زیــــــبا تـەهـــــــــــا
لە کاتێکدا گۆرانكارییه‌كانی تایبه‌ت به به‌ره‌وپێشچوونی پرسی یه‌كسانی له‌نێوان ئافره‌تان و پیاوان، پێشکەوتنی بەرچاوی له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا به‌خۆیه‌وه بینیوه و تاراده‌یه‌ك یه‌كسانی چه‌سپێنراوه. كارئاسانی كراوه بۆئه‌وه‌ی هه‌ردوو ره‌گه‌ز ده‌ستیان به‌سەرچاوە ئابوورییەکان بگات، هه‌رچه‌نده بەربەستە پێکهاتەییەکانی وه‌ك یاسا و سیاسەت و نۆرمە کۆمەڵایەتییە جیاکارییەکان، ڕێگرن لە بەشداریکردنیه‌كی ته‌واوی یه‌كسان بۆ ئافره‌تان لەسێكته‌ری ئابووری. جگە لەوەش گۆڕانکاری لە ئابووری جیهانی و دیمۆگرافی، پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا و قەیرانه درێژخایه‌نه‌كان، جیهانی کاریان به‌ته‌واوی گۆڕیوه، له‌و رووه‌وه پێویسته ئافره‌تان زیاتر رووبه‌رووی ئاڵنگارییه‌كان ببنه‌وه و به‌ربه‌رسته‌كانی به‌رده‌م به‌هێزبوونی ئابووریی ئافره‌تان، تێكبشكێنن و قۆناغێكی به‌هێزتری ئابووری بنیادبنێن.
یەکسانی جێندەری و مافی یەکسان تەنیا بابەتی یەکسانی نییە؛ هەروەها گرنگییەکی ئابووریی سەرەکییان هەیە. توێژینەوەکانی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی پێشنیاری ئەوە دەکەن کە کەمکردنەوەی جیاوازی جێندەری لە بازاڕەکانی کاردا دەتوانێت بەرهەمی ناوخۆیی لە بازاڕە تازەپێگەیشتوەکان و ئابوورییە گەشەسەندووەکاندا بە ڕێژەی نزیکەی ٨% زیاد بکات.
بەهێزکردنی ئابووریی ئافره‌تان بە واتای دڵنیابوونە لەوەی کە ئافره‌تان دەتوانن بە یەکسانی بەشداری لە کاری شایستە و پاراستنی کۆمەڵایەتیدا بکەن و سوودی لێ وەربگرن؛ دەستڕاگەیشتن بە بازاڕەکان و کۆنترۆڵی سەرچاوەکان و کات و ژیانی خۆیان هەبێت؛ و زیادکردنی بەشداریکردنی لە ناوه‌ندی بڕیاردانی ئابووری لە هەموو ئاستەکاندا هه‌ر لە ماڵی خۆیه‌وه تا دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان. له‌و لایه‌نه‌وه ئافره‌تانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پێیانوایه كه پێشخستنی دادپەروەری ئابووری و مافەکانی ئافره‌تان لە ئابووریدا، و نه‌هێشتنی بۆشایی جێندەری لە جیهانی کاردا، کلیلی گەیشتنه بە کارنامەی ٢٠٣٠ بۆ گەشەپێدانی بەردەوام و گەیشتن بە ئامانجەکانی گەشەپێدان.
کاتێک ئافره‌تان زیاتر کاردەکەن، ئاستی ئابووریی وڵات به‌رزده‌بێته‌وه و گه‌شه‌ده‌كات و ده‌بێته هۆی به‌ده‌ستهێنانی داهاتی زۆرتر بۆ ئافره‌تان، ئه‌مه‌ش هۆكارێكه بۆ په‌ره‌سه‌ندنی خۆشگوزه‌رانی و ده‌ستراگه‌یشتن به خواسته گشتیه‌كان. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، زیادکردنی ئاستی خوێندنی ئافره‌تان و کچان هۆكارن بۆ بەهێزکردنی ئابووری ئافره‌تان و گەشەسەندنی ئابووری گشتگیرتر. پەروەردە و بەرزکردنەوەی ئاستی لێهاتوویی و توانا مرۆییه‌كانی ئافره‌تان، کاریگەرییان لەسەر كوالێتی کار هەیە و دەرفەتی دروستکردنی داهات و بەشداریکردنیان لە بازاڕی فەرمی کاردا بۆ دروست ده‌بێت. هه‌رچه‌نده ئافره‌تان بە بەراورد بە پیاوان لە سەرانسەری جیهان کەمتر بەشداری لە بازاڕی کاردا دەکەن. لە ئاستی جیهانیدا جیاوازی جێندەری لە بەشداریکردنی هێزی کاردا لە ساڵی ١٩٩٠ەوە لە سەدا ٣٠ بووە، بەشداری پیاوان لە نزیکەی لەسەدا ٨٠ و بەشداری ئافره‌تان لە سەدا ٥٠. ڕێژەی بەشداریکردن لە هێزی کار بۆ ئافره‌تانی تەمەن ٢٥-٥٤ ساڵ لە ساڵی ٢٠٢٢دا ٦١.٤ % بووە لە کاتێکدا بۆ پیاوان له ٩٠.٦ %بووە.
هه‌بوونی ئابووری سه‌ربه‌خۆ بۆ ئافره‌تان، فاكته‌ری سه‌ره‌كیه بۆ پێشكه‌وتن و په‌ره‌سه‌ندنی بواره جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگه و هانده‌رێكی باشه بۆ سه‌رخستنی پاشخانی ئابووری وڵات. له‌هه‌مانكاتدا فاكته‌رێكه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی گوزه‌رانی خێزان، چونكه له‌ئێستادا به‌هۆی خواستی زۆر له‌سه‌ر پێداویستیه‌كانی ژیان، خێزانه‌كان پێویستیان به داهاتی زیاتر هه‌یه، له‌وانه‌یه یه‌ك سه‌رچاوه‌ی داهات نه‌توانێت خواسته‌كانی خێزان دابین بكات. له‌سۆنگه‌یه‌كی دیكه‌وه، ئه‌م باڵانس راگرتنه‌ی خێزانه‌كان، دواجار ده‌بێته میكانیزمێك بۆ راگرتنی كۆمه‌ڵگه و تێكنه‌چوونی پرسه‌هه‌مه‌چه‌شنه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی، كه خاڵێكی گرنگه بۆ حكومه‌ت و دامه‌زراوه‌كانی وڵات و سه‌رقاڵنه‌بوونی حكومه‌ت به رێكخستنه‌وه‌ی نۆرمه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان.
سه‌ربه‌خۆبوونی ئابووریی ئافره‌تان، وه‌ك كۆمه‌ڵناسان ئاماژه‌ی پێ ده‌كه‌ن له‌رووی پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه وه‌رچه‌خانێكه بۆئه‌وه‌ی له‌ناو خێزان و كۆمه‌ڵگه‌دا، ئافره‌ت وه‌ك پیاو مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت و خاوه‌ن بریار و راسپارده‌ی خۆی بێت. ئه‌گه‌رچی له‌م هه‌نگاوه‌دا هێشتا ئافره‌تان وه‌ك پیاوان یه‌كسان نین و پێویستیان به بوێری و هاتنه‌پێشی زیاتر هه‌یه بۆئه‌وه‌ی ئافره‌تانیش وه‌ك پیاوان ببنه خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌هێز و سود له‌و سه‌رچاوه ئابوورییه وه‌ربگرن كه بوونه‌ته خاوه‌نی، واته بتوانن به‌شێوازێكی باش به‌كاری بهێن و وێنایه‌كی سه‌ركه‌وتویی ئافره‌تی خاوه‌نكاری سه‌ربه‌خۆ یان خاوه‌ن ئابووریی سه‌ربه‌خۆ پیشانی كۆمه‌ڵگه بده‌ن، و داهاته‌كه‌یان دووباره له‌وه‌به‌رهێنانی مرۆیی به‌كاری بهێننه‌وه و سودی لێ ببینن.