بۆئاگایی ڕەمزێکی پەروەردەیی درووستە
*شەهین عمر هەڵەبجەی
له‌م بابه‌ته‌دا چەندین ڕێنمایی ده‌خه‌ینه ڕوو، بۆ ئه‌وه‌ی دایباب بزانن چۆن مامه‌ڵه‌ی ده‌روونی له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیاندا بكه‌ن، كه دواجار ئه‌م مامه‌ڵه دروسته‌ی دایك و باوك ده‌بێته هۆی په‌روه‌رده و پێگه‌یاندنێكی باشی منداڵەکانیان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ته‌كنه‌لۆژیاو زانست زۆر پێشكه‌وتووه، به‌ڵام له‌كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی نییه وبگرە ڕێگریشە لەنزیکی پەیوەندی وهۆکارە بۆلاوازی ئەوپەیوەندیە مامه‌ڵه‌ی دروستی ده‌روونی باوك و دایك له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیان ناوازه‌یه، هه‌ر بۆیه له‌و سۆنگه‌یه‌وه بەپێویستی دەزانم کە هەموو دایبابێک بیخوێنێتەوەو پڕاکتیزەی بکات لەپەروەردەی منداڵەکانیاندا.
1_ هه‌موو ڕۆژێك ئه‌گه‌ر بۆماوه‌یه‌كی كه‌میش بووه له‌گه‌ڵ منداڵه‌كاندا یاری بكه‌ن.
2_ منداڵه‌كانتان له‌ئامێز بگرن و پێكه‌وه ته‌ماشای تیڤی بكه‌ن.
3_ هه‌موو ڕۆژێك ماچیان بكه‌ن.
4_ وه‌سفی ڕوووخسارو ڕووكاریان بكه‌ن.
5_ له‌كاره قوورس و گرانه‌كاندا هاریكاریان بكه‌ن.
6_ قژیان بۆشانه بكه‌ن.
7_ له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا خواردن درووست بكه‌ن و پێكه‌وه بیخۆن.
8_ له‌ئۆتۆمبیلدا لەبری ئه‌وه‌ی گوێ له‌ته‌سجیل بگرن، هه‌وڵ بده‌ن له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانتاندا قسه‌بكه‌ن.
9_ یاریان له‌گه‌ڵ بكه‌ن و قاچیان بۆبشێلن.
10_ پێكه‌وه نووكته‌ی پێكه‌ناوی باس بكه‌ن و كاتی چێژداریان بۆبخولقێنن.
11_ له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا پیاسه بكه‌ن.
12_ رسته‌ی سۆزدارانه‌و ئه‌ویندارانه‌یان بۆبنوسن و دایكوتن به‌ساردكه‌ره‌وه، یان ده‌رگای ژووری خه‌وتنیان.
13_ پێكه‌وه یاری منداڵانه بكه‌ن و بۆیه‌كتری مه‌ته‌ڵ بڵێن.
14_ هه‌ندێكجار له‌ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانتان نان بخۆن، بۆئه‌وه‌ی بزانن گرنگیان پێ ده‌ده‌ن.
15_ هه‌میشه‌و به‌رده‌وام باووشه‌ی خۆشمده‌وێت با له‌سه‌ر زارتان بێت و له‌رووی منداڵه‌كانتان به‌كاری بهێنن.
بۆدوورکەوتنەوەلەلادانی منداڵەکەت پێویستە،دووربین لەسیراع وموناقەشەوبچوک گردنەوەوسەرزەنشت کردنی ..هیوای دەرونێک یدرووست بۆهەمووان.
*چارەسەرکاری دەروونی