‎پارتیمان هەڵبژارد

حیات مجید
‎کاتێک پارتەکان دەکەونە دۆخی هەڵبژادنەوە لەوێوە بۆت دەردەکەوێت سەنگی ئەو پارتە چەند و چۆن دەنگدەر دەتوانێت لەناو ئەو هەموو قەوارەو لیستەدا باشترین هەڵبژاردە بکات، ئەمە لە کاتێکدا لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستاندا (٣) ملیون و ٧٨٩ هەزار کەس مافی دەنگدانیان هەیە. ئەمەش بە بەراورد بە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان ٧٠٠ هەزار کەس زیادی کردوە. تەنها ژمارەی گەنجانی موالید ٢٠٠٦ کە یەکەم جارە دەنگ دەدەن ژمارەیان ١٥٠ هەزار کەسە.
‎ئەگەر چاوێک بە مێژووی هەڵبژاردنەکاندا بگێڕین، لە خولی یەکەمدا سەرەڕانی کەمی ژمارەی ئەو دەمەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ساڵی ١٩٩٢ لە چاو خولەکانی تردا بەڵام بەرزترین رێژەی بەشداری دەنگدان هەبوو، ئەمەش بۆ حەماسی خەڵکی ستەم دیدە و راپەرینی بەهاری ١٩٩١ کە بە هێزو بازووی پێشمەرگە ڕژێمی بەعسی گۆڕ بە گۆر شاربەدەر کرا، لەو پێناوەدا هەزاران شەهید و قوربانی درا تا پەرلەمانی کوردستان هەڵبژێردرا.
‎حەماس و گەشبینی خەلکی کوردستان بەرامبەر بە وەفای بۆ خوێنی شەهیدان و پێشمەرگە ئەوەندە زۆر بوو تا بە گوڕ و تینەوە بەشداری خولی یەکەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیان بەو ڕێژە بەرزە کرد.
‎بۆ هەڵبژاردنێکی پێنج خول دوای ئەو سەردەمە ئەبێت دەنگدەر چەند گۆڕانکاری لە بیر کردنەوە و رەئیەکانیدا دروست بووبیت لەسەر ئەم ئەزموونەی هەرێمی پیا تێپەریوە، کە دەیان باروودۆخی سیاسی جیاواز بەرۆکی ئەم نیشتمانەی گرتەوە لە نیوان هەڵبژاردنە یەک لە دوای یەکەکاندا.
‎هەر لە دروست بوونی ئۆپۆزسیون و یەکەم بەشداریان بە لە خولی سێیەمی پەرلەماندا بە نزیکەی ٢٤ کورسی پەرلەمان مسۆگەر بکەن ئەمە لەکاتێکدا هەم شۆکهینەر بوو هەم تەجرووبەیەکی نوێی ئۆپۆزسیون بوو لە هەرێمی کوردستاندا و تاقیکرایەوە. ئەنجام نەیانتوانی ببنە ئەو متمانەی دەنگدەرانیا و ئەو هیوایەی دەنگدەر لەم تجروبە تازەیەدا تاقیان کردەوە سەرکەوتوو نەبوون، بۆیە هەڵبژادنی خولی چوارەم نیواو نیو کورسیەکانیان لەدەست دا. لە خولی پێنجەم تەواو توانەوە لەم خولەشدا بە پیی راپرسیەکان ئەگەری زۆری هەیە کوسی نەبات. ئەمە گۆران وەک بزووتنەوەک توانەوە چونکە ئەجێندا و کارکردنیا لەسەر ئەجێندایا و یەک نەبوو.
‎دواتر کوردستان رووبەڕووی قەیرانی سەختی ئابووری بوویەوە و شەری داعش و ململانیە سیاسیەکانی ناوخۆ خەلکی کوردستان تەواو ماندوو کرد.
‎راگەیاندنیش دەورێکی خێری نەبینی لە گەیاندنی پەیامەکان.
‎ئەمە لە کاتێکدا سال لە دوای سال و خول لە دوای خوول ژمارەی دەنگدەر زیادی دەکرد و قەوارەکانی بەشداربوو بۆ پەرلەمان زۆرتر دەبوون هەر دروست بوونی چەندین حیزب و چەندان کاندیدی سەربەخۆ .
‎لەخولی یەکەمی پەرلەماندا وەک ئاماژەمان پێکرد بەرزترین رێژەی دەنگدەر بەشداری کردبوو کە ژمارەیان ( یەک ملیون ١١٢ هەزار کەس بووە مافی دەنگدانی هەبووە)
‎لە خولی دووەمی پەرلەمانی کوردستان ( دوو ملیون و ٢٩٠ هەزار ٧٣٦ کەس مافی دەنگدانی هەبووە.
‎خولی سێیەم( دوو ملیون ٥١٨ هەزار و ٧٧٣ مافی دەنگدانی هەبووە.
‎خولی چوارەم( دوو ملیون ٦٥٣ هەزارو ٧٤٣ کەس مافی دەندانی هەبووە.
‎لە خولی پێنجەمدا ( سێ ملیون ٨٥ هەزارو ٤٦١ کەس مافی دەندانی هەبووە.
‎لە خولی شەشەمدا ( سێ ملیون و ٧٨٩ هەزار و ٤٠٥ کەس ئەو مافەی هەیە بە بەراورد بە کۆی پێنج خولی رابردووی پەرلەمان زۆرترن کەس مافی دەندانی هەیە لەم خوولەدا.
‎لە هەمان کاتدا زۆرترن لیست و قەوارەی سیاسی و کاندیدی سەربەخۆ بەشدارن بۆ بەدەستهێنانی ١٠٠ کورسی پەرلەمان.
‎ئەم جارەیان کێبڕکێیەکی سەختە بۆ زۆربەی حیزبەکان بەتایبەت ئەو حیزبانەی کە بناغەیەکی شێواویان هەیە و شیرازە شلن.
‎بەڵام بۆ حیزبێکی خاوەن مێژوو و خاوەن شەهید ئەم کێبڕکێیە ئەوەندە سەخت نەبوو لەبەر ئەوەئ پارتی خۆی بە خاوەنی ئەم وڵاتە دەزانێت خۆی بە خاوەنی تاک بە تاکی کوردستان دەزانێت بەهەموو دەنگ و رەنگەکانەوە. خاکەڕای پارتی دیموکرات و خۆ نەچەماندن بۆ دووژمنان و کار کردنی راستگۆیانە لەسەر ئەو بەرنامە و پلانەی دایدەڕێژێت وایکردوە کە ساڵ بەساڵ کورسیەکانی پارتی زیاد بکات.
‎ئەزموونی پارتی دیموکرات ئەزموونێکی دوورو درێژوو پڕە لە راستگۆی و چاکسازی بۆیە گەنج و پیر کار بۆ سەرکەوتنی دەکەن. ئەم جارە لە بەرگێکی نویدا بە دروشمێکی پڕ بەهاوە لە ژێر ناوی ( ئاوەدانی، ئارامی، پێکەوەی، خۆڕاگری) پارتی دیموکرات کار بۆ خاڵبە خاڵی ئەجێنداکەی دەکات بە دیدێکی دوربینانەو بە پلانێکی سەرکەوتوو، بۆیە دەنگی نزیکەی ملوێنێک دەنگدەر بۆ خوێنی شەهیدان و خەباتی پێشمەرگە بوو..