بۆچی کوشتن…!

حەیات مەجید
لە کاتێکدا ئێمە هەڵبژاردنی ترمان هەیە بۆ ئەو ئاریشانەی رووبەڕوومان دەبێتەوە بۆ دەبێت هەڵبژاردنمان لە یەکەمەوە بۆ دوا هەڵبژاردن بیت کە کوشتنە یاخود خۆ کوشتنە. لەو نێوەندەدا دەیان و سەدان هەڵبژاردنی تر بوونیان هەیە، تەڵاق یاخود جیابوونەوو یەکێکە لە ئۆپشنەکان تا دوو مرۆڤ کە لەیەک حاڵی نەبوون و ژیانیان چەشنی دۆزەخ بیت باشترە ئەو ریگا یان هەر رێگەیەکی تر شیاو تربیت لە رێگەی هەڵدێرو پڕ تووندووتیژی.
راستە تەڵاق یاخود جیابوونەوە بڕیارێکی زۆر سەخت و قورسە زۆر جار لایەنە خراپەکانی زۆرترە وەک لە لایەنە باشەکانی بەتایبەت ئەگەر منداڵ لەناودابێت، بەڵام هەر هەر چارەسەرە و ڕەواترە باشترە لە کوشتن و سەندنەوەی ژیان لە هەر مرۆڤێک .
تەڵاق لە شەریعەتی ئیسلامدا بە ناخۆشتیرین و تاڵترین حەڵاڵ دادەنرێت لای خوای گەورە، بەڵام لە هەمان کاتدا چارەسەری دەیان کێشەیە لە ناو خێزانەکاندا. کوشتن و تووندووتیژیەکان لە وڵاتی ئێمەدا سەردەمێک بوون زۆر نامۆ بوون بە کەلتور و نەریتی کوردەواری، رێزگەرتنی ئافرەت یەکێک بوو لە پایە پتەوەکانی کۆمەڵگامان و بەڵام ئیستا بەدەر لەوەی ئافرەتان شانبەشانی پیاوان رۆڵی بەهێزیان هەیە لە ڕووی ئابوریدا و لە بونیادنانی کۆمەڵگەو سێکتەرە گرنگەکانی تریشدا، سەرەڕای هاتنە دەرەوەی ئافرەت و شانخسنتە بەر باری زەحمەتیەکانی ژیان و دابین کردنی بژێوی ژیان، هێشتا رۆژانە گویبیست و بینەری شاهیدی چەندین کەیسی جۆراو جۆرین کە رەنگە تا دوینێ بوو وا بە بیرماندا هاتبێ بڵێین فڵانە پیاو کەسێکی دنیادیدە نیە بۆیە ستەم لە ئافرەت دەکات، بەڵام ئەمڕۆ کەسە ئاست بەرزەکان لەڕووی پێگەی کۆمەڵایەتی و خویندی باشەوە نەک ستەم لە ئافرەت دەکەن بەڵکو دەیان کوژن و بەوەشەوە ناوەستن بەڵکو کۆمەڵکوژیش دەکەن، ئەمە لە کاتێکدایە رۆژبەرۆژ تاوانەکانی کوشتن و لە ناویشیدا کوشتی ئافرەتان روو لە زیادبوونە لەلایەن کەسانی دەروون ناساغ و ناتەندروست، لیرەدا پیویستەلایەنە پەیوەندیدار ەکان بە شیوەیەکی جددی تر مامەڵە لەگەل ئەو بابەتە بکەن، هەر لە گرنگی دان بە پەروەردەی دەروونی تاکەکان لە ریگەیی جیاواز و میکانیزمی جۆراو جۆر کە بە ئاسانی بگات بە ماڵەکان، بۆ ئەمەش باشترین رێگە میدیایە بە هەموو جۆرەکانیەوە.
وەهەروەها داماڵینی چەک رێگە نەدان بە کرین و فرۆشتنی و مامەڵە کردن بە چەکەوە، ئەوانەی ئەو مامەلانە دەکەن بە توندی سزا بدرێن.