بختیار شریف زراری
چەندین ساڵە، بەدوای کەنارێکی ئارام دەگەڕێین، کە تیاییدا کەمێک بحەسێینەوە، لە سەختی ژیان، و کاریگەرییەکانی، لەسەرباری دەروونیمان، ودۆزینەوەی ئارامی ڕۆح، کە مرۆڤ، تا دوا هەناسەی، بەدوای وێلە، لەم جیهانە، لەگشت ویست وبوارەکانی،تەندروستی،وسۆزداری،وخۆشگوزەرانی،لە ئاسانکارییەکانی بەردەوامی ژیان.
بەڵام بەداخەوە کە هەمیشە، لەناو چەماوەییەکی داخراو، دەخوولێینەوە، بەبێ گەیشتن بە ئامانجەکانی چوونکە، خودی مرۆڤ، هیچ کاتێک کۆتاییەک و سنوورێکی دیاریکراو نیە، بۆ داخوازییەکانی، ئەمە سرووشتی ئاسایی مرۆڤە، بەم شێوەیە بنیات نراوە،
کەهەمیشە لەدوای گەیشتنی هەر ئاواتێک، دەبینێت ناگاتە ئاستی داخوازییەکان، و پێویستییەکانی، بۆییە پێویستە، لەپێناوئەم مەبەستە، نامەیەک، ئاراستەی خودی خۆمان بکەینەوە، لێپێچینەوەییەک لەگەڵ ویژدانی خۆمان بکەینەوە، لەوەی لە ڕابردوو و ئێستامان چیمان کردووە، و لەداهاتوو چیمان پێ دەکرێت، لە پێناو خزمەتکردنی گەلەکەمان.
تاوەکو وەڵامەکەی وەربگرینەوە، بە چ شتێک لوتکەی داخوازییەکانمان پڕدەکاتەوە، بەڵام بەداخەوە، هیچ کات وەڵامی نامەکەمان نادرێتەوە، چوونکە وون دەبێت، لە نێو قوڵایی ناخمانەوە، یاخود فێڵ لە خودی کەسی خۆمان دەکەینەوە بە گوێنەدان، بەگرنگی ئەم نامەییە،
ئەمەش گشتی، پابەندە بەڕۆشەنبیری و هۆشیاری تاکە کەسی، کەچۆن پەروەردە کراوە، بۆ ژیان کردن، و خزمەتکردنی مرۆڤایەتی، چوونکە خودی مرۆڤ، بۆ پەیامێک خوڵقاوە، نامەییکی ناڕوون و نادیارە لە ناوەڕۆک، و هەمیشە ئارەزووی فێرخوازی هەییە، بە ئامانجی، بنیاتنانی کۆمەڵگاییەکی، مۆدێرن، بۆیە پێویستە ڕژد بکەین، لەسەر پەروەردەکردن، و ئاراستە کردنی تاک،لە بوونیاتنانی کەسایەتی، و بەرزکردنەوەی هۆشیاری و ڕۆشەنبیری، و پابەندکردنی بەسیستەم و یاسا، و ئیتیکی پاراستنی مافی کەسانی دیکە، و ڕێنوێنی کردنی، لە چۆنیەتی خزمەتکردنی تاک و کۆمەڵگە، بۆ گەیشتن بە کۆمەڵگایەکی شارستانی مۆدێرن، بۆ بەدەستهێنانی، ئاسوودەیی و ئارامی، کە یەکێکە لە پایە گرنگەکانی، پێشکەوتنی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی.
previous post
next post