ی له‌نێو كورددا شانازی ئه‌وه‌یان پێ بڕاوه ببن به‌شێره ژن، به‌ڵام ده‌كرێ بڵێین له‌یلا قاسم سه‌رمه‌شقی ئه‌و شێره ژنانه‌ی كورده، كه‌له ساته‌وه‌ختێكدا رووبه‌ڕووی رژێمی به‌عس و ده‌ستهه‌ڵاتدارانی عێراق بوویه‌وه له زیندان كه‌م وێنه‌یه له مێژووی مرۆڤایه‌تی دا روویدابێت ئافره‌تێك ئه‌وه‌نده خۆراگر و چاونه‌ترس و بوێربێت مردن هه‌ڵبژێرێت، به‌ڵام ئاماده نه‌بێت ئیراده‌ی بشكێندرێت و له‌و رێبازه پاشگه‌زببێته‌وه كه هه‌زارن لاوی وه‌ك له‌یلا خۆیان له‌پێناویدا كردووته قوربانی و هێشتاش هه‌ر به‌رده‌وامه، ئه‌ویش رێبازی پیرۆزی بارزانی نه‌مر و دۆزه ره‌واكه‌ی گه‌لی كورده.
ئه‌وه‌ی له‌یلا قاسم شه‌هید و قوربانیانی میلله‌تی كورد جیا ده‌كاته‌وه چه‌ند خاڵێكه، مرۆڤ كه ده‌گاته ئاستی ئه‌وه‌ی مردنی خۆی به‌چاوی خۆی ده‌بینێ كه‌م كه‌س ئاوات به مردن ده‌خوازن و پشت له ژیان ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌یلا ئه‌و ئافره‌ته خۆراگره‌بوو هه‌موو داواكاریه‌كی رژێم و به‌ناو دادگای شۆڕشی ئه‌وكاتی عێراقی ره‌تكرده‌وه و ئاماده نه‌بوون چوك به‌رامبه‌ر زۆڵم و سته‌می نه‌یار دابنێت، خاڵی به‌هێزی له‌یلا له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبوو له‌به‌ر په‌تی سێداره‌ش رژدبوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی په‌شیمان نیه له خه‌باتی كوردایه‌تی و سه‌ر بۆ رژێمی سه‌دام و دار ده‌سته‌كه‌ی نه‌وی ناكات، خاڵێكی دیكه‌ی ده‌نگدانه‌وه‌ی چیرۆكی شه‌هیدكردنی له‌یلا قاسم ئه‌وه‌بوو یه‌كه‌م جاربوو له عێراق ئافره‌تێك فه‌رمانی له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌ربچێت، به‌تایبه‌تی به تۆمه‌تی سیاسی دادگایی كرابێت، ئه‌وه‌یش بۆوه هۆكار شه‌هیدكردنی له‌یلا ببێته وێردی سه‌ر زمانی گه‌لی كورد و گه‌لانی عێراق كه‌هه‌ر دوای شه‌هیدبوونی هه‌زاران كچی كورد ناویان لێ‌نرا له‌یلا.
زیاتر له‌نیو سه‌ده به‌سه‌ر شه‌هیدبوونی له‌یلا تێپه‌ڕی، به‌ڵام ناوی له‌یلا هه‌ر به به رزی مایه‌وه و هه‌موو گه‌لی كورد شانازی به خۆراگری ئه‌و كچه كورده ده‌كات، به‌تایبه‌تی بۆ ئێمه‌ی ئافره‌تی كورد كاتێك ناوی له‌یلا دێت شانازی به خۆمانه‌وه ده‌كه‌ین، چونكه ئافره‌تێكی چه‌له‌نگ و چاونه‌تر بۆوه نموونه خۆراگری گه‌لێكی سته‌ملێكراو، راسته له‌یلا قاسم له‌لایه‌ن رژێمی عێراقه‌وه به‌شیوه‌یه‌كی دڕندانه و دوور له هه‌موو به‌هایه‌كی مرۆڤایه‌تی و ئاینی شه‌هیدكرا، به‌ڵام ناوی چووه ناو مێژووهه‌تا كورد ماوه هه‌ر یادی خۆراگری ئه‌و شه‌هیده چاونه‌ترس و خۆراگره ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ك سه‌رۆك بارزانی چه‌ندین جار جه‌خت له‌سه‌ر گیانفیدایی ئافره‌تی كورد ده‌كاته‌وه له‌یلا قاسم ده‌كات و ده‌ڵێ( له‌یلا قاسم نموونه‌ی به‌رزی ئافره‌تی كورده.