چاوان خورشید
هەشتی مارس بۆنەیەكی جیهانییەو ڕۆژی یەك دەنگی ئافرەتانی جیهانە، بەبێ جیاوازی نه‌ته‌وه، زمان، ئاین، خاك و كلتور. ساڵی ١٨٥٧ ئافرەتان لەدژی كۆی ئەو زوڵم وستەمانەی لە كاتی كاركردندا رووبه‌روویان ده‌بۆوه‌و جیاكارییان له‌گه‌ڵ ده‌كرا، بڕیاریاندا بێدەنگیی بشكێنن وڕژانە سەر شەقامەكان و خۆپیشاندانێكیان ئەنجامدا، بەڵام بەداخەوە ڕێگرییان لێكراو بەشێك لەو ئافرەتانە دەستگیركران و به‌شێكیشیان كوژران و برینداربوون، دواتر ئەو ئافرەتانە بوونە سیمبولی ئازادیی لە پێناو بەدەست هێنانی مافەكانی ئافره‌تاندا.
ئافرەت بوون سەختە، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌یه‌ك كاتدا ده‌بێت هه‌ڵسوكه‌وتت خانمانه بێت و هاوشانی پیاوانیش كار بكه‌یت، ده‌بێت له‌یه‌ك كاتدا جوانی و شۆخ و شه‌نگییه‌كه‌ت وه‌ك كچێكی تازه پێگه‌یشتوو بێت، به‌ڵام بیركردنه‌وه‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌كانت، وه‌ك داپیره‌یه‌كی دونیا دیده‌بێت.
ئێمەی ئافرەتانی كورد، جیاواز له‌ئافره‌تانی تری جیهان، جگه له‌تێكۆشان له‌پێناوی به‌ده‌ستهێنان و گه‌یشتن به‌مافه‌كانی خۆمان، هاوكات ده‌بێت، هاوشانی پیاوان، به‌شێك بین له‌خه‌بات و تێكۆشان و قوربانیدان، له‌پێناو مافی ره‌وای نه‌ته‌وه‌كه‌ماندا، چونكه تائێستا وڵات و خاك و زمان و نه‌ته‌وه وكلتورو ته‌نانه‌ت شوناسیشمان له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسی دوژمناندایه، باوه‌ڕی ته‌واومان به‌وه‌یه تا خاك و وڵات ئازاد و سه‌ربه‌خۆ نه‌بێت، ئافره‌تانی كوردیش ناتوانن موماره‌سه‌یه‌كی راسته‌قینه‌ی ماف و ئازادیی و سه‌ربه‌خۆبونی خۆیان بكه‌ن.