حەیات مەجید
ژیان پڕە لە بەرزی و نزمی، لە سەرکەوتن و کەوتن، لێژی و تەختی، لە گەرمی و ساردی، ئەوە سروشتی ژیانە و شتێیەکی ئاساییە و بەهای زیاترە، بە چەشنیک هەتا نەکەویت رەنگە به‌پێوه وه‌ستان و هەستانەوەت ئەو چێژەی نەبێت، کەوتن شورەیی نیە، به‌ڵكو هه‌ڵنه‌سانه‌وه‌ی دوای كه‌وتن شوره‌ییه، به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر كه‌وتن شوره‌ییه.
مانەوە، له‌سه‌ركه‌وتن گرنگترە، ئێمەی به‌نی به‌شه‌ر، رۆژانه تووشی دەیان دەردەسەری دەبین و بەچه‌ندین قۆناغی سەختتدا گوزەر دەکەین، ئەم سەختیی و ره‌قییه‌ی ژیان نابێت بمانوەستێنێت و بی ئومێدی و تەنیایی زاڵ‌بن به‌سه‌رماندا.
دەبیت هه‌میشه، بە هێزەوە رووبەرووی ئەو سەختییانە ببینەوەو بیكه‌ینه هه‌وێن و سه‌رچاوه‌ی هێزو وزه بۆ سه‌رله‌نوێ ده‌ستپێكردنه‌و هێزبه‌خشینه‌وه به‌خود، ده‌بێت بیێبتە وانەیەک وبڕوامان به‌وه هه‌بێت، دەتوانین سه‌ختییه‌كان تێبپه‌ڕێنین، ره‌نگه ئاسان نه‌بێت، به‌ڵام ده‌بێت به‌ڵێن به‌خۆمان بده‌ین، ئه‌وه ئێمه‌ین هه‌موو سه‌ختییه‌كان له‌دوای خۆمانه‌وه به‌جێده‌هێڵین.
دەتوانین هەموو ئەو وزەو هێزە ئه‌رێنییه‌ی لە دەرئەنجامی ماندوێتی و كه‌وتنه ژێركاریگه‌رییه‌كانی شکسته‌وه لە دەستمانداوه، به‌زیاده‌وه به‌ده‌ستی بهێنینه‌وه، بیكه‌ینه هێزێكی پۆزه‌تیڤ، تا هێنده هێزمان پێ بدات، گه‌ر هه‌زار به‌ردی هاوشێوه‌ی به‌رده‌كه‌ی سیسیزمان رووبه‌روو ببێته‌وه، بیگه‌یه‌نینه سه‌ر لوتكه‌ی شاخه‌كه‌و نه‌هێڵین جارێكی تر به‌ره‌و خواره‌وه تلۆر ببنه‌وه.
ده‌رونناسان و هه‌موو رێبازه‌كانی ده‌رونناسی له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن، به‌ڵێن به‌خۆدان بۆهه‌ر هه‌نگاووگۆڕانكارییه‌ك، خاڵی جه‌وهه‌ری و بنه‌ڕه‌تییه بۆنزیكبوونه‌وه له‌گه‌یشتن به‌و ئامانجه‌ی ده‌ته‌وێت، بۆیه کاتێک ئەم بەڵینەت بەخۆتدا کە تۆ دەتوانیت هەموو ئەو وزانە بگەڕێنیتەوە کەبه‌خشیوته، ئیتر ئه‌وه هەنگاوێکی گرنگە بۆ رەوینەوەی نیگەرانی و تارمایی ئەو هەموو خەم و ئازارەی وه‌ك هه‌ورێكی توندی ره‌ش، به‌سه‌ر ژیانته‌وه وه‌ستابوو.
بۆ نمونە، قوتابییه‌كی پۆلی دوانزدە کاتێک له‌ساڵی یه‌كه‌مدا، نمره‌یه‌كی به‌رز ناهێنێت، یاخود ئه‌و نمره‌یه‌ی هێناویه‌تی، له‌ئاستی حه‌زو ویست و چاوه‌ڕوانییه‌كانیدا نه‌بووه، ئه‌وا تووشی نائومێدییه‌كی زۆری ده‌بات، تا راده‌ی توندوتیژی و خۆكوشتن و ده‌یكاته كه‌سێكی سادی و توندڕه‌و، بێگومان ئەمەش خراپترین قۆناغی نائومێدی مرۆڤه، له‌خۆی، له‌ده‌وروبه‌ر، له‌لێكه‌وته‌كانی ژیان، هه‌رچه‌نده ده‌شێت ئه‌وه‌ی روو ده‌دات، باشتر بێت له‌وه‌ی روی نه‌داوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه خه‌ریكی رۆڵبینینی خۆمانین له‌شانۆیی ژیاندا، بۆیه ناتوانین وه‌ك ده‌رهێنه‌ر یاخود نووسه‌ری ده‌قه شانۆییه‌كان هه‌موو كاره‌كته‌ره‌كان و ده‌ر ئه‌نجامه‌كان ببینین، ده‌نا هێنده نیگه‌ران و دڵشكاو نه‌ده‌بوین، له‌وه‌ی ژیان هێنده دڵره‌قانه‌و بێبكاكانه سه‌مامان له‌گه‌ڵدا ده‌كات.
ئه‌گه‌ر ئافره‌تێكی جیابووه‌وه‌ش بكه‌ینه نمونه‌یه‌كی تری ئه‌م بابه‌ته،ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه‌یه، ئافرەته‌كه دوای جیابوونەوە تووشی هەمان شکستی رۆحی دەبیت و بێ ئاگایە لەوەی رەنگە لە گەورەترین نه‌هامه‌تی و دڵه‌ته‌نگی ژیان رزگاری بووبێت، به‌ڵام چونكه ئه‌و تازه وه‌ك سیزیف به‌رده‌كه‌ی له‌ده‌ست به‌ربۆته‌وه، هه‌ست به‌هیچ هێزێك ناكات بۆ سه‌رله‌نوێ به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌ردی ژیان.
بۆیه ئێمه‌ی ئافره‌ت، دووجار ده‌بێت بیر له‌هێزو ئیراده‌ی نه‌بڕاوه‌ی مرۆڤبونمان بكه‌یته‌وه‌و بە وزەیەکی زۆرەوە، بەرەنگاری ئەو ئاستەنگانە ببیەنەوە کە دێنه رێگامان و له‌هه‌ر هه‌نگاوێكی سه‌ركه‌وتن و نزیكبونه‌وه له‌ئامانجه‌كانمان، بڵێین، هێزی ئێمه، كاریگه‌رتره له‌هه‌ر هێزێكی تری نه‌رێنی چوارده‌ورمان، كه بیانه‌وێت له‌گه‌یشتن به‌خه‌ونه‌كانمان رێگریمان لێ بكه، چونكه ئێمه خۆمان مانامان به‌به‌هێزیی به‌خشیوه‌و ته‌نهاش هه‌ر خۆمان ده‌توانین گوزارشتی ته‌واوی لێ بكه‌ین.