كۆنفرانس، ئافره‌ت و سیاسه‌ت ئاشتده‌كاته‌وه‌

فەزیلە شۆرش
‏‎ئافرەتی کورد هەموو کات ڕۆلێکی گرنگ ‎و بەرچاوی هەبووە و هەیە لە خێزان و کۆمەڵگە و حزبیش ته‌نانه‌ت حزبیشدا، ئافرەتان بە پاڵپشتی پارتی دیموکراتی کوردستان و بە سەرۆکایەتی رابەر سەرۆک بارزانی بە بەردەوامیی کاردەکەن بۆ بەهێزترکردنی ڕۆڵ و پێگەی خۆیان لە حزب و کۆمەڵگە و بۆ سود وەرگرتنی زیاتر لە تواناکانی ئافرەتان بۆ زیاتر بەرەو پێشتر بردنی ئافرەت لە هەموو سونگە و کایەکانی سیاسی و حزبیدا.
‏‎کۆنفراسی ئافرەتانی کوردستان سەکۆیەک بوو بۆ گفتووگۆکردنی زیاتری ڕۆلی کاریگەری ئافرەتان لە ناو ئۆرگان و رێکخستنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و دۆزینەوەی میکانیزمێكی گونجاو بۆ چارەسەركردنی ‎هەموو ئه‌و كێشانه‌ی راسته‌وخۆو ناراسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ژیان و ئاراسته‌و دۆخو داهاتووی ئافره‌تانی كورد هه‌یه‌، سود وەرگرتن و جێبه‌جێكردنی راسپاردەکانیش رۆڵی باشیان ده‌بێت بۆ خزمەتی تواناکانی ئافرەتان و بەهێزتر کردنی پێگە و ڕۆلی ئافرەتان لە ناو حزبدا.
‏‎بێگومان چاودێری و بەشداریی جەنابی سەرۆک ‎بارزانی و پێشکەشکردنی وتارێکی بەنرخ له‌ده‌ستپێكی كۆنفرانسه‌كه‌دا، نیشانەی پاڵپشتی و خەمخۆری سەرۆکە بۆ کۆنفراس و بایەخ دانیشیەتی بە دۆزی ئافرەت و پێگەی ئافرەت له‌كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا.
‏‎ کۆنفراس سەرکەوتوو بوو لە دەستنیشانکردنی هۆکارەکانی دوورکەوتنه‌وه‌ی ئافرەتان لە کاری سیاسی و به‌شداری سیاسی و چالاكییه‌ سیاسی و رێكخراوه‌ییه‌كان و خستنه‌رووی پێشنیار و میكانیزمه‌كانی چاره‌سه‌ركردنیان.
ئامانجە سەرەکییەكه‌ی کۆنفراس“برەودان و بەگەڕخستنی تواناکانی ئافرەتە لە ناو ئۆرگان و ڕێکخستنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان، هه‌ر له‌و پێناوه‌شدا راسپارده‌كانی کۆنفراس بە جددی کاریان لەسەر دەکرێت بۆ چاکسازیی و هه‌مواركردنی چه‌ند یاسایه‌ك و نرخاندنی زیاتری پێگەی ئافرەت.
ئەوەی گرنگ و پێویستە باوەڕبوونی هەموو چینە حزبییەکانە، بە هێزو توانای ئافرەت و رێگە و دەرفەتدان پێیان له‌هه‌موو كارو ئۆرگانه‌ حزبی رێكخراوه‌ییه‌كاندا،هەمیشە دەرگای حزب بۆ ئافرەتان کراوەیە و هاوكاریان ده‌بێت تا بە تواناو لێهاتوویی و لێوه‌شاوه‌یی خۆیان بگەنە هەرەمی بریاردان، هەر چەند رێگرییه‌كان کاریگەرییان هه‌یه‌ بۆ دوركه‌وتنه‌وه‌ی ئافرەت لە کایه‌ی سیاسی، بەڵام باوەڕی هەر ئافرەتێکی کوردیش بە خۆی، پەیامێکە بۆ ئافرەتانی تر کە تواناو لێهاتووی خودی ئافرەت خۆی، سه‌رچاوه‌ی بەردەوامیی دانە بە پێگە بەرزەکەی و بەشداریی راستەقینەی لە کاری سیاسی و مەدەنیدا.