حەمەسەعید حەسەن
وه‌ک باران
چۆن مۆڵه‌ت ناخوازێ و داده‌کا
وه‌ک شه‌ماڵ
چۆن بێ پرس هه‌ڵده‌کا
ئه‌ستێره‌ی چاوی تۆیش
وا خۆڕسک
له شه‌وی ژیانما داگیرسا
زریانی ئه‌ڤینت
دره‌ختی بوونمی
له ڕه‌گ و ڕیشه‌وه هه‌ڵکێشا
*
ئه‌وه‌نده متمانه‌م پێت هه‌بوو
لام وابوو
ئه‌ڤینمان عیشقێکه خودایی
قه‌ت بیرم بۆ ئه‌وه نه‌ده‌چوو
چیرۆکی نێوانمان بگاته کۆتایی
*
ئه‌گه‌ر تۆ وا ئاسان
فریوت نه‌دابام
من چۆنم زانیبا
ئه‌وه‌نده خۆشبڕوام؟
*
سوارێکی گلاوی ئه‌نگاوته‌م*
زه‌کاتی کاڵفامیی خۆم ده‌ده‌م
*
(*) ئه‌نگاوته: پێکراو، بریندار