رۆلی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان دا

دلڤین شه‌مال

یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان هه‌میشه‌ قوتابخانه‌یه‌ك بووه‌ بۆ ئافره‌تان و نیشتیمان، كاتێك ئافره‌تێك له‌ هه‌ر ناوچه‌یه‌كی كوردستان ئاره‌زوو ده‌كات خۆی له‌ پێگه‌یه‌كی سیاسی و حكومی ببینێته‌وه‌ یه‌كێتی ئافره‌تان خۆی به‌خاوه‌نی ده‌زانێت و هه‌وڵی به‌ره‌و پێشبردنی ده‌دات تا ده‌گاته‌ ئاستێكی باڵا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆرترین سودی به‌ كۆمه‌ڵگا گه‌یاندوه‌ له‌ هه‌موو رویه‌كه‌وه‌.
له‌ نوێترین ده‌ستكه‌وتی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان رولێكی كاریگه‌ری هه‌بوو له‌ سه‌رخستنی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان كه‌ 20 ی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ به‌رێوه‌چوون و پارتی وه‌ك هه‌میشه‌ له‌ رێزی یه‌كه‌می كوردستان ماوه‌یه‌وه‌ به‌ جیاوازیه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ براوه‌ی دووه‌م، له‌ ماوه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان دا ستافی سكرتاریه‌ت و ناوه‌نده‌كانی به‌رده‌وام به‌ شێوه‌ی سه‌ردانی مه‌یدانی بانگه‌شه‌ بۆ دروشمه‌كانی پارتی ده‌كرد به‌هۆی ئه‌وه‌ی پارتی له‌ گشت خۆله‌كانی رابردووی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ر براوه‌ی یه‌كه‌م بووه‌، ئه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌ ئافره‌تان كردی بۆ بانگه‌شه‌ كاریگه‌ری زۆری هه‌بوو له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا به‌هۆی دروستكردنی په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی و فراوانكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و لێك نیزیكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا.
پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌رفه‌رتی زۆری به‌ توانای ئافره‌تان دراوه‌ له‌ بواری رێكخراوه‌یی و سیاسی و حكومی به‌هۆی لێهاتوویی و به‌هێزی كاركردنی و دروستكردنی شوێن په‌نجه‌ له‌ شوێنی كاره‌كه‌ی به‌ دلسۆزی و كاره‌كانی ئه‌نجام ده‌دات، جگه‌ له‌وه‌ی ئه‌مجاره‌ كاندیده‌كانی پارتی له‌ هه‌موو بازنه‌كانی هه‌لبژاردن ده‌نگی زۆر باشیان به‌ده‌ستهێناوه‌ به‌هۆی ئه‌و متمانه‌یه‌یه‌ی كۆمه‌ڵگا به‌تواناكانی ئافره‌ت هه‌یه‌ رێژه‌یه‌كی زۆر باش كاندیده‌ ئافره‌ته‌كان به‌بێ بریاری كۆتا گه‌یشتنه‌ په‌رله‌مانی كوردستان و كورسیه‌كه‌یان مسۆگه‌ر كردوه‌.
رولی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان له‌ به‌ره‌و پێشبردنی ئاستی هۆشیاری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ كاتی بانگه‌شه‌ زۆر سه‌ركه‌وتۆبوو، به‌هۆی لێهاتوویی و ئه‌زموونی چه‌ند ساله‌ی كاركردنی ئافره‌تان له‌ به‌ره‌و پێشبردنی توانای ئافره‌تان و رێكخستنی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی خێزان كاریگه‌ری له‌سه‌ر پێگه‌ی بانگه‌شه‌ دروستكرد، به‌ پێی ده‌رئه‌نجامی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن بانگه‌شه‌ی پارتی باشترین بوو، ئه‌مه‌ش به‌شێكی زۆری بۆ یه‌كێتی ئافره‌تان ده‌گه‌رێته‌وه‌ كه‌ به‌ مه‌یدانی و شه‌قامه‌كانی شارددا ده‌سۆرانه‌وه‌ ئه‌مه‌ش یه‌كێك بوو له‌ تابلۆ جوانه‌كانی بانگه‌شه‌ له‌لایه‌ن یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستانه‌، له‌ سه‌ر ئه‌رك و كاره‌كانمان بۆ به‌ره‌و پێشبردنی ئه‌ركی پارتایه‌تی و رێكخراوه‌یی به‌رده‌وام ده‌بین، زیاتر كار بۆ په‌یره‌و پرۆگرامی پارتی ده‌كه‌ین بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی نیشتیمان.