خالید فاتیحی
نامه‌ی 37
تاهیره‌ی ئازیزم
به تێپه‌ڕبوونی رۆژگار هه‌مووشتتێك له‌بیرده‌باته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌نێوان من و تۆدایه سێبه‌ری مه‌رگ و رزینی به‌سه‌ردا نه‌كشاوه. هه‌مووشتێك له‌نێوان من و تۆدا هه‌روه‌كو خۆیه‌تی و به‌شكۆیه. گه‌یشتووینه هاودڵی و هاوزمانییه‌ك. له قسه‌ی یه‌كتری تێده‌گه‌ین و هه‌ستی پێده‌كه‌ین كه ئه‌و هاودڵییه بێ ره‌گوڕیشه نییه.
ئه‌گه‌ر خه‌ڵكانیش باوه‌ڕنه‌كه‌ن ئێمه باوه‌ڕده‌كه‌ین. بێ هیچ غه‌لوغه‌شێك له‌گه‌ڵ یه‌كتر گونجاوین به‌روبووی ئه‌ویشمان له‌و چێژه وه‌رگرتووه كه دنیای راستی و خۆشه‌ویستی به هه‌ردووكمانی به‌خشیوه. هه‌موو ساتێكی تیژڕه‌وانه‌ی عاشقانه زوو تێده‌په‌ڕن، هیوا بێ ئه‌نجامه‌كان به ئه‌نجام ده‌گه‌ن یان ناگه‌ن. هه‌رچۆنێك بێ هه‌مووشتێك به‌كۆتادێ مرۆڤ هه‌ستده‌كا كه بوونی خه‌ڵكان بۆیان دۆزه‌خێكه. چونكه ده‌ركیان پێنه‌كردووه و به‌وه‌نه‌گه‌یشتوون و به ده‌ستی به‌تاڵ گه‌ڕاونه‌وه. ئێمه هه‌ردووكمان ئه‌و هاودڵیه‌مان راگرتووه. چ یادگارێكی به ئێمه به‌خشیوه، وازمان له خه‌یاڵ پڵاوان هێناوه هه‌رئه‌وه‌ین كه هه‌ین. هه‌روه‌كو كه هه‌بووین. تا ئه‌مڕۆ هه‌موومان پاراستووه. چێژی هاوڕێیه‌تی هیچی له چێژی عه‌شق كه‌مترنییه. ئێمه بێئه‌وه‌ی عه‌شقمان فه‌رامۆش كردبێ به هاوڕێیه‌تیش گه‌یشتووین. چ شتێك لێكمان جیا‌و یه‌كسان ده‌كات. منداڵیمان پێكه‌وه ده‌ستپێكرد من چه‌نده خه‌یاڵی ئه‌وه ده‌كه‌مه‌وه كه پێكه‌وه له دایك بووین. ئێمه جیاله‌وه‌ی كه گه‌وره‌بوین و هه‌تا پیریش ده‌بین، له‌لای یه‌كتر وه‌ك دوو منداڵ سه‌رمه‌ستی ژیان و خۆشحاڵی ده‌بین. هیوادارم كه ئه‌و سه‌فاو گه‌رم و نێوان خۆشیه‌مان هه‌میشه به‌رده‌وام بێ.
من له رێگایه‌كی زۆر سه‌خته‌وه هه‌وڵده‌ده‌م و چاو له زۆر شته‌خۆشه‌كان ده‌پۆشم. تۆ له‌به‌ر من به‌هه‌ر نیاز و رێگایه‌ك بێ به وریاییه‌وه ده‌سازێی. ئه‌وه گه‌وره‌ترین چێژ‌و پاداشتی منه.
ده‌ستت ماچده‌كه‌م
غ- س
نامه عاشقانه‌كانی نووسه‌ری ناوداری ئێران، غولامحسێن ساعدی (1935-1985) كه بۆ تاهیره‌ی كوزه‌گه‌رانی نووسیون.