سەرکردەیەک لە ناو دڵی میللەتدا

شێرکۆ حەبیب
میللەتانی جیهان شانازی بە سەرکردەکانیان دەکەن کە ژیانیان تەرخانکردووە بۆ خزمەت و تێکۆشان لە پێناو مافی وڵات و نیشتمان، میللەتی کوردیش سەرکردەیەکی مەزن و کارێزمای وەک جەنابی مەلا مستەفا بارزانی هەیە کەوا شانازی پێوە بکات و لە ئاست سەرکردە جیهانییەکانی خەباتیان بۆ گەلەکیان ئەنجام داوە، بارزانیی نەمر هەموو ژیانی تەرخان کرد بۆ بەرگری و دابینکردنی مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان، بارزانی ئێش و ئازار و زوڵمی میللەتەکەی بووە هاندەرێک کەوا هەموو هەوڵەکانی بۆ دابینکردنی ئاشتی و ئازادی و ژیانێکی پڕ لەسەروەری بۆ میللەتەکەی، بارزانیی نەمر هەر لەگەڵ هەڵهێنانی چاو بە دونیا دووچاری زوڵم و زۆرداری دەبێتەوە ساتێک لەگەڵ دایکی لە تەمەنی سێ ساڵی زیندانی دەکرێن، هەروەها لە سێدارەدانی جەنابی شێخ عبدولسەلامی برا گەورەی، ئەمانە و زوڵم و زۆرداری دژی میللەتەکەی کاریگەری لەسەر ژیانی هەبوو.
بارزانیی نەمر وەنەبێت هەر لای میللەتەکەی جێگای ڕێز بێت بەڵکو دوژمنانیش رێزیان گرتووە لەبەر شارەزایی و کارامەی، بارزانی لە ماوەی خەباتی پر لەسەروەری زیاتر لە نیو سەدە توانی چەندین داستانی بێ وێنە تۆمار بکات هەروەها لە ساتەوەختەکانی دانوستاندن توانیویەتی ئیرادە خۆی زاڵ بکات لەسەر بەرامبەرەکەی، بارزانیی نەمر هەر لە شۆڕشەکانی بارزان و کۆماری مهاباد و شۆڕشی ئەیلوول چەندین داستانی بێ وێنەی تۆمار کردووە، تەنانەت وای لە ڕژێمی عێراق کرد کە بۆ یەکەم جار دان بە مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان دابنێن لە میانەی ڕێککەوتنە مێژووییەکەی ١١ی ئاداری ساڵی ١٩٧٠.
بارزانیی نەمر کەسێکی سادە و دوور لە خۆ پەرستی بووە، داپەروەری و یەکسانی چەسپاندووە، سەرجەم ئەو ڕۆژنامە نووس و کەسایەتی بیانی لەکاتی بینینی سەرسام بوون بە کەسایەتی بارزانیی نەمر و تێڕوانینی بۆ بابەتەکان.
ئەگەر چی بارزانی بە گیان لەگەڵماندا نییە بەڵام رۆحی لەگەڵماندایە و رێبازە پیرۆزەکەی لەگەڵماندایە کە ئەمرۆش بە ڕابەرایەتی و بۆچوونەکانی سەرۆک بارزانی لەسەر هەمان رێباز بەردەوامین لە درێژە پێدانی خەبات و گەیشتن بە مافە ڕەواکانی گەلەکەمان بە دید و تێڕوانینی سەردەمانەی سەرۆک بارزانی.
مستەفا بارزانیی نەمر نەک هەر رۆحی لەگەڵماندایە بەڵکو لە ناو دڵی هەموو کوردێکی خاوەن ویژدان و تێکۆشەردایە ئەمڕۆ ساتێک یادی کۆچکردنی بارزانیی نەمر دەکەینەوە سەری ڕێز و نەوازش دادەنەوێنین و دەبێ ڕێباز و خەباتەکەی ببننە پێشەنگی خەبات و کوردایەتی..
هەزار سڵاو بۆ گیانی پاکی باوکی رۆحی کورد بارزانیی نەمر و کاکە ئیدریسی هەردەم لە یاد و سەرجەم شەهیدانی بزاڤی رزگاریخوازی کوردستان.