لیا سەیفەدین
(بەشی یەکەم)
بەپێی ئەو تایبتمەندییەی کە کوردستان وەک پێگەی مێژوویی و جوگرافی؛ جیاوازی و تایبەتمەندی هەیەتی، خاکێکی دابەشکراوی داگیرکراوە، نەتەوەکەی زوڵمێكی زۆری لێ کراوەو کراوە بە ژێردەستە. پێگەی ئافرەت لەم خاکە داگیرکراوەدا، هەمان وێنای لە هزری مرۆڤی کورددا هەبووە کە نەتەوە سەردەستەکان و داگیرکه‌ران هەیانبووە، ئەم وێنایە بەسەر ئافرەتی کوردا لە بیر و باوەرە خۆماڵیەکەی کورد دوربووه و شێوێندراوە، هەموو ئەو زوڵم و زاڵبوونەی لە هزری داگیرکاردا، وایکردوە پرس و خەباتی ئافرەتان بزر ببێت و لە ئاڵۆز، ئاڵۆزتربێت.
ئەگەر بڕوانینە کتێبە مێژووییەکانی کورد بەر لە 1٠٠ ساڵ، ئافرەتان لە کەمترین شوێندا ناویان هاتووە یان بە تەواوی خراونه‌ته دەرەوەی بازنه‌ی مێژوو، بەڵگەش بۆ ئەمە سەرچاوە مێژوویەکانی سەدەکانی بیستەمە، كه زۆرینه‌ی خوێنده‌وار و رۆشنبیران شانازییان پێوه ده‌كه‌ن و به‌شاكار و به‌رهه‌می نمونه‌یی و ئاڵتونی ناویان ده‌به‌ن، بە نمونە شەره‌فنامەی شەرەفخانی بەدلیسی(1٥٤3_1٦٠٤) تێیدا ئافرەت فەرامۆشکراوە، مێژووی کورد زیاتر سیاسی بووە و لایه‌نه کۆمەڵایەتییه‌كانی فەرامۆشکراوە، ئافرەتانیش لەو سەردەدا زۆر به‌كه‌می رۆڵیان له‌كاروباری سیاسی و گشتیدا پێدراوە و خاوه‌نی راو بۆچوونی تایبه‌تی خۆیان بوون، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه لە مێژووی ئەو سەردەمەدا، لە کەمترین شوێندا ڕۆڵی ئافرەتان لەبەر چاوگیراوە و باسیان كراوه، یاخود هەر بە تەواوەتی فەرامۆشکراوە.
لە کتێبی(ناودارەکانی کورد و کوردستان) “ئەحمەد زەکی بەگ” ساڵی (188٠_19٤8) لە کۆتایی کتێبەکەدا و بە کورتی باس لە ڕۆڵی ئافرەتانی ئەو سەردەمە کراوە، هەرچەند لەو سەردەمەدا لە باشووری کوردستان، ژمارەیەک ئافرەتی چالاك و به‌توانا هەبووە، كه دەرکەوتوو سەرکەوتوو بوون، بەڵام لە کەمترین شوێنی لاپەرەکانی مێژوودا ناویان هاتووە و باس لە تواناکانیان کراوە و نه‌نانه‌ت هەندێکیشیان بە تەواوەتی فەرامۆشکراون.
شۆڕشەکان گه‌لی كورد لە هەموو قۆناغەکاندا، بە تەنیا بەپیاوانی كورد نەكراوە، دەست و بازووی ئافرەتیش رێ نیشاندەر و یارمەتی دەربووە، له‌هه‌موو دۆخێك‌دا ئافرەتی كورد شان به‌شانی پیاوەكان لە تێكۆشاندا بوون و قوربانی زۆریشیان داوه، گرنگە لەیادمان بێت ئافرەتان نەوەی نوێ پەروەردە دەكەن و ده‌یانكه‌نه هێزێكی بە توانا و سەرەكی، بۆ بەرگریكردن لە خاكی نیشتمان.
بەشێوەیەكی گشتی، دەتوانرێت بوترێت له‌سه‌ره‌تاكانی مێژووه‌وه تا ئێستا، ئافرەتانی كورد شان به شانی ئافرەتانی جیهان، لە مەیدانی سیاسی و سەربازی و ئابووری و كۆمەڵایەتی و خوێندەواریدا، رۆڵ و پێگه‌ی گرنگ و كاریگه‌رییان هه‌بووه، هه‌م له‌ڕووی چه‌ندایه‌تییه‌وه، هه‌میش له‌رووی چۆنایه‌تییه‌وه، ده‌یان ئافرەتی تێدا دەركەوتووە، كە شایانی ئەوەن لەلاپەرەكانی مێژوودا به‌شانازییه‌كی زۆره‌وه باسیان بكرێت و كارەكانیشیان بەرز بنرخێندرێت .