بەرژەوەندیە نهێنیەکانی مڕۆڤ هۆکاری سەرەکی نا ئاسوودەین

گۆهدارشکری ئاکرەیی
مرۆڤ بەگشتی رازی نین بەرامبەر بەو بارو دۆخەی کە ژیان پێیداون، هەر ئەمەش هۆکارە بۆ ئەوەی زۆرینەی زۆری مڕۆڤەکان بەتێگەیشتنی خۆیان جیهانێکی بچووک لە ناو جیهانی ڕاستەقینەیاندا دروست بکەن ! بۆ ئەوەی ئاسودە تربن . بێگومان ئەمەش هەندە ئاسان نیە ڕاستە ئادەمیزاد توانای هەلبژاردن و داهێنانی هەیە بەرێگای هەلبژاردنەوە دۆخەکان بگۆڕێت، کەلە دێر زەمانەوە ئادەمیزاد ( هەلبژاردنی) بەچەکی زانستیانەی ئەقلی خۆی زانیوە و بۆتە نووکی قەلەمەکەی، لەسەر پەڕی کاغەزی ناو مێشکی خودی خۆی وێنای ئەو دۆخە بکێشێ و بۆی ببێتە هێلی رێگای ژیان کردنی، بەڵام لەگەڵ هەموو ئە مانەشدا ئادەمیزاد نەیتوانیوە وەکوو پێویست ئاسوودەو بەختەوەربن. کەچی مرۆڤ زۆرگەورەترە لەدۆخەکان، بەلام بووەتە مایەی پرسیار هۆکاری ئەم نا ئاسوودەیی و نا بەختەوەری ئادەمیزاد بۆچی دەگەڕێتەوە ؟ هەرکاتێ ئاسوودەش بێت کاتیە ! ئەمەش بەڵگەیە کەوا مرۆڤ بەگشتی نەک تەنیا بەو شتانەی پێی ناگات ئاسوودەیی و بەختەوەریەکەی لەدەست دەدات، بەلکوو بەو شتانەی کە پێشی گەیشتوون نەیانتوانیوە وەکوو پێویست بەختەوەر و ئاسوودە بن لەگەلی . ڵێرەوە ئەم پرسیارەمان بۆ لەدایک دەبێ ئایە ؟ هۆکارەکەی بۆ بێ ئاگایی و کەم توانایی هزری مرۆڤ دەگەرێتەوە یا بۆ سرووشتی مرۆڤ کاتێ بەدۆخە ڕاستەقینەشی دەگات لەگەلی بەختەوەر و ئاسوودە نابێ، بڕوای تەواوی پێ ناهێت بەدو دڵیەوە و دەلێ ئەم دۆخەی بەدەستم هێناوە رەنگە دۆخە راستەقینەو باشترەکە نەبێ، بەمەش بەردەوام لە گەڕان بێ بە دوای ئەو دۆخەی کە پێی ئاسووەدە و سەلامەتر دەبێت، لەدەرنجام نەتوانێت ئاسودە بێت بەو دۆخەی کە بەدەستی هێناوە . جا لێرەوە حەزدەکەم ئاماژە بە خاڵێکی زۆر کاریگەر بکەم کە بەرپرسی یەکەمی نا ئاسوودەیی مڕۆڤ، بۆ ئەو بەرژەوەندیە نهێنیانەیەی خودی مڕۆڤ دەگەڕێتەوە کەخودی مڕۆڤ بێ ئاگایە ڵێی، کە لەبنەڕەتدا جیاواز لەگەڵ بەرژەوەندیە ئاساییەکانی کە بەئاگان لێی ! کە لەبنەڕەتدا ئەم بەرژەوەندیە نەهێنیانەی مڕۆڤ بەگشتی تەنیا لەدوای ئەنجام دانی کارەکانی بەدەردەکەون، چوونکە لە دوای تەواو بوونی هەر کارێکی مڕۆڤ کەموو کورتییەکان بە دەردەکەون، قەد کارەکانی مڕۆڤیش سەد لە سەد جێ بەجێ نابن، بەمەش مرۆڤ دوو دڵ بکا نەتوانێ بەتەواوی ئاسودە بێ لەگەلی. تا ئێستاش ئادەمیزاد لە سوود و زیانی حیکمەتی ئەم بەرژەوەندیە نەهێنیانە نەگەیشتوون و بۆیان روون نەبۆتەوە بەچ شتێک بەستراوەتەوە، بەڵام ڕەنگە لەدەرنجامی ئەو فرەوانبوونەی هزر و بیری مرۆڤ بگەڕێتەوە، کە بە بەردەوام مێشکی مرۆڤ فرەوانبوون و پێشوەچوونی گەورە بەخۆیەوە دەبینێ، بەمەش لەدوای تەواو بوونی هەرکارێکی رەخنە لەکەم و کورتییەکانی خۆی بگرێت. لەکۆتایی ئەمانە هەمووی ئەوەمان بۆ دەردەخات مڕۆڤ تابێت ئاسوودەو بەختەوەریەکەی بەرەو خڕاپتر بڕوات، چوونکە ژیان بەگشتی پێشوە چونی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت، داواکارییەکانی مڕۆڤیش زیاتر ببن، دەرنجام بەو بارودۆخەی کە ژیان پێیدەدات ڕازی نەبێت .