خانمە دیزاینەرێکی جلوبەرگی كوردی زیاتر لە ١٠ ساڵە كاری دیزاینەری دەكات

ئا/نیگار نجات
خانمە دیزاینەری جلوبەرگی كوردی دەڤەری بارزان “دیمەن زكری” زیاتر لە 10سالە كاری دیزاینەری دەكات وە رۆلێكی بەرچاوی هەیە لەدیزاینكردنی جۆراو جۆر لەجلی كوردی ئافرەتانی، و جلی تایبەت بە مندالان لەم دیدارە زیاتر باس لەئەزموون وكاری خۆی دەكات .

سەرەتا با بزانین دیمەن كێیە؟ و لەكەیەوە دەستی بەكاری دیزانی كاری درومانی جلوبەرگ كوردی دەكات؟
-من دیمەن زكری خەلكی دەڤەری بارزانم، تەمەنم ٢٧سالە بەشی پەرستاریم تەواوكردوە، دوای تەواوبوونم لە خوێندن بریارمدا كاری دیزاینەری جلوبەرگی كوردی بكەم، لەوكاتەش هەلی دامەزراندن زۆركەم بوو بۆ یە دوای خوێندنم دەستم كرد بەكاری دیزانی جلوبەرگی كوردی، تاكو ئەمرۆش بەردەوامم هەر لەناو باخچەی مالەكەم ژورێكی بچووكم دروست كردوە قوماشی جلوبەرگی كوردی دەفرۆشم، و كاری درومانیش دەكەم چەند سالە لەوێ بەردەوام بووم كارەكەم زیاتر بەرەو پێش چوو وای لێهات شوێنكەم بەشی نەدەكرد، بریارم دا ببمە خاوەن لۆگوی خۆم دوكانێكی گەوەرە بكەمەوە لە ئێستاداش بەردەوامم.
-دیمەن خان: تاكو ئێستا لەبەر فراوانی كارەكەم بۆ ئەوەی ئافرەتان زیاتر بتوانن ببنە خاوەن كارو پیشەی خۆیان. چەندەها خولی دورمانم بەرێوە بردوە نزیكەی(٦٥٠) ئافرەتانم فێری كاری درومانی كردوە. ئێستا زۆربەیان خاوە كاری خۆیانن لەمالەوە.
دیزاینكردنی جلوبەرگی كوردی جۆرەكانی:
بێگومان هەمیشە هەولم داوە كە جلی رەسەنایەتی ئافرەتان كورد دیزاینی بۆبكەم، بەلام زۆربەی كارەكانم داوكاری و بیرۆكەی كریارەكانن زۆر جار هاوكاریان دەبم لە بیرۆكەكەیان وگۆارنكاریان بۆدەكەم. لەسەر داوكاری و حەزی ئەوانە بەلام لەهەمان كاتیشدا خۆم دیزانی دەكەم.
-بوێری وهاتنی ئافرەت بۆ مەیدانی كار
ئافرەتی كورد توانیویەتی بێتە ناو مەیدانی كار وەک پێویست، ئافرەتانی كورد هەمیشە بوێر بەتوانا بووە لەمەیدانی كاردا، وەک ئێستادەبینین لە سۆشایل میدیای ئافرەتان زۆر كاردەكەن لە زۆربەی بوارەكاندا زۆریش سەركەوتوون، خەلكی ئێمەش تارادەیەكی زۆر باش هاوكارن لە پێشتوانی ئەوانە هانیان دەدەن بۆ بەردەوامی و زیاتر خۆ ماندووكردنیان، منیش زۆر دلخۆشم بەكارەكانم خێزانەكەشم بەكارەكانم زۆر دلخۆشن و بەهەموو شێوەیەک پالپشتیم دەكەن.
دیمەن زکری لە کۆتایدا دەڵێت؛ پێم وایە هەموو ئافرەتێک وەكو من دەتوانێت چاوەرێی دامەزراندنی نەكات، لەمالەوە كاربكات وببێتە خاوەن داهاتی خۆی دەشلێت بەرنامەی من لەداهاتوودا ئەوەیەكارگەیەكی جل وبەرگ بكەمەوە تا پێویستمان بەكالاكانی دەرەوە نەبێت.