پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 7, 2024

‎لەهەلبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، گەل توانی بە دەنگەکانی خواستی میللەت یەکلا بکاتەوە

فەزیلە شۆرش
‎مێژووی خەباتی کورد پرە لە سەروەری،بەم خەباتە بێوچانەی کورد بە رابەری بارزانی نەمر و بەردەوام‎بوونیشی تا ئێستا بە سەرۆکایەتی سەرۆک بارزانی و بە خوێنی شەهیدە قارەمانەکان توانرا هەرێمی کوردستان ببێتە خاوەن ئازادی و ئارامی و سیستەمی پەرلەمان و حکومەتی خۆی، بێگومان لە کوردستان دیموکراسی بەرقەرارە بۆیە هەروەک وڵاتە دیموکراسی و مۆدێرنەکانی جیهان بۆ هەلبژاردنی نوێنەرانی گەل بۆ پەرلەمانی کوردستان لە کوردستانیش پرۆسەی هەلبژادن بەرێوە دەچێ، ئەوەی جێگای خۆشحالیە لەهەلبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، گەل توانی بە دەنگەکانی خواستی میللەت یەکلا بکاتەوە، ئەمە خۆی لە خۆیدا ئاماژەیە کە کوردستانیان بەشداربوونیان لە دەنگدانی ٢٠ ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤ بە ئەرکێکی نیشتیمانی و ماڤێکی رەوای خۆیان هەژمارکردوە، وە لە پێناو پاراستنی قەوارەی کوردستان و دامەزراندنی سیستەمێکی سیادی مۆدێرنتر لە حکومداری و یاسا دانان و پێشکەوتنی نیشتیمان ئەم مافەی خۆیان بە کارهێناوە و بەرەو سندوقی دەنگدان رۆیشتن و بە ئازادیەکی تەواو دەنگیان دا بەو لایەنەی کە باوەریان پێە، ئەوەی گرنگ بوو لەم هەلبژاردنە دەرئەنجامەکە بوو، زۆربەی تاکی کوردستان دووبارە جەختیان لەسەر
‎ باوەربوونی خۆیان بە پارتی دیموکراتی کوردستان کرد وەک پارتێکی راستەقینەی نوێنەری کوردستانیان، هەر بۆیەش پارتیان هەلبژاردوە بۆ چوار سالی داهاتوو لە تەمەنی پەرلەمانی کوردستان
‎لەم هەلبژاردنەش میللەت توانی بەژیری خۆی دەنگ بە پارتی دیموکراتی کوردستان بدات بۆ زامن کردنی ژیانێکی ئارام و سەقامکێر و دەستەبەرکردنی ئازادی لەژێر چەتری پارتی و بەردەوامی دان بەو پێشکەوتنەی کە کوردستان ئێستا بە خۆیەوە دەبینی لە سایەی دوو سەرکردە و کەسایەتی جیهانی حکومەتی هەرێم، کاک نێچیرڤان بارزانی وەک سەرۆکی هەرێم و کاک مسرور بارزانی ش وەک سەرۆکی حکومەتی هەرێم .
‎کاتێک کە پارتی بە دروشمی “ئارامی، ئاوەدانی، پێکەوەیی و خۆڕاگریی” بانگەشەی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی دەست پێ کرد، کوردستانیان لە سەدا سەد باوەریان بەم دروشمە هەبوو کە راستیەکی حاشا هەلنەگرە و جێبەجێش دەکرێ .
‎بانگەشەکانی پارتی بە دلێکی فراون و خۆراگری و هێمنی بەرێوە چوو و لە کۆتایی هەلبژاردنیش هەر پارتی براوە بوو بە زۆرترین دەنگ، نەک وەک لایەنانی تر چ دروشمیان، چ بانگەشەیان، تەعبیر لە خەم خۆری میللەت و پاراستنی قەوارەی هەرێم نەدەکرد بەڵکو بە پێچەوانەوە بریتی بوون لە هەرشە و خۆسەپاندن و ترس و تۆقاندنی میللەت.
بۆ میللەت و هەموو جیهان دووپات بوەوە کە پارتی دیموکراتی کوردستان پارتی گەل و نیشتیمانە، بۆیە بەبەردوامی براوە و سەرکەوتووە.