زیــــــبا تـەهـــــــــــا
ئافره‌تان زیاتر لە نیوەی دانیشتوانی جیهان پێکدەهێنن و بەشدارییەکی سەرەکی لە خۆشگوزەرانی و گەشەپێدانی کۆمەڵگه ده‌كه‌ن، و لە پاراستنی ئیکۆسیستەمی زەوی و سەرچاوە سروشتییەکان رۆڵێكی كاریگه‌ریان هه‌یه.
بەرنامەی ژینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان تیشک دەخاتە سەر ئەو ڕۆڵە گرنگانه‌ی کە ئافره‌تان دەیگێڕن. ئەمە ئه‌وه نیشان دەدات کە ڕوانگەیەکی جێندەری بۆ ژینگە و گەشەپێدان، داوای گرنگیدانێکی تایبەت بە بەشداریکردن، پێداویستی و دیدگاکانی ئافره‌تان دەکات، چونکە زۆرجار هەڵوێستەکانیان لە بواری ژینگەدا پشتگوێ خراوە.
نایەکسانی جێندەری وەک لاوازی مافی خاوەندارێتی زەوی و کەمبوونەوەی دەستڕاگەیشتن بە وزە و ئاو و دامەزراوە پاک‌وخاوێنی بۆ ئافره‌تان کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی مرۆڤ و ژینگە و گەشەسەندنی بەردەوام هەیە. بۆیە هێنانە ناوەوەی جێندەر لە کارنامەی ژینگەیی جیهانیدا زۆر گرنگە بۆ هەوڵدان بۆ هەسارەیەکی تەندروستتر.
لە سەرەتای ساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا داڕێژەرانی سیاسەت و حکومەتی وڵاتە جیاوازەکان جەختیان لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان ژینگە و پرسە جێندەرییەکان کردەوە بۆ گەشەپێدانی ئابووری. سەرچاوە سروشتییەکان و بەڕێوەبردنی پرسی ژینگەیی دەستی بە گۆڕانکاری کردبوو بۆ ڕۆڵی تایبەتی ئافره‌تان.
بەپێی ئاماری بانکی نێودەوڵەتی، ئافره‌تان ڕۆڵێکی جەوهەرییان لە بەڕێوەبردنی سامانە سروشتییەکاندا گێڕاوه، لەوانە خاک، ئاو، دارستان و وزە، و هۆكارێك بوون بۆئه‌وه‌ی ئه‌و سامانانه بپارێزن. له‌به‌رئه‌وه‌ی ئافره‌تان ئەرکە خێزانیی و کۆمەڵایەتییەکان ئەنجام دەده‌ن بۆیه له نزیکەوە پەیوەندییان بە ژینگەوه هەیه و پێویسته به‌هه‌نده‌وه گوێ له سه‌رنج و تێبینیه‌كانیان بگیرێت.
ئافره‌تان ده‌توانن رۆڵێكی كاریگه‌ر و باش له پاراستنی بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كانی ژینگه و گۆرانكارییه‌كانی هه‌بێت و ببنه ناوه‌ندێكی سه‌ره‌كی بۆ گه‌یاندنی هۆشیاری ژینگه‌یی به تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه، و هاوكات ده‌توانن ببنه پارێزه‌ری سه‌رچاوه سروشتیه‌كان، چونكه ئافره‌تان راسته‌خۆ به‌كارهێنه‌ری سه‌ره‌كی ئاون و له چوارچێوه‌ی ناو ماڵ و خێزانه‌كانیاندا، بۆیه ده‌بێت هۆشیارانه‌تر و به‌ئاگایانه‌تر مامه‌ڵه بكه‌ن له به‌كارهێنانی ئاو. هه‌روه‌ها كاتێك ده‌چنه ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كانیان به‌هه‌مان شێوه به‌رنامه و پلانیان هه‌بێت بۆ پاك راگرتنی ژینگه و به‌رپرسیارێتی پاراستنی ژینگه له‌ئه‌ستۆ بگرن.
ئافره‌تان ده‌توانن ژینگە و کلتووری پاراستنی ژینگه بگه‌یه‌نه نەوەکانی داهاتوو، ده‌توانن ڕۆڵێکی گرنگ ببینن لە بەڕێوەبردنی ماڵ و پەروەردەکردنی منداڵ و فێری کلتوری بەکاربردنیان بكه‌ن وەک بەفیڕۆنه‌دانی ئاو، کەمکردنەوەی بەکارهێنانی کارەبا، کەمکردنەوەی بەکارهێنانی سپرا، بۆن، پلاستیک کەرەستەی بەکارهێنراو، دەفری پلاستیک و بەکارهێنانی دروستی پاککەرەوه. ئه‌م هه‌نگاوه وا ده‌كات به تێپه‌ربوونی كات كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك دروست ببێت كه پاك و پارێزراو بێت، و نه‌وه‌یه‌ك په‌روه‌رده ببێت كه هه‌ڵگری به‌رپرسیارێتی نیشتمانی بێت.
له‌و رووه‌وه ئافره‌تی كورد توانیویه‌تی وه‌ك پیاوان خزمه‌ت به ژینگه‌ی كوردستان بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موانه به‌بێ جیاوازی ره‌گه‌زی پابه‌ندی پاراستنی ژینگه بن و له‌خه‌می پاكراگرتنیدا بن، و هه‌روه‌ك چۆن له‌سه‌رده‌می رابردوو ئافره‌تان رۆژانه له‌ناو سروشتدا بوون و په‌یوه‌ندییه‌كی راسته‌وخۆیان له‌گه‌ڵ ژینگه هه‌بووه و ئاگایان له ژینگه‌بووه، پێویسته له ئه‌مرۆشدا هه‌مان روئیایان بۆ ژینگه هه‌بێت. هه‌رچه‌نده له‌ئێستادا به‌هۆی گۆرانكاریی ژینگه‌وه، پاراستنی ژینگه كارێكی سه‌خته و ده‌بێت هه‌موو تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه ئه‌و به‌رپرسیارێتیه هه‌ڵبگرن و هه‌ردوو ره‌گه‌ز وه‌ك ئه‌ركێكی نیشتمانیی و ئه‌خلاقی به‌شداربن له پاراستنی سروشت و ژینگه‌ی كوردستان.