شێوان رۆسته‌م
ئێستا تەکنەلۆژیا بەشێوەیەکی زۆر خێرا بەرەوپێش دەڕوات و هه‌ر رۆژه‌و به‌یه‌كێك له‌داهێنانه‌كان تووشی سەرسوڕمانمان دەکات. ژیریی ده‌ستكرد بۆته ئه‌و وشویهی زۆرینه‌ی ئه‌وانه ده‌ترسێنیت كه گوێیان لێی ده‌بێت، یاخود ده‌یخوێننه‌وه. ئه‌م پرۆگرامه، كه‌له‌ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌مدا توانی هه‌ژموونی خۆی به‌سه‌ر كۆی كایه‌كانی ته‌كنه‌لۆژیاو به‌رهه‌مهێنان و بیركردنه‌وه‌دا بسه‌پێنێت و هەندێک جار هیوا لە مرۆڤدا زیندوو دەکاتەوە و هەندێک جاریش ترس و دڵەڕاوکێ بۆ مرۆڤایه‌تی دروست دەکات.
ژیری ده‌ستكرد، بۆته سه‌رچاوه‌ی ترسێكی عه‌قلانی، ترسێک کە بۆته فۆبیای ژیری ده‌ستكرد، ترسی سەرهەڵدانی نیگەرانییه ئەخلاقی و ئەمنییەکان، بەهۆی سروشتی نادیاری ئەم پرۆگرام و نهێنییه هەواڵگرییە و بیرکردنەوە لە لەدەستدانی کۆنترۆڵی ژیان لە بەکارهێنانی بۆ مەبەستی وەک شەڕ و پێشێلکردنی تایبەتمەندی و کۆنترۆڵنەکردنی ڕەفتار و جوڵە، دڵەڕاوکێ زیاتر دەکات.
ئافرەتان بە پلەی یەکەم له‌به‌رده‌م مه‌ترسییه‌كانی ئه‌م ژیرییهدان، بە تایبەت لەکۆمەڵگا دواکەوتووەکاندا کە زۆرینەیان ئاشنا نین بەم تەکنەلۆژیا نوێیە و نازانن چۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ن و خۆیان له‌كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی به‌دور بگرن، ئەمرۆ لە ڕێگای ژیریی دەستکردەوە دەتوانرێت وێنە یان ڤیدیۆیەکی ئاسایی ئافرەتێک به‌هۆی شێوه‌یه‌ك بته‌وێت دەستکاری بکرێت و بڵاوبکرێتەوەو ژیانی بکەوێتە مەترسییەوە کە جیاکردنەوەی لە ڕاستی تەنها بە کەسانی پسپۆر دەکرێت،ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە ئەو ئافرەتە بکەوێتە بەر توانجی کۆمەڵگا و بیر لەخۆکوشتن بکاتەوە یان بکوژرێت لە لایەن کەسە نزیکەکانی خۆیەوە، پیاوانیش وەک ئافرەتان رەنگە رووبەرووی ئەم حاڵەتە ببنەوە، بەڵام کاریگەرییەکانی لەسەر پیاو كه‌متره‌و کۆمەڵگاش بابەتەکان له‌سه‌ر پیاوان قورس ناکەن، چونكه كلتوری كۆمه‌ڵگه، كلتورێكی نێرینه‌ی پیاو سالاره.
بەپێی ڕاپۆرتێكی رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست، بەکارهێنانی ئامراز و بەرنامەی ژیریی ده‌ستكرد، بۆ بەرهەمهێنان و پەخشکردنی وێنەی ڕووتی ئافرەتان، بەتایبەتی کچانی هەرزەکار، لە زیادبووندایە، لە ڕاستیدا ڕەنگە پێشتر ڕوون بووبێتەوە کە بەو پێیەی زۆرێک لە وڵاتانی جیهان هێشتا یاسای بەڕێوەبردنی ئامرازەکانی ژیریی دەستکردیان پەسەند نەکردووە، ئافرەتان زیاتر لە بەکارهێنەرانی دیکە مەترسییان لەسەرە و ئاسایشیان لە مەترسیدایە.ئەمڕۆ دروستكردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ند وێنه‌یه‌ك، كه زۆر دورن لهچاوهڕوانییهكانی مرۆڤ و به‌رهه‌مهێنه‌رانی ژیریی ده‌ستكرد، وامان لێدەکه‌ن وا بیر بکەینەوە کە کاری ژیریی دەستکرد نییە؟! ئەگەر هیچنده ئاسانە وێنەی ئاسایی ساختە بکەین، بۆ وێنەی نه‌شیاو، ئیتر چۆن ناتوانین ئەمە بە هەرەشەیەک بۆسەر ژیانی ئافرەتان ناونەبەین. ڕەنگە باشتر بێت کەمێک بە وریاییەوە لە جیهانی ژیریی دەستکرددا هەنگاو بنێیت.
بەو پێیەی داهاتووی مرۆڤ و مرۆڤایه‌تی له‌سایه‌ی ئه‌م ژیرییه ده‌ستكرده‌دا، نادیارە و کاریگەرییە ئەرێنی و نەرێنییەکانی لەسەر ژیان حاشا هەڵنەگرن؛ پێویستە بیر لە تێپەڕاندنی ئەم ترسە بکەینەوە بۆ ئەوەی دەرئەنجامە نەرێنییەکانی کەم بکەینەوە، بە ڕاهێنان و لێکۆڵینەوە و ناسینی ئەم ژیرییه باشتر و زیاتر، با ڕێگری بکەین لە کاریگەری و دەرئەنجامەکانی وەک بەرەنگاربوونەوەی خەڵک لە دژی قبوڵکردنی تەکنەلۆژیا و بەکارهێنراوەکانی ئەم ژیرییه.