زیــــــبا تـەهـــــــــــا
به‌درێژایی ژیانی مرۆڤایه‌تی له‌سه‌ر زه‌وی، مرۆڤ هه‌وڵیداوه ژیانی به‌شێوه‌ی جیاواز و نه‌ریتی جیاواز به‌رێوه ببات، و داهێنه‌ری ژینگه‌یه‌ك بكات كه په‌یوه‌ندی به هزر و بیركردنه‌وه‌ی وێناكردنی ژیانیه‌وه بێت. ئه‌م ژینگه‌یه به‌تێپه‌ڕبوونی كات به‌ره‌وفراوانبوون چوو تا گه‌یشته ئه‌و ئاسته‌ی كه هه‌ریه‌كه‌یان بۆ ناسینه‌وه و جیاكردنه‌وه‌ی له‌كۆمه‌ڵگه‌كانی دیكه، و به‌پێی سروشت و هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافی و ئاستی تێگه‌یشتنیان بۆ ناسینی ده‌وروبه‌ره‌كه‌یان، هێما و نیشانه‌ی جیاوازیان به‌كارهێناوه. یه‌كێك له‌و ره‌مز و تایبه‌تمه‌ندیانه په‌یوه‌ندی به بۆنه و یاده تایبه‌ته‌كانه‌وه بووه كه ئه‌مه‌ش دواتر بۆته شوناس و ناسنامه‌ی ئه‌و هۆز و گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه و هه‌ر به‌و كاره‌ش ناسراونه‌ته‌وه. ئه‌گه‌رچی ده‌كرێت به‌هۆی فاكته‌ره جیاوازه‌كانه‌وه هێمایه‌ك یان ره‌مزێك له‌نه‌ته‌وه‌یه‌كه‌وه بۆ یه‌كێكی تر چووبێت یاخود به‌هۆی نزیكی كۆمه‌ڵگه و نه‌ته‌وه و هۆزه‌كانه‌وه، بیرۆكه‌یان له‌یه‌كتر وه‌رگرت بێت و بڵاوبووبێته‌وه.
نه‌ته‌وه‌ی كورد یه‌كێكه له‌و نه‌ته‌وه زیندووانه‌ی جیهانه كه خاوه‌ن مێژوویه‌كی دێرینی پڕ سیمبولی هه‌یه، یه‌كێك له‌و سیمبول و جه‌ژنه نه‌ته‌واییانه، جه‌ژنی نه‌ورۆز- سه‌ری ساڵیی نوێی كوردییه. نه‌ورۆز بۆته ناسنامه‌ی كوردبوون له‌جیهاندا و جیاوازتر له نه‌ته‌وانه‌كانی دیكه كه له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی به‌هاردا ئاگر ده‌كه‌نه‌وه و پێشوازی له‌وه‌رزی به‌هار ده‌كه‌ن، جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ورۆز ئه‌نجام ده‌دات.
نه‌ورۆز بۆ ئێمه‌ی كورد، ته‌نها جه‌ژن و بۆنه‌یه‌كی ساده‌ی نه‌ته‌وه‌یی نییه، باكگراوندێكی مێژوویی و نیشتمانی مه‌زنی هه‌یه. نه‌ورۆز بۆ گه‌لی كوردستان بۆته پارێزه‌ری كلتوور و ناسنامه و ته‌نانه‌ت هۆكاری پاراستنی خاك و نیشتمانیش بووه، چونكه له‌سه‌رده‌می ژێرده‌سته‌یدا یادكردنه‌وه‌ی نه‌ورۆز مانای گه‌یاندنی زیندووێتی نه‌ته‌وه‌ی كوردی به‌خشیووه و دوژمنانی كورد دڵخۆش نه‌بوون به یادكردنه‌وه‌ی نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی نوێی كوردی. پێیانوابووه به یادكردنه‌وه‌ی نه‌ورۆز هه‌ستی نیشتمانپه‌روه‌ری و خاكدۆستی لای تاك به تاكی كورد په‌ره‌ده‌سه‌نێت و كاریگه‌ری له‌سه‌ر نه‌وه‌ی ئاینده‌ش دروست ده‌كات، له‌و سۆنگه‌یه‌وه بووه كه رێگربوون له یادكردنه‌وه‌ی نه‌ورۆز.
لێره‌دا به‌گرنگی ده‌زانم ئاماژه به ڕۆڵی ئافره‌تان و دایكانی كورد بكه‌م له‌پاراستنی ئه‌و جه‌ژنه كوردانه. كه توانیویانه له ڕێگه‌ی گه‌یاندن و یادكردنه‌وه‌ی نه‌ورۆز پێناسه‌ی جوان به نه‌ورۆز ببه‌خشن و داینه‌مۆی به‌رز ڕاگرتنی ئه‌و جه‌ژنه نه‌ته‌وه‌ییه ببن و به‌شێك بن له ده‌ستاوده‌ستكردنی هزری نیشتمانپه‌روه‌ری له دایكانه‌وه بۆ مناڵه‌كانیان، و هۆكارێك بن بۆ به‌رز ڕاگرتنی ئاڵا و ناسنامه‌ی كوردایه‌تی و نه‌ته‌وایه‌تی كورد، ئه‌مه‌ش وایكردووه كه كوردستان ببێته خاوه‌ن هێزێك كه هه‌میشه له‌پێناو پاراستنی شه‌ره‌ف و شوناسی كوردبوونمان خۆیان بكه‌نه قوربانی و گیانفیدای خاك و نیشتمان بن.
یادكردنه‌وه‌ی نه‌ورۆز، ڕۆڵی كاریگه‌ری له‌سه‌رناساندنی پرسی كورد له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا هه‌یه، وا ده‌كات كه له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی زیاتر پرسی كورد بناسێندرێت و پاڵپشتی و تێگه‌یشتنی زیاتر بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌ك دروست بێت كه ئه‌گه‌رچی نه‌ته‌وه‌یه‌كن زۆرترین خه‌بات و قوربانیان بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی كردووه، به‌ڵام هێشتا نه‌بۆته خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ و نه‌یانهێشتووه پارچه‌كانی كوردستان یه‌كبگرنه‌وه و كوردستانی گه‌وره ببێته خاوه‌ن ده‌وڵه‌ت. ئه‌م خوێندنه‌وه‌یه وایكردووه كه زۆرێك له‌ده‌وڵه‌ت و حكومه‌ته‌كان رێگه‌ناده‌ن به‌ئازادانه یادی نه‌ورۆز بكرێته‌وه، بۆئه‌وه‌ی به دوژمنان نه‌ڵێن به‌ڵێ هێشتا كورد زیندووه و ئاڵاكه‌ی به‌ده‌ستی كوڕ و كچانی وڵاته‌وه به‌رز ڕاگیراوه. له‌و دیدگایه‌وه كه نه‌ورۆز لای كوردستانیان پیرۆزه و به‌شانازییه‌وه له‌هه‌رشوێنێكی جیهان بن یادی ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌وه‌ی گرنگه، ئێمه هه‌وڵ بده‌ین ساڵانه له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی به‌شێوه‌ی فراوانتریادی نه‌ورۆز بكه‌ینه‌وه و نه‌ریت و كلتووری كوردانه‌ی خۆمان له‌بیرنه‌كه‌ین، له‌گه‌ڵیدا بیكه‌نه میكانیزمێك بۆ گرنگیدان به زمان و ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ییمان. رێگه‌نه‌ده‌ین ناسنامه و شوناسی كوردبوون كاڵ ببنه‌وه و زمان و ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه به‌سه‌رماندا زاڵ بێت، و جێگره‌وه بۆ كلتوور و نه‌ریتی كورده‌وارییمان دروست بێت، پێویسته هه‌میشه له‌خه‌می پاراستنی پیرۆزییه‌كانی نیشتماندا بین و به‌فه‌خره‌وه یادیان بكه‌ینه‌وه.