گوهدار شكری ئاكرەیی
هەریەکێک لەئێمەی مرۆڤ کۆکراوەیەکە لە هەستەکانی، ئەم هەستانەش تاچەند بەهای ساخلەم بوون و جەوهەر بوونی سادەیی و ئاساییە بۆ رزگارکردنی مرۆڤ لە ناڕەحەتییەکانی ژیاندا. یان بەپێچەوانەوە پڕلە ململانێی و تووندوتیژی خۆسەپاندنن کە سنووری خۆی پێ قبوڵ نیە و ناتوانێ هەست و سۆزی راستە قینەی دەرببرێت . شێوەی چۆنیەتی دەربڕینی ئەم هەستانەش کەسایەتی و ناسنامەی راستەقینەی دەردەخات کە تاچەند بەهای گەورەو جوانن لەپێناو خزمەت و دلسۆزی وئازادی مرۆڤایەتیداا. ئەم هەستانەش زۆرجار ئەوە دەگەینێت کە تاکەکە. وەکوو کەسێکی ئاسایی و سادەو تێگەیشتوو سنووری خۆی پێ قبولە بەلام لەئەندازەی خۆی زیاترپێگەیشتووە، چوونکە هەرکاتێک مرۆڤ گوزارشت بەشێوەیەکی تەندروست لە شتەکان بکا ئەوە کەسێکی ئازادەو هەستەکانی لەسەرچاوەی عەقلی بەئاگان کە پر لەبەرپرسیارەتین. بەپێچەوانەی هەندێ لەمرۆڤەکان کە بەردەوام گیرۆدەی هەستی پر لە ململانێی ئالۆزی دەروونی سەخت و بەزەحمەتن، زۆر بەئاسانی لەناو هەر کۆمەلگایەک و فەرمانگەیک و خێزانێکدا دەیانناسینەوە چوونکە لە ژێر هێزێکی لەناوبەرن و هەستەکانیان بەگشتی سەرچاوەی عەقلی بێ ئاگا و نەفامی و لاوازبوونیانەوە سە ڕ چاوە دەگرێت کە ژیان لەگەڵیاندا بەزەحمەتەو گونجاونین لەگەڵی دەورووبەریاندا و بەردەوام لەهەست و کرداریاندا لە ململانێدان تا لە کۆتاییدا رۆژێ لەرۆژان دروستی و نادروستی ناسەلمێنن ترسی زۆریان لە بەرپرسیاریەتییە و نەتوانن هەستی ئەرێنییەکان پاوان بکەن بەلکوو هەستی ململانێ و تووندوتیژی خۆسەپاندن لە مشتی دەگرێت وەک لاشەیەکی مردوو کە قەد زیندوو نابێتەوەو بەدوای خۆیدا رابکێشێت لەبۆنی ناخۆش زیاتر هیچی تری لێ بەرهەم ناهێت. هەموو تێڕوانین و گەشبینی یان بۆ ڕەشبینی دەگۆڕدرێت عقلیان بەرتەوازە بوونی زیاتری پێوە دیاردەبێ و توانای چارەسەرکردنی کێشەکانیان نامێنێ بەلکوو خراپتریان دەکات، بەمەش واتای ژیان لە دەست دەدات. بۆئەوەی ئەم سەرفرازییە بەدەست بێنین ودووربکەوینەوە لەو هەستانەی کە ململانێی وخۆسەپاندنیان زیاتر پێوەدیارەو واتای ژیان لەناونەبات، تەنها یەک رێگامان لەبەردەمدایە پێیدا تێپەڕین ئەویش نابێ دەستەوسان بین لەئاست هەستەکانمان کەدەبنە بنەمای ئازادی و مرۆڤایەتی وهەستی دلسۆزی چوونکە ئەم هەستانە کاریگەری زۆر بەهێزن بۆ بەرامبەرمان و هەستی جوانیان بۆمان دروست دەبێ و بێگومان هەرمرۆڤێک دەستەوەستان بێ لەهەمبەر ئەم هەستانە درەنگ یان زوو واتای ژیان لەدەست دەدات، رەنگە لە ناویش بچێت . لەکۆتایدا ئەمەش ئەومان پێدەلێ هاوسەنگی ناخمان خودی بوونمان بەندن بە هەستی جوان وخراپەکانمان کەسایەتیمان دروست دەکەن نەک ئێمە هەستی جوان وخراپ دروست بکەین.