بەختیار شەریف زراری
لە جیهانێکدا کە بە گۆڕانکاری خێرا و ڕکابەریەکی گەورە دەناسرێتەوە، پلاندانان و خوێندنه‌وه‌ی راست و دروست بۆ هه‌نگاوه‌كان وەک گرنگترین ئامراز داده‌نرێت بۆ بنیاتنانی داهاتوویەکی سەرکەوتوو و سەقامگیر دەردەکەوێت. توانای دانانی ئامانج و داڕشتنی پلانی گونجاو بۆ بەدەستهێنانی ئامانجه‌كان تەنها شارەزایی نییە، بەڵکو پێویستییەکی گرنگە لە سەردەمی کێبڕکێی توند و پێشکەوتنی خێرای تەکنەلۆژیادا.
پلاندانان خۆشگوزه‌رانی نییه، به‌ڵكو وه‌به‌رهێنانێكه له کەسەکە خۆیدا؛ لەو ڕێگه‌یەوە، ده‌توانی له دیاریكردنی ئه‌وله‌ویه‌ت و جه‌ختكردنی هه‌وڵه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چ ئامانجه خوازراوه‌كان به‌ده‌ست بهێنیت به‌تایبه‌ت بۆ دانانی به‌ردی بناغه‌ی په‌یكه‌ری ویسته‌كانت له پێناو به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی كه‌سی و پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستیه‌كان و بنیاتنانی خودی خۆت له نێو كۆمه‌ڵگا بۆ ڕێكخستنی كارنامه‌كان بۆ مه‌ودایه‌كی دیاریكراو به‌تایبه‌ت له كاتی پلانی پڕۆسه‌ی خوێندن یان پڕۆسه‌ی پیشه‌یی كه له‌گه‌ڵ ئاست و به‌هره‌كانی تۆدا گونجاو بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی بگه‌یته لووتكه و، داهێنان بكه‌ی له كاره‌كه‌تدا؛ ئه‌مه‌ش به ئامانجی تێركردنی حه‌ز و ئاره‌زووه‌كانت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێویسته له پلانه‌كانت دوور بكه‌ویته‌وه له شێوازی هه‌ڕه‌مه‌كی كه ڕێژه‌ی شكست و دۆڕان كه‌م ده‌كاته‌وه كه ده‌بێته هۆكاری دروستبوونی هاوسه‌نگی له‌نێوان خواست و ڕاستیه‌كانی ژیان له‌پێناو به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی و هۆشیاری و زیاتر ڕۆشه‌نبیربوونی خودی له‌نێو كۆمه‌ڵگه، هاوكات پێویسته ئاماده‌كاری پێویستت هه‌بێ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی پێشهاته نەچاوه‌ڕوانكراوه‌كان چ له بواری ئه‌كادیمی یان له بواری پیشه‌یی یاخود له بواری ژیان و گوزه‌رانی تایبه‌تیت.
گرنگترین پێداویستی بۆ به‌ده‌ست هێنانی هاوسه‌نگی له نێوان پلاندانان و جێبه‌جێكردن بریتیه له نه‌رمی نواندن له‌پێناو خۆ گونجاندن له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كان و له كاتی پێویست ڕێكخستن بۆ پلانه‌كه‌ت بكه و به‌رده‌وامبه له هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ كاره‌كانت و ئاهه‌نگ بگێڕه بۆ ده‌سكه‌وته بچووكه‌كان بۆ هاندانی خودی كه‌سیت كه ئه‌مه‌ش ده‌رئه‌نجامی باشی ده‌بێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌سكه‌وت و شكۆی زیاتر.
هه‌میشه به دوای ئامۆژگاركه‌ردا بگه‌ڕێ و داوای ئامۆژگاری له‌و كه‌سانه بكه به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ئه‌زموونی ئه‌كادیمی یاخود پیشه‌یییان زۆره وشاره‌زان له بواره‌كه‌تدا بۆ دووركه‌وتنه‌وه له هه‌ڵەی باو و، به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر ڕێچكه‌یه‌كی ڕاست و دروست ده‌رئه‌نجام دبیته خاوه‌ن كه‌سایه‌تییه‌كی به‌هره‌مه‌ند ده‌توانیت بیر‌و بۆچوونه‌كانت له بواره‌كه‌ی خۆتدا به‌كار بێنی و بتوانی ئاراسته‌ی كه‌سانی دیكه بكه‌ی و ببیته پاڵنه‌رێكی سه‌ره‌كی بۆ هاندانی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵه‌گا كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆكاری به‌ره‌وپێشچوونی كۆمه‌ڵگا؛ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێویستت به‌م هه‌نگاوانه‌یه: پلاندانان، پێشبینیكردن، كاتته‌رخانكردن، قووڵبوونه‌وه و، بنیاتنانی پلانی جێگره‌وه.
1- پلاندانان: بریتیه له‌دروستكردنی كۆمه‌ڵێك گریمانه سه‌باره‌ت به‌هه‌ر بارودۆخێك له‌داهاتوودا و به‌م شێوه‌یه پلانێك دابڕێژیت كه ئه‌و ئامانجانه ڕوون بكاته‌وه كه ده‌بێت له‌ماوه‌یه‌كی دیاریكراودابێت.
2- پێشبینیكردن: پڕۆسه‌ی پێشبینیكردنی ڕووداوه‌كانی داهاتووه له‌سه‌ر بنه‌مای كۆكردنه‌وه‌ی داتاكان وڕێكخستنیان و دروستبوونی زانیاریی ته‌واو؛ پێشبینیكردن یارمه‌تیی پلاندانان ده‌دات بۆ دابینكردنی داتای پێویست بۆ وه‌رگرتنی بڕیاری هۆشیارانه سه‌باره‌ت به داهاتوو.
3- ته‌رخانكردنی کات: مه‌به‌ست له‌م هه‌نگاوه بریتییه له پڕۆسه‌ی پلاندانان و ڕێكخستنی كاته بۆ به‌ده‌ستهێنانی زۆرترین سوود و دانانی پلانی كات بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌ركه‌كان و ڕێكخستنی چاڵاكی و ئه‌ركه‌كانی ڕۆژانه.
4- قووڵبوونه‌وه: هه‌میشه به‌ر له هه‌نگاونانی هه‌ر هه‌نگاوێكی پڕۆسه‌كانی ژیانت پێویسته پلانه‌كه‌ت قووڵ دابڕێژی؛ خوێندنه‌وه‌ی ته‌واو بۆ پڕۆسه‌كه بكه‌یت تاكو هاوكێشه‌ی بابه‌ته‌كان ڕوون و ئاشكرا بێت له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌كه‌ت و هه‌رده‌م پلانی جێگره‌وه‌ت هه‌بێت له ئاكامی هه‌ر ڕووداوێكی نه‌خوازراو.
5- بنیاتنانی پلانی جێگره‌وه: پلانه جێگره‌وه‌كان ستراتیجی نه‌رم و گونجاون كه ڕێگه‌ت پێ ده‌ده‌ن له‌گه‌ڵ ئاسته‌نگه‌كان و ڕوودا‌وی نه‌خوازراو یاخود له‌ناكاودا بگونجێی و به‌سه‌ر به‌ربه‌سته‌كان زاڵ بیت له جیاتی ئه‌وه‌ی به یه‌ك هه‌ڵبژاردن بمێنیته‌وه؛ ئه‌م پلانانه توانای گۆڕین و وه‌رگرتنی بڕیاری ژیرانه ده‌ده‌ن له‌سه‌ر بنه‌مای گۆڕینی ڕاستییه‌كان.
لە کۆتاییدا پلانێکی دروست بۆ هەنگاوەکانی داهاتوو نوێنەرایەتیی نەخشەڕێگایەکی ڕوون و باش بیرلێکراوە بەرەو گەیشتن بە ئامانجە خوازراوەکان دەکات. تەنها لیستی ئەرکەکان نییە، بەڵکو دیدگایەکی ستراتیژییە کە سەرچاوە بەردەستەکان و ئەگەری ئاسته‌نگی دەرفەتەکان لەبەرچاو دەگرێت. لە ڕێگەی هەڵسەنگاندنی بەردەوام و گونجاندنەوە، ئەم پلانە دەتوانێت بە شێوەیەکی بەردەوام بەرەو داهاتوویەکی گەشاوەتر و خۆشگوزەرانترمان ببات.