لەیلا بەرزنجی
وشەی چاکسازی وشەیەکی گشتگرە لە هەموو بوارەکانی ژیان دەگرێتەوە کاتێک بەرگوێکانمان دەکەوێت یەکسەر خەیاڵمان دەڕوات بۆ چاکسازیی ئابووری یاخود چاکسازیی سیاسی لێرەدا ئێمە باس لە چاکسازیی پەروەرووە دەکەین لە هەموو ڕوویەکەوە، پێویستە زەمینەسازیی بۆ بکرێ هەتاوەکو سەرکەوتوو بێت؛ چاکسازی لە پرۆگرامەکانی خوێندندا کراوە لە هەموو ڕوویەکەوە و هەنگاوی بۆ نراوە، بە بابەتی بەچێژ و بە دیزاینی جوان و سەرنجڕاکێش و بە شێوازی سەردەمیانە و دانانی بارکۆد تەکنیکی هاوچەرخ ئەمە جێگای دڵخۆشیە، بەڵام ئەوەی کە ماوە هەنگاوی بۆ بنرێ، زەمینەسازیەکەیە کە پێویستە بۆ مامۆستا بگیرێتە بەر هەتا بتوانێ ئەو چاکسازیە ئامانجەکەی بێنێتە دی کە هەوڵی بۆ دراوە چونکە بەتەنها پرۆگرام یاساکانی پەروەردە ناتوانی چاکسازی بکات.
ئەمەش پێویستی بە پلان و هەوڵی لایەنی پەیوەندیدار هەیە هەتا بەرنامەیەکی پوختی بۆ دابڕێژرێ و ئەو چاکەیە مامۆستایانیش بگرێتەوە بەتایبەتی ئەو مامۆستایانەی کە ئەزموونی پەروەردەیییان هەیە و شێوازی وانەوتنەوەی نوێ قبووڵ ناکەن لەسەر شێوازی کۆنی خۆیان بەردەوامن، ئەمەش دەبێتە هۆکارێک کە نەتوانرێ ئامانجە پەروەردەییەکان بێتە دی یاخود کەموکووڕی و نەنگی تێدا دەردەکەوێت چونکە ئەو بەرنامەو پرۆگرامانەی کە داڕێڕراون لە گەڵ سەردەمی ئەمڕۆدا یەک دەگرێتەوە و قوتابی ئەمڕۆ جیاوازە لە هەموو ڕوویەکەوە بەراورد بە جیلەکانی تر، نووسەر دەڵێت: چاکسازی بواری فێرکردن دواناخرێت بەڵکو هەوڵەکانی بۆ چڕ دەکرێتەوە؛ شیاوی باسکردنە هۆشیارکردنەوەی خەڵک لەم ڕووەوە پێویستی بە کار و چالاکی فێرکاری و ڕۆشنبیری بەردەوام و ئارامگرتن هەیە، چونکە فێرکردن بە دڵنیاییەوە لێکەوتەی ئەرێنی زۆر هەیە؛ هەرچەندە تاڕادەیەک کاریگەرییەکەی بەشێنەیی و لەسەرخۆیە) بە دڵنیایێەوە دەبێت خێزانەکانیش هاوکار بن لە دابینکردنی پێویستیەکانی قوتابیان و قوتابخانە، دەردەوام چاودێریان بکەن هەتا ئەوەی کە پێویست دەکان بۆ ئەوەی بتوانن سەرکەوتوو بن لە هەنگاونان دەگەن بە ئامانج و ئەندامێکی بەسوود لە کۆمەڵگا.
تێبینی
سوودم بینیوە لە کتێبی (فێرکردن لەپێناو سەرمەشقیدا) نووسەر (د. عبدالکریم بکار)، وەرگێڕانی بەهجەت جەمیل حامد، ناوەندی ڕاگەیاندنی ئارا، چاپی ٢٠٢٤ ل١٧
بەڕێوەبەری قوتابخانەی بنەڕەتی و کچانەی ژیریا، لە سنوری بەڕێوەبەرایەتیی بنەسڵاوە.