ئاریان فه‌ره‌ج
لە یاد و بیرهاتنی كاك ئیدریسدا، هەمیشە ڕەوشت و ئاكاره كه‌سیی و ئینسانییه‌كانی له دید و روانگا و باوه‌ڕه سیاسییه‌كانی زیاتر دێنه‌به‌رباس و یاد ده‌كرێنه‌وه، ره‌نگه هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه بێت زۆرترین هاوڕێ و هاوده‌می سه‌فه‌ره كورته‌كه‌ی ژیانی، پێشمه‌رگه‌ی ساده‌و ئاواره‌كانی دوای نسكۆ بوون و به لای ئه‌وانیشه‌وه ڕەوشت و ئاكاره ئینسانییه‌كانی سه‌ركرده وه‌ك (مه‌ردی و جوامێری و خاكه‌ڕایی و خه‌مخۆری و به‌ده‌مه‌وه‌بوونی خه‌ڵك)، له دید و تیۆر و روانگا سیاسییه‌كه‌ی له‌پێشترن.
پێشمه‌رگه و خه‌باتكارانی ئه‌وێ رۆژێی شۆرش و بەرخۆدان، كە دەربارەی كاك ئیدریس ده‌دوێن، هه‌ر یه‌كه و سه‌ربورده و سه‌رگوزشته و یادێكی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌یه‌و هه‌ر نه‌بێ نامه‌یه‌كی ئه‌وی له سینه و ئه‌رشیفیدا پاراستووه. كاتێ له‌و هه‌موو یاده‌وه‌ری و چیرۆك و نامانه راده‌مێنێ، له‌و تۆڕه فراوانه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌و سه‌ركرده‌یه وورد ده‌بیه‌وه، سه‌رت سڕ ده‌مێنێ چۆن په‌رژاوه‌ته سه‌ر ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه و له‌گه‌ڵ دانه به دانه‌یان هه‌ستی هاوڕێیه‌تی و لێكنزیكی و به‌خه‌مه‌وه‌بوونی چاندووه و له‌و كه‌مده‌رفه‌تی و دۆخه سه‌خته‌ی شۆڕش و نسكۆدا، هه‌موو ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ی ئیداره و ئیدامه پێداوه!
ئه‌و تویژەر و چاودێرە سیاسییانەی له كەسایەتیی ئیدریس بارزانی ده‌كۆڵنه‌وه، هەمیشە سه‌رچاوه‌ی ڕەوشت و ڕەفتار و خه‌سڵه‌ته‌كانی بۆ دیده سیاسییه‌كه‌ی ده‌گێڕنه‌وه. له دیدی ئه‌ودا سه‌ركرده ده‌بوا خزمه‌تكاری ئه‌و خه‌ڵكه بێت كه خۆیان خستۆته خزمه‌تی كوردستان، ده‌بوا هه‌میشه قه‌رزبار و منه‌تباری پێشمه‌رگه و جه‌ماوه‌ر بێ. له دیدی ئه‌ودا سه‌ركرده له ناو میلله‌تێكی شۆڕشگێڕ‌دا ته‌نها به وویست و بڕیار و قبوڵی خه‌ڵك دروست ده‌بێ، سه‌ركردایه‌تیكردنیش هیچ نییه جگه له هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیاریی و چوونه‌ژێرباری ئه‌ركی سه‌ختتر له‌و ئه‌ركه‌ی له ئه‌ستۆی هاوسه‌نگه‌رانیه‌تی، سه‌ركرده ئه‌و كه‌سه‌یه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مه‌ترسیدا، پێشه‌نگی هه‌موان و له پشوودان و حه‌وانه‌وه‌دا له دوای هه‌مووانه. هه‌رله‌و پێودانگه‌وه‌یه كه سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی ده‌ڵێ: ئیدریس هه‌ڵگری ته‌واوی سیفه‌ته‌كانی بارزانی نه‌مر بوو.
هه‌ر ئه‌و دیده به‌رپرسیاره بوو ئیدریسی نه‌مری كرده شانی بەر زه‌حمه‌تترین ئه‌ركه‌كانی دوای نسكۆ: له‌ئه‌ستۆگرتنی به‌رپرسیاریی نسكۆ و چوونه‌ژێرباری ئاكام و ئاسه‌واره‌كانی، له یه‌ككاتدا خه‌مخواردن له گوزه‌رانی ئه‌و خه‌ڵكه زۆره‌ی نسكۆ ئاواره‌ی كردن، هاوكات ئاڵانگاریی سه‌ختی هه‌ڵگیرساندنه‌وه‌ی شۆڕش و دووباره ژیاندنه‌وه‌ی گیانی ئومێد و هه‌ستانه‌وه.
كاك ئیدریس باوه‌ڕی ره‌های به دروستیی رێبازی حیزبه‌كه‌ی هه‌بوو، به‌ڵام به هه‌مان ره‌هاییش باوه‌ڕی واقیعبینانه‌ی به‌و راستییه هه‌بوو كه ئه‌گه‌ر كۆی هێزه سیاسییه‌كانی سه‌ر گۆڕه‌پانی خه‌بات پێكه‌وه له ژێر یه‌ك چه‌تری نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیدا كۆنه‌بنه‌وه و كۆتایی به ته‌فره‌قه نه‌هێنن، كوردایه‌تی ره‌نج به‌خه‌ساره. ئاشتبوونه‌وه‌ی گشتی لای ئه‌و ستراتیژێك بووكه باوه‌ڕی وابوو به‌هه‌ر نرخێك بووه ده‌بێ سه‌ربگرێ، دواجاریش هه‌ر ئه‌و دیده بوو به‌ره‌ی كوردستانی لێ به‌رهه‌م هات وكوردستان و كورده‌واری له قۆناغێكه‌وه بۆ قۆناغێكی دیكه گواسته‌وه.
ئه‌گه‌ر له ته‌مه‌نی (به‌ساڵان) كه‌م و (به رۆڵ و كاریگەریی) زۆری كاك ئیدریس بڕوانی و بته‌وێ به چه‌ند ووشه‌یه‌ك پێناسه‌ی بكه‌یت، ره‌نگه ( ئاشتی‌سازی، ئومێدبه‌خشی، خاكه‌ڕایی و نزیكیی له خه‌ڵك) پر به پێست بن.