لیا سەیفەدین
بارودۆخێکی لەدەستدەرچووی شێواوی دەروونییە، بەجۆرێك گەیشتنی مرۆڤە بە دوا قۆناغی ئاکامەکانی ژیان، کە مرۆڤ تێیدایە هەروەها نەدۆزینەوەی دەرچەی چارەسەرکردنی کێشەکان.
لە ڕووی یاسایەوە؛ یاساکان لە دۆخێکەوە بۆ دۆخێکی تر دەگۆڕێن بەپێی ئەوەی کە چ بارودۆخێك پاڵنەر بووە بۆ کوشتن و ئەنجامدانی تاوانەکە..
چۆن وا بکەین تاوانی کوشتن و ڕێژەکەی کەم بکرێتەوە؟
حاڵەتەکانی کوشتن لە جیهان دا لە کۆمەڵگە پێشکەووتوەکان و دواکەووتوەکان بە ڕێژەیەکی بەرچاو بەدی دەکرێت، وە پاڵنەر و هۆکاری تایبەت هەیە بۆ حاڵەتەکانی کوشتن و خۆکوشتن،
سەرەتا پێویستە بۆزاڵبوون بەسەر گیروگرفتە دەروونی و کۆمەڵایەتییەکان بە شێوەیەکی زانستی و ئاگامەندی مامەڵە لەگەڵ کێشەکان دا بکەین.
_بایەخدان و چاودێریکرن:
پێویستە بایەخ بەو کەسانە بدرێت کە بیرو هەوڵی خۆ کوژی یاخود کوشتنیان لە لا گەڵاڵە بووە، بەهۆکاری کێشە کۆمەلایەتییەکان یاخود هۆکارە دەروونیەکان، بە شێوەیەك تۆوی هیواو گەشبینی لە ناخیاندا بڕوێنن و سۆز و خۆشەویستیان پێشکەش بکرێت.
_دوورکەوتنەوە لە نامۆی و گۆشەگیری:
گەڕانەوەی تاک بۆ ناو پەیوەندیە کۆمەڵایەتییەکان و بەهێز کردنیان و بڵاوكردنهوهی باوهڕ به خۆبوون له لای تاكهكان، به تایبهت ئهوانهی ههست به بێ توانایی دهكهن.
_گرنگی دان بە کەسانی توشبوو بە نەخۆشی درێژ
خایەن:
کەمکردنەوەی ئازارەکانیان و مامەڵە کردنی مرۆڤانە دوور لە چاوی بەزەی، چونکە مامەڵەی بەزەی پێداهاتنەوە بەمرۆڤەکاندا زیاتر بیری خۆ کوژی لەناخیاندا گەڵاڵە دەکات.
_میدیا:
دوور کەوتنەوەی میدیا لە ڕیکلام بە مانشێتی گەورە بۆ کەسی خۆکوژ یان بکوژ چونکە ئەو کارە دەبێتە هۆکارێک بۆ هاندان.
_سەروەری یاسا:
پێویستە یاساکان لە دادگاکاندا توندتربن بۆ کەسانی بکوژ و داڵدە نەدانی بکوژ لە لایەن عەشرەت و کەسی باڵا دەست
_قەدەغە کردنی چەک:
هەڵنەگرتنی بە بێ هۆکار و بە شێوەیەکی نا یاسای لە ناو ئۆتۆمبێل و ماڵ دا.
_پەروەردەی دروست:
دوورکەوتنەوە لەدیمەنی توندڕەویی و ئەو فیلم و یاریە ئەلکترۆنیانەی شەرانگێز و تێکدەرن.
_هەوڵی ڕێکخراوەکان:
هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە و چڕکردنەوەی کارەکانیان لە چارەسەر کردنی کێشە کۆمەڵایەتیەکان.