با یەک دەنگ بە فیرۆ نەدەین

وەیسی سەعید وەیسی

بەرەو پرۆسەیەکی تری ھەڵبژاردن دەچین، پێویستە ھەمووان وەک ئەرک و ماف بەشدار بین لەپرۆسەکەدا، چونکە لەم ڕێگایەوە بڕیار لە چۆنیەتی حکوومڕانی داھاتووی کوردستان دەدرێت، بۆیەش لە پێناو کۆنکرێتکردنی مافەکانمان، گرنگە ھەوڵی سەرخستنی لیستی 190ی پارتیمان بدەین.
پارتی دیموکراتی کوردستان، لە دامەزراندنیەوە بۆخزمەتکردنی خەڵکی کوردستان دامەزراوە، ھەمیشە لە سەنگەری پێشەوەی قوربانیدان بووە لە پێناو بەرگری لە کوردستان، لەسایەیدا دەستکەوتی گەورە وەدەستھاتوون، وێڕای ئەوەی لە ڕابردوودا سەلمێندرا پارتی خاوەنی ئەزموون و حوکمڕانیەکی دەوڵەمەندە کار دەکات لە پێناو زیاتر گەشەسەندنی کوردستان لەھەموو بوارەکاندا، لە ئان وساتێکی وەک ئێستادا تەحەدداکان گەورەن، بۆیە پێویستیمان بە پارتی ھەیە بۆ پاراستنی کوردستان وبە دیھێنانی خواست و ئامانجەکانی گەلەکەمان، چونکە لەھەموو ئان وساتێکدا پارتی شانی داوەتە بەر بەرپرسیاریەتی، ھیچ کات ڕێگەی نەداوە پیلانی دووژمنان بۆ لاوازکردنی قەوارەی دەستووری ھەرێمی کوردستان سەربگرێت، ئەمەش وادەکات ھەرھەموومان بەدەنگەکانمان بۆ لیستی 190 بەشداربین لە پاراستنی شکۆی کورد و کوردستان، چونکە سەرکەوتنی پارتی زامنی پاراستنی کوردستانە، چۆن له‌ خه‌بات و شۆڕشدا، پارتی ڕۆڵ و ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تیی سه‌ره‌كی هه‌بووە‌، لەم قۆناغەشدا پێویست تر لەھەمووکاتێک پێویستیمان بە به‌رده‌وامی پارتی ھەیە ‌.
بوونی گلەیی و ڕەخنە کارێکی ئاساییە، زۆر جارانیش گلەییەکان لە جێگای خۆیاندانە، بەڵام نابێت ئەمە ببێتە مایەی بەشداری نەکردن لە پرۆسەکەدا، یەک دەنگ بۆ سەرکەوتنی پارتی زۆرە و نابێت بەھەر بیانویەک بێت بە فیڕۆ بدرێت، دەکرێت گلەیی و ڕەخنەکان دوابخرێت بۆدوای ھەڵبژاردن، زۆرکەس وابیردەکاتەوە کە ئەگەر نەچم دەنگیش بدەم، ئەوا پارتی هەر دەردەچێت، ئەوە پێویستی بەهەڵوەستە کردن هەیە و قوڵتر لێی بڕوانین، چونکە گەر ساڵانێکە ڕەنجت بۆ پارتی داوە، ئەمڕۆش پێویست دەکات بەردەوامی بەو ڕەنج و ماندوبوونەت بدەی و بچیەوە سەر سندوقی دەنگدان و بەدەنگی خۆت سەروەرێکی تر تۆماربکەی، لەپێناو بەدەستهێنانی کورسیی زیاتر و بەهێزترکردنی پارتی.
تا هەمیشە پارتی بەحزبی بێ ڕکابەر و ژمارەیەک بمێنێتەوە . بۆ داهاتووێكی باشتر و وڵاتێكی ئارام و خۆشگوزه‌ران‌. چونکە پارتی بەھێزتربێت ھیچ ھێزێک ناتوانێت گەلی کوردستان بچەمێنێت.

ھەواڵی زیاتر