ئەسرین عاسی شوانی
بەر لە 26 ساڵ لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا کەناڵی ئاسمانی کوردستان” تی ڤی” وەک کەناڵێکی سیاسی، خۆری لە ئاسمانی بواری ڕۆژنامەگەری کوردستان هەڵهات، کەناڵی ئاسمانی کوردستان Tvبە مەبەستی بەرەنگاربوونەوە و برەودان بە کاری میدیایی لەو بەروارەدا دەستی بە پەخشی بەرنامەکانی کرد وەکو کەناڵێکی بێ ڕکابەری پیشەیی، بووە بەرەیەکی بەهێزی تێکۆشانی کوردایەتی، لە ڕابردوو و ئێستا و لە ئایندەش دا کەناڵی کوردستان Tvوەک باشترین بژاردەیە لە ڕووسوری لە پێناو مافەڕەواکانی گەلی کورد و شکۆی کوردستان و بزاڤە ڕەواکەی لە ماوەی کارکردنیدا تۆماری کرد، هەر لە رۆژی دەسبەکاربوونیەوە بە هاوکاری و یارمەتی کادیرە بە توانا و دڵسۆز و بزێوەکانی توانیویەتی دڕ بە شەوەزەنگی بەلاڕێدابردنی کاری میدیایی دا بنێت، هەر ئەمەش نا لە ڕێگای ئەو دەزگا میدیاییەوە توانراوە ڕۆشنبیری و راگەیاندن ببەخشن و ببێتە پێگەیەکی پڕ لە ئەزمون و قوتابخانەیەک بۆ پێگەیاندنی، سەدان ڕۆژنامەنوس و ڕاگەیاندنکاری بە ئەزمونی خستوەتە بواری خزمەت بە ڕۆژنامەگەری کوردی. بۆیە گەر لە پانتایی خەباتی کوردستان Tvبڕوانین کە چاوی بۆ ململانێ کردەوە لە پێناو گەلی ستەمدیدەی کورد، بەزۆر قۆناغدا تێ پەڕیوە و، لە ماوەی کارکردنی دا کە26ساڵ تێدەپەڕێنێ ڕۆژگاری سەختی بەڕێ کردووە، لە ماوەی کارکردنیدا، بۆ هەمیشە لە گەڵ سێرە و نیشانەی تفەنگی پێشمەرگە پێشەنگ بووە و بووە بە بەشێکی گرنگ لە ڕەوتی شۆڕشی کورد و کوردستان و لە گەڵ پارتیدا هاو تەریب بوونە لە بەدیهێنانی ئەمڕۆمان.
بۆیە ئەمڕۆ لە یادی ئەوخەرمانە بەبەرەکەتە سڵاو لە یەک بەیەکی ڕاگەیاندنکاران و ستافی کەناڵەکە دەکەم بە بەڕێوەبەر و سەرجەم ڕۆژنامەوان و کادیران و کارمەندانە ماندوونەناسەکانیەوە، هیوای بەردەوامی زیاتریان بۆ دەخوازم بۆ زیاتر خزمەتی بواری ڕاگەیاندنی کوردی و پیرۆزباییم پێشکەشی یەکە بە یەکەی پێشمەرگەکانی تەمەنی پڕ شکۆی کوردستان Tvدەکەم.