شێرکۆ حەبیب
پەندێک هەیە دەڵێ ” دەتوانیت هەندێک جار هەندێک لە خەڵک هەڵبخەڵەتێنی، بەڵام ناتوانیت هەموو کاتێک هەموو خەڵک هەڵبخەڵەتێنی”
دزیکردن لە ئەدەب و زانست و تەنانەت ڕۆژنامەگەریش لەهەندێک ناوچەدا بۆتە دیاردەیەکی پەرتوبڵاو، دزی ڕۆژنامەوانی بۆتە بەڵایەک لەنێو زۆرێک لە بواری پیشەکەدا بە شێوەیەکی سروشتی دەبینین و خۆشبەختانە ئەو کەسانە زوو ئاشکرا دەبن.
کاری سەرسوڕهێنەرتر و قێزەونتر سەریان هەڵداوە، ئەوانیش دزینی ناوەڕۆکی بینراوی ڕووداوەکان و گەڕاندنەوەی درۆ و بوختان بۆ کەسانی دیکە جگە لە خاوەن ڕووداوەکان، بیهێنە بەرچاوت کە کەناڵێکی ئاسمانی کوردستانی (ناوی کەناڵەکە و بەڕێوبەری ئۆفیسەکەی لامان پارێزراوە) ڕاپۆرتێکی لەسەر ئاهەنگێک کە لەلایەن نووسینگەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە قاهیرە لە هەفتەی ڕابردوو، بەبۆنەی 127 ساڵەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردەوە بەڕێوەچوو وێنەی گرت زۆر ئاسایی بوو لامان وەک هەر کەناڵێک کە ئامادە بوو و دواتر راپۆرتێکی لەسەر بڵاودەکاتەوە، بەڵام ئەوەی جێگای سەرسوورمان و چاوەرواننەکراو بوو چالاکییەکەی گەڕاندەوە بۆ قەوارەیەکی تر یان لایەنێکی دیکەی سیاسی کە دوور و نزیک پەیوەندیان بە ڕێکخستنی ئەو چالاکییە نەبوو، بەڵکو مەکتەبی پارتی تێچوو و سەرجەم ئەرکەکانی لە ئەستۆ بوو، و درۆیەکی بۆ بینەران کردسەبارەت بە بەشداریی ئەو قەوارەیە لە ڕێکخستنی ئەو چالاکییە و کەسایەتییەکانی ئەو لایانەی خۆی پێشکەش بە بینەرانی کرد وای نیشاندا کەوا ئەو لایەنە ئەو ئاهەنگەی سازکردوە.
ئەمە لەسەروبەندی ساڵیادی رۆژنامەگەری کوردی کە هەموو لایەکی بواری ڕاگەیاندن و رۆژنامەگەری کوردی بەڵێنی پابەندبوون بە ڕێنماییە پیشەیەکانی بواری ڕۆژنامەوانی دووپات دەکەنەوە، دەبینی لەولاوە کەناڵێک ڕاستییەکان دەشێوێنێ و ڕاستگۆیی خۆی لەدەستدەدات.
خۆشبەختانە پارتی دیموکراتی کوردستان هەردەم خۆی لەبەرامبەر ئەو کارە نامۆ و ناڕەسەنانە بە دوور دەگرێت و خۆی بەگەورەتر دەزانێ و گرنگی پێ نادات، بەڵام هەردەم لەگەڵ ئەوە دایە راستییەکان بزر نەبن و بگوترێن.
ئەوانە دەیانەوێ راستییەکان بشێوێنن لە نێو خەڵکدا، ئاستی ڕاستگۆییان لە ناو خەڵکدا دەردەکەوێت، ئینجا ئەوانە نازانن کەوا ( پەتی درۆ کورتە).
هەموو پیشەیەک پەیمانی شەرەفی هەیە، لە ڕۆژنامەگەری و میدیاشدا میساقی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی هەیە. ئەگەر پراکتیزەکارانی ئەو پیشەیە دەیانەوێت ماف و ئازادییەکانی دەربڕینی بیروڕای خۆیان و بەرگری لە سیاسەت و ئاراستەکانی قەوارەکانیان بکەن، سەرەتا دەبێت پابەندبن بە کۆدەکانی شەرەفەوە.
نووسینگەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی میسر هەر لەسەرەتای دامەزراندنیەوە خەریکی گەیشتن بە ئامانجە کوردییەکانە کە خزمەت بە خەڵکی هەموو ناوچەکە بگەیەنێت، یەکەمیان دروستکردنی پردی پەیوەندی و متمانەیە لە نێوان خەڵکی کوردستان و میسردا، کە ئەمەش بەڕاستگۆیی و پیشەیی ئەنجام دەدرێت، هاوکات بەشداری کردووە لە پاڵپشتیکردنی هەموو ماف و شایستە و داواکارییەکانی کوردستانیان و عێراقییەکان بە دامەزراوە میسرییەکان کە هەموو پشتیوانییەکی شەرعییان بۆ دابین دەکەن. لە سایەی هەوڵی نوێنەرایەتی و تیمی کاری کار دەکەن بۆ نیشان دانی رووی جوان و راستەقینەی خەڵکی کوردستان، هەموو گروپ و کەسایەتییە سیاسی و حزبی و ڕۆشنبیری و فەرمی و میدیاییەکان لە میسردا ڕێزیان لە ڕۆڵ و چالاکییەکانی ئەو نووسینگە گرتووە. دواهەمینیان ئاهەنگی ڕۆژی ڕۆژنامەگەری کوردی بوو، و ناشێت کە بە درۆ و بوختانەوە بۆلایەنێکی دیکە بگەڕێنرێتەوە، و مەکتەبی پارتی لە قاهیرە هەردەم خۆی لە کاری چەواشەیی و کاری نادروست بەدوور گرتووە کە ئەمەش سیاسەتی پارتی دیموکراتی کوردستان و ڕێنماییەکانی سەرۆکەکەیەتی سەرۆک مەسعود بارزانی کە فێری لێبوردەیی و تەبایی و خزمەتکردنی گەل و نیشتمانی کردووین.
ئەوەش جیاوازی ئێمە و ئەوان….