وەیسی سەعید وەیسی
بەداخەوە لە تەمەنی 88 ساڵیدا پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی داوایی کرد. پاپا فرانسیس، دۆستی نزیکی گەلی کوردستان بوو لەمانگی ئاداری ٢٠٢١سەردانی ھەرێمی كوردستانی کرد، جیاواز لەشوێنەكانی تری عیراق گەورەترین قەداسی پیرۆزی لهگهڵ ده ههزار كهس له ههولێری پایتەخت سازکرد، ئەمە بۆ ھەرێمی کوردستان ڕووداوێكی مێژوویی و دەستكەوتێكی گەورە بوو كاریگەرییەكی گرنگی ھەبوو لەسەر ناو و پێگەی ھەرێمی كوردستان، و پالپشتی نێودەوڵەتی، ئەگەرچی ڤاتیکان وەك دەوڵەت بچووكە بەڵام مەڵبەندێكی گەورەی ئایینیە كە سەرپەرشتی یەك ملیار و سێسەد ملیۆن مەسیحی دەكات و خاوەن ئاڵاو نوێنەرە لەنەتەوە یەكگرتووەكان .
ھەرچەندە بەردەوام ھەرێمی كوردستان پەیوەندێكی دۆستانەی لەگەڵ ڤاتیكان ھەیە بۆ یهكهمجار له ڕۆژی 30ـی ئایاری 2014 پێشوازیی له سهرۆك مسعود بارزانی كرد، بەڵام ھاتنی پاپا بۆ ھەرێمی کوردستان خۆی لەخۆیدا چەندین مانا و ڕەھەندی جیای بەدوای خۆیدا ھێنا بەتایبەت دوای سەرھەڵدانی كۆرۆنا بەیەكەم سەردان دادەندرێت بۆدەرەوەی ڤاتیكان، چونکە پاپا پێویستی بەستایش و پێداھەڵگوتنی ھیچ كەسێك نییە، بەڵام خۆی زۆر چاك لەنزیكەوە ئاگاداری ھەڵوێستی رەسمی سەركردایەتی سیاسی كوردستان و سەرۆک مسعود بارزانی بوو لەخزمەتكردنی ھەموو پێكھاتە ئایینی ونەتەوەییەکان، بۆیەش لەدیداریدا لەگەڵ سەرۆك مسعود بارزانی سوپاسی ھەرێمی كوردستانی كرد بۆ پاراستنی پێكهاتهکان و هێنانه ئارای ڕهوشی پێكهوهژیانی ئاشتییانه له نێوانیاندا.
هەرئەمەش نابەلكوزۆرراشكاوانەتر گوتی كوردستانم لهبیر نهچووه، ئێوه نهك پێشوازی لهمن، پێشوازیشتان له كریستیانهكانیش كرد، كە ئاماژهی بهوهش كرد، ئێوه لهكاتی هێرشهكانی داعش كریستیانهكانتان پاراست، ئێوه وهك برا پێشوازیشتان لە برا كریستیانهكان كرد”.
كەئەمەش شانازێكی گەورەیەبۆھەرێمی كوردستان،وێرای ئەوەی دەركەوت ھەرێمی كوردستان نموونەێكی بەھێزوزیندووەلەرۆژھەلاتی ناوەراست وجیھانداكەھەمیشەپەناگەێكی ئارام بووەبۆھەمووپێكھاتەكان…
بۆیەش بە کۆچی دوایی پاپا فرانسیس گەلی کوردستان دۆستێکی نزیکی لەدەستدا.