لیا سیفەدین
بەشی دووەم
بەداخەوە سەرچاوە مێژووییە کۆنەکان و ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندیدارن به سەدەکانی ناوەڕاستیش، كه تەرخان کراون بۆ باس و خواس لەسەر پاشا، میر، سەردارانی لەشکری، شەڕ و پێکدادانەکانی هێز و دەوڵەتان لە ناوچەکە و لە کوردستان، له‌و نێوه‌نده‌شدا ئاماژه به‌ئازایه‌تی و شه‌هامه‌تی و لێهاتوویی پیاوان كراوه، بۆیە هیچ ئاوڕێکی جددی لە بەشداریكردنی ئافرەتان نه‌دراوه‌ته‌وه، له‌پای به‌شداریی جدی و كاریگه‌رییان، لە شۆرشەکانی گه‌لی كورددا، هیچ شتێك سه‌باره‌ت به گیانفیدای و رۆحفیدای ئه‌و ئه‌فره‌تانه باس نه‌كراوه، كه بوونه‌ته به‌رده‌بازی به‌رده‌وامبوون و سه‌ركه‌وتنی خه‌بات و تێكۆشان و شۆڕشه‌كانی گه‌لی كورد، له‌سه‌رتاوه تا ئه‌مڕۆ.
لەوانەشە بەهۆی ئەو هێرشە یەک لە دوای یەکانەی داگیرکەران بۆسەر کوردستان، ئەگەر نووسراوێکی مێژوویی و ره‌سمی و دێرینیش هەبووبێت لەناو چووه. سەرەڕای هەموو ئەمانەش ئەو گریمانەیەی بۆ ئەو بەشە لە ڕابردووی مرۆڤ کە تۆمار کراوە و دەکەوێتە ناو مێژووەوە، ئافرەتان له‌زۆرینه‌یدا سڕدراونه‌ته‌وه، هه‌ربۆیه ئاساییه ئه‌گه‌ر بوترێت مێژوو، به‌بیرو ئاوه‌زو خامه‌ی پیاوانێك، به(نێرانه) نووسراوەتەوە، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه ناو و ڕۆڵ و پێگەی ئافرەتان لە بیركراون.
بۆیە باسكردن و پێدانی زانیاری له‌سه‌ر ڕۆڵ و پێگەی ئافرەتان، هەژارترین لاپەڕەکانی مێژووی کوردییه‌و به‌راورد به‌قوربانیدان و تێكۆشان و ماندوێتییه‌كه‌ی، بێ ویژدانییه‌كی گه‌وره به‌رابمره به‌ئافره‌تان كراوه و پێگەو ڕۆڵیان لە بزووتنەوەو شۆشەکاندا زۆر کات ون و نادیار كراوه.
بەو پێیەی مێژووی نەتەوەی کورد، گەلێک لەمێژووی نەتەوەکانی تری جیهان کۆنترو دێرینتره، ئافرەتی كوردیش، هاوشێوه‌ی ئافره‌ته ئازا‌و قاره‌مانه‌كانی نه‌ته‌وه‌كانی تر، له‌گه‌ڵ شۆڕش و خه‌بات و تێكۆشاندا پەیوەندییەکی قووڵ و دێرینیان هەیە، لە دێرزەمانەوە، سەدان ئافرەت سەرکردایەتی شۆڕش و راپەڕین و یاخیبوونه‌كانیان کردووە، بوونه‌ته سه‌رمه‌شقی سوپاكانیان بۆ به‌رگریكردن له‌خاك و نیشتمان و گه‌له‌كه‌یان، به‌شێك بوون له‌چاره‌سه‌ری برینداران و ئاماده‌كردنی خواردن و خواردنه‌وه‌و شوێنی حه‌وانه‌وه بۆ سه‌ربازو جه‌نگاوه‌رو پێشمه‌رگه‌كان. بوونی ئافرەت لە شۆڕشەکاندا، نیشانەیەکی بەهێز و تەندروستە، وایان کردووە پرۆژەی گۆڕانکارییەکان بگۆڕێن بۆ پرۆژەیەکی گشتگیری کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابووری، کە ئەوەش سەرچاوەی هێز بووە بۆ زۆرینه‌ی شۆڕشەکان.
ئافرەتە شۆڕشگێڕەکان له‌هه‌ر نه‌ته‌وه‌و گه‌ل و سه‌رده‌مێكدا بووبێتن، هه‌میشه خەونیان بە ئازادییەوە بینیوە، چونكه ئازادیی نه‌ته‌وه‌و خاك، دواجار ده‌بێته مایه‌ی ئازادیی بۆ ئه‌و وه‌ك ئافره‌ت، هه‌ر بۆیه‌ش له‌پێناوی به‌ده‌ستهێنان و گه‌یشتن به‌و ئازادییەش، ئامادە بوون گیانی خۆیان ببەخشن، باوەڕیان وابووە کە ئازادیی نادرێت، بەڵکوو دەسەندرێت، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه هه‌میشه به‌شێك بوون له‌پرۆسه‌و تیمه سه‌ربازی و چه‌كدارییه‌كان، یاخود یاخیبوون و شۆڕش و راپه‌رین، هه‌روه‌ها زۆرترینی كاته‌كانیش خواستیان بووه و هه‌وڵیانداوه به‌رێگه‌ی ئاشتییانه، ماف و خواستەکانیان بەدەست بهێنن
له‌دوو ده‌یه‌ی رابردووش‌دا، كه زۆرترین تۆمار‌و بیره‌وه‌ری كه‌سایه‌تییه سیاسی و سه‌ربازی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی كوردستان نوسراونه‌ته‌وه‌و چاپكراون، جگه له كتێبه‌كانی جه‌نابی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی به‌ناوی (بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد)، كه زۆر به‌بایه‌خه‌وه باسی له‌رۆڵ و پێگه‌و قوربانیدانی ئافره‌تی كورد كردووه، له‌شۆڕش و خه‌بات و تێكۆشانی گه‌لی كورددا، له‌پێناو ئازادیی و سه‌ربه‌خۆیی و رزگاریدا، هه‌روه‌ها به‌وردی باسی له‌هه‌وڵه‌كانی ئه‌فره‌تانی كورد كردووه له‌دوای راپه‌رین، له‌سه‌رخستنی پرۆسه دیموكراسی و یاسایی و مه‌ده‌نییه‌كانی باشوری كوردستان، به‌ڕێوه‌بردنی دامه‌زراوه حكومییه‌كان، ئه‌ندامێتی له‌ئه‌نجومه‌نه‌كانی نوێنه‌ران و په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان. له به‌شێكی زۆری كتێب و بیره‌وه‌رییه چاپكراوه‌كانی تردا، جارێكی تر وه‌ك پێویست ئاوڕ له‌پێگه‌و رۆڵ و خه‌بات و قوربانیدانی ئافره‌تان نه‌كراوه‌ته‌وه و سه‌رله‌نوێ قه‌ڵه‌م و تۆماری مێژووی نوێ، غه‌درێكی تری له‌ئافره‌تانی كورد كرده‌وه، له‌م قۆناغه‌شدا، به‌شێكی ره‌خنه‌كه رووبه‌ڕووی خودی ئافره‌تان ده‌بێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چه‌ند كتێب و چاپكراوێكی كه‌م نه‌بێت، ئه‌وا هیچ یه‌ك له‌و ئافره‌ته ئازا‌و قاره‌مان و تێكۆشه‌رو خه‌باتگێڕانه، كه‌له خه‌باتی شاخدا هاوشانی پیاوان به‌رگریان له‌خاكی كوردستان كردووه، له‌زیندانه‌كاندا ڕووبه‌ڕوی توندترین ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌رونی و جه‌سته‌یی بوونه‌ته‌وه، له‌راپه‌ریندا رۆڵی به‌رچاویان هه‌بووه، به‌شێكی خه‌م و قورسایی ئاواره‌یی و چه‌رمه‌سه‌رییه‌كان كه‌وتۆته سه‌رشانی ئه‌وان، رۆڵی به‌رچاویان هه‌بووه له‌سه‌رخستنی پرۆسه‌كانی هه‌ڵبژاردن، ده‌نگدان و راپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، سه‌ركه‌وتووبون له‌و ئه‌ركانه‌ی پێیان سپێردراوه له پۆسته باڵاكانی حكومه‌ت و وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كان، پۆسته سیاسی و باڵاكانی نێو پارته سیاسییه‌كان، به‌ڵام نه‌هاتوون ئه‌و مێژووه بنوسنه‌وه‌و بیره‌وه‌رییه‌كانیان تۆمار بكه‌ن، تا ببێته سه‌رچاوه‌ی گرنگ بۆ ئه‌وانه‌ی له‌داهاتوودا مێژوو ده‌نوسنه‌وه و جارێكی تر غه‌در له‌تواناو لێهاتوویی و به‌شداری ئافره‌تان نه‌گرن، به‌دیوێكیشدا لێكۆڵه‌ران و توێژه‌رانی بواری جێنده‌ری و خه‌باتی ئافره‌تان، بزانن چه‌نده كۆسپ و ئاسته‌نگ و له‌مپه‌ڕی كۆمه‌ڵایه‌تی و كلتوری و ناوچه‌یی و سیاسی و ته‌نانه‌ت یاساییش له‌به‌رده‌م ئافره‌تانی پێشه‌نگدایه، وه ئه‌و كتێبانه‌ش ببنه سه‌رچاوه‌ی گرنگ بۆ نووسینه‌وه‌ی مێژووی كورد و نادیده‌نه‌كردنی رۆڵی ئافره‌تان، هه‌روه‌ها ده‌رفه‌تێكیش بێت بۆ هاندانی كچان و ئافره‌تانی تر، تا چاو له‌ئافره‌ته سه‌ركه‌وتووه‌كان بكه‌ن و ئه‌مانیش ببنه نمونه‌ی دیار و به‌رچاو له داهاتوودا.