عەمەر ئەرگوشی
لە کاتێکدا کە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاگری لێ دەبارێت و ئومێدی خەڵکی بۆ داهاتویەکی پرشنگدار لاواز دەکات و هەرشەی جەنگ و مالوێرانیش بووە بە مەترسی روژانە، گەلی کوردستانیش سەرەرای هەموو هەرەشەو مەترسیەکان جەنابی سەرۆک بارزانی لە شاشەی تەلەفزیونەکانەوە دەیبینن و ئارامی دەیانگرێ و هەست دەکەن رۆژی ئازادی و رزگاری لە هەموو کاتێک نزیکترە، گەلی کوردستان متمانەیەکیان بە جەنابی سەرۆک بارزانی هەیە کە پێیان وایە هەموو ئاستەنگەکان دەبڕن و لە سای سەرکردایەتی حەکیمانەی ئەودا لە دەستێکی ئەمیندانە و خاک و نەتەوەش تا ئاستی رزگاریی یەکجارەکی پارێزراو دەبن.
پارتییش وەک هەمیشە خۆی کردووە بە قەڵغانی پاراستنی کورد و مافەکانی و، بە باوەڕێکی پتەوەوە ئەرکی رزگارکردن و پاراستنی کوردستانی گرتووتە ئەستۆ لەم دەم و ساتە هەرە سەختەدا و، لە بێئومێدترین دۆخیشدا ئومێدی بۆ گەلی کوردستان هەڵچنیوە و ئەمجارەش لە کاتێکدایە کە نەیارانی گەلی کوردستان خەون بە لاوازکردن و نەهێشتنی هەرێمی کوردستانەوە دەبینن، پارتی هەنگاوی راستەقینە دەنێت نەک تەنیا بۆ پاراستنی بەڵکو بۆ جێگیرکردنی دەسەڵاتی حکومەتی هەرێم بەسەر هەموو خاکی کورستاندا و بەبێ وەستان لە رێگای حکومەتەوە درێژە بە بەرنامەی خزمەتگوزاریی خۆی دەدا و لە ئاستی نێودەوڵەتییشدا هەنگاوی گەورە دەنێت بۆ بەنێودەوڵەتیکردنی زیاتری کێشەی کورد و زیادکردنی دۆست و لایەنگر بۆ کوردستانیەکان.
هیچ شوێنێک لەم دەوروبەرەی خۆماندا وەک هەرێم ئارام و لەجووڵە نیە بۆ ئاوەدانی خۆشگوزەرانی؛ بووە بە پەناگایەکی ئارام بۆ هەموو ئەوانەی لەبەر شەڕ و ئاژاوە هەڵدێن و رووی تێ دەکەن، ئەو سیاسەتە حەکیمانەی جەنابی سەرۆک بارزانی کە لە هەرێم و ناوچە پەیڕەوی دەکات بووە بە ئەگەری سەرکەوتنەکانی گەلی کوردستان بەسەر کوسپەکاندا و بووە بە نموونەیەکی دیاری پێشکەوتن و دیموکراتیەت و ئارامی لەم رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەدا کە بە چەقی کێشەکان ناسراوە و لەو دوو ساڵەی رابردوودا زیاتر لە هەر شوێنێک تووشی شەڕ بووە و خوێنی لێ رژاوە. هەموو گەلی کوردستان چاویان لەوەیە کوردستان نەبێتە بەشێک لە کێشەکان؛ دوور بێت لەو شەڕ و پێکدادانانەی ناوچەکە و، دڵنیان کە پارتی بە هۆشیارانە وەک هەمیشە هەوڵ دەدات و لەو رۆڵە ئاشتیخوازانە و بەخێرە خۆی بەردەوام بێت و پەیڕەوی سیاسەتی ئاشتیخوازانە و برایانەی خۆی بکات و بە گفتگۆ و لێکتێگەیشتن بەرگری لە مافە نەتەوایەتیەکانی کورد بکات و ئەم هەرێمە زیاتر ئاوەدان و ئارام بمێنێت.