ڕۆڵ و پێگەی ئافرەت لە بواری ڕاگەیاندندا

زەنوێر ئەحمەد محەمەد
بەشداریکردنی ئافرەت لە بواری ڕاگەیاندن یەکێکە لە دیاردە گرنگەکانی سەردەمی ئێستا لە ماوەی دواییدا، ئافرەت توانیویەتی پێگەیەکی بەرچاو و کاریگەر لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن بەدەست بهێنێت. ئەمەش لە ڕێگەی کارکردنی وەک پێشکەشکاری بەرنامە، پەیامنێر، ڕۆژنامەنووس و تەنانەت بەڕێوەبەریش.
بوونی ئافرەت لە ڕاگەیاندن کاریگەری ئەرێنی زۆری هەبووە لەسەر کۆمەڵگا, لەلایەک توانیویەتی تێڕوانی تایبەت و جیاواز بخاتە ڕوو، لەلایەکی تریشەوە باشتر لە کێشە و پێداویستییەکانی ئافرەتان تێدەگات و دەتوانێت بیانخاتە بەر باس. هەروەها بوونی ئافرەت لە ڕاگەیاندن بۆتە هاندەرێک بۆ نەوەی نوێی ئافرەتان و یارمەتیدەرە بۆ بەرەوپێشبردنی یەکسانی پێگەی کۆمەڵاییەتی لە کۆمەڵگادا.
سەرەڕای ئەوەی کە هێشتا هەندێک ئاستەنگ هەن وەک جیاکاری و کەمی متمانە، بەڵام ئافرەت توانیویەتی سەرکەوتنی گەورە بەدەست بهێنێت و بەردەوام پێشکەوتنی نوێ تۆمار بکات لەم بوارەدا. ئەمەش بەڵگەیە لەسەر توانا و لێهاتوویی ئافرەت لە بواری ڕاگەیاندن و گرنگی بەردەوامی پشتگیری کردنی بۆ گەیشتن بە ئاستی پیشکەوتنی زیاتر.