حەوفتا و دوو سال خەبات و تێکۆشان

دڵشاد یونس هەرکـی
یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان لە ١٨ـی شوباتی ١٩٥٣ لەسەر دەستی (بارزانیی نەمر) وەکو زەرورەتێک دامەزرا و لەو ساوا تاکو ئەمڕۆ بێ وچان ئەم رێکخراوە لە تێکۆشان بۆ بەرژەوەندی لاوانی کورد و کوردستان نەوەستاوە ئێستاش پێدەنێینە سالێکی دیکەی نوێ لە تەمەنی ئەو قوتابخانە گەورەیەی پێگەیاندنی لاوانی کوردستان و ڕۆژ بە ڕۆژ لە لوتکەی سەرکەتنە گەورەکان نزیکتر دەبێتەوە وە ئەندامی یەکێتی لاوانی جیهانە و خاوەنی (٨) کۆنگرەیە و سەدان سەرکردەی پێشکەشی خاک و نیشتمان کردووە.

مێژووی شاخ و شاری یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان
کادیری و ئەندامی یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان لە سەردەمی شاخ هاوشانی برا پێشمەرگەکان لە سەنگەری بەرگری لە ناو و ناسانامە و خاکی کورد و کوردستان دابوون سڵیان نەکردەوە تاکو شەڕی تیرۆرستانی داعش و ملیشیاکان هەر لە ئەرک دابوون و ئامادەی گیان فیدایی بوونە هەر کاتێک وڵات پێویستی بە لاوان هەبووبێت بێ بیرکردنەوە بەشداربوونە لەو شوێنەی پێویستە کە پڕی بکەنەوە مێژووی لاوان شاهیدی ئەمەیە.

لە خەباتی شاردا
یەکێتیی لاوان لە دوای راپەرینی بەهاری ١٩٩١ گەڕانەوە بۆ شار و خەباتی شاخیان بە کۆتا هێنا کەوتنە خزمەتی لاوانی کورد و کوردستان لە هەموو سێکتەرەکان تاکو ئاستی زۆر توانیان ببنە چەترێک بۆ کۆکردنەوەی لاوانی کوردستان وەدیهێنانی خەونەکانیان زۆرێک لە ئامانجانەی هەبوو توانیانە بپێکن لە خزمەتکردنی لاوان.
ئێستاش (٧٢) سال تەمەنی ئەو ڕێکخراوەیە کاروانێکی پڕ لە دەستکەوت نەوە لە دوای نەوە بەدەستی هێناوە بەشێکی زۆر گرنگی کوردستانن لە پەروەردەکردنی لاوان و پێشکەشکردنی چەندین پرۆژەیاسا بۆ پەرلەمانی کوردستان تاکو خزمەت بە لاوان بکرێت و چەندین دیدار و پێشەنگای بۆ لاوان لە بوارە جیاجیاکاندا کردووەتەوە بۆ ئەوەی لاوانی کوردستان بەهرەکانیان تیادا نیشان بدەن بە کۆمەڵگە بناسرێن.
پیرۆزبێت ١٨ـی شوپات سالیادی دامەزراندی یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان