گواستنه‌وه‌ی پایته‌خت

ئه‌سعه‌د عه‌دۆ

رۆژنامه‌نووسێك كه‌ پێویسته‌ بڵێم هاوكار له‌ لاپه‌ڕه‌ی خۆیدا له‌ فێسوك له‌ 13/9/2024 ئه‌م ناونیشانه‌ی بڵاوكردۆته‌وه‌ ! (پڕۆژه‌یه‌ك بۆ گواستنه‌وه‌ی پایته‌خت له‌ هه‌ولێره‌وه‌ بۆ سلێمانی) له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه‌ رۆژنامه‌سێكی دیكه‌ی به‌هه‌مان(تام) ! كۆمێنتێكی لاستیكی به‌چه‌ند مانای بۆ نووسیوه‌(ژینگه‌ی هه‌ولێر زۆر پیس بووه )!
له‌ هه‌مانكاتدا دوو هاوكارمان هه‌ریه‌كه‌ و دژه‌ كۆمێنتی خۆیان بڵاوكردۆته‌وه‌، تا نووسینی ئه‌م بابه‌ته‌م ئه‌وانه‌ی به‌تامی خاوه‌ن پڕۆژه‌كه‌ن ده‌ستخۆشیان لێیكردووه ‌و ئه‌وانه‌ی ڕۆژانێك له‌سه‌ر خۆشه‌ویستیی هه‌ولێر بۆ پیرمام(شاپتڕێن)كرابووین ! به‌ كۆمێنت درێغیان نه‌كردووه‌، ئه‌وه‌ی سه‌رنجی به‌نده‌ی راكێشا بریتیبوو له‌ كۆمێنتی ئاقڵمه‌ندێكی زێده‌ به‌تامی خاوه‌ن پڕۆژه‌كه‌ نووسیویه‌تی( پڕۆژه‌یه‌كی گونجاو نیه‌ ! ) به‌خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و كۆمێنته‌ شنه‌بایێ به‌ناخمدا گووزه‌ری كرد چونكه‌ تا ئێستا خه‌ڵكانێك له‌وبه‌ر هه‌س كوردانه‌ بیرده‌كه‌نه‌وه‌، ئیدی فه‌رامۆشیه‌ !
هاوكارانی ئازیز . هه‌موومان مافی خۆمانه‌ له‌ چ حیزبێك خه‌بات بكه‌ین، بۆچوونت هه‌ر شتێك بێت به‌ به‌رامبه‌رت به‌ڵام با كه‌مێك شه‌رم بۆ دوارۆژ بێلینه‌وه‌ ! من ئێوه‌م پێ قه‌بووڵه‌و خۆشم ده‌وێن ! به‌ڵام قسه‌ له‌سه‌ر كۆریته‌كه‌م، كونده‌ڵانم بكه‌ن قه‌بوڵمان نیه‌، كاتێ كه‌سانێك ده‌ڵێن : وه‌ریده‌گرینه‌وه‌ به‌ نۆڕماڵی ده‌زانین ! چونكه‌ سه‌نگی مه‌حه‌ك ته‌نیاو ته‌نیا به‌ بڕیاری خه‌ڵكی هه‌ولێره‌ حه‌یاته‌كه‌یه‌ !
سلێمانی شاری هه‌ڵمه‌ت وقوربانیه‌، پایته‌ختی رۆشنبیری كوردستانه‌، له‌به‌رهه‌ندێ هه‌موومان شانازی پێوه‌ ده‌كه‌ین، هه‌روه‌كو چۆن هه‌ولێر ئیفتخاری گشت كوردو كوردستانیانه‌، كه‌ركوك دڵی كوردستانه‌ به‌ مه‌رجێ ئاڵای سه‌ربه‌رزی كوردستان به‌ ئاسمانیدا بشه‌كێته‌وه‌، بێ ئه‌وه‌ی دڵی كه‌س بڕه‌نجێنین، نا بۆ قودسی كوردستانی بێ ئاڵا !
تا دوێنێ هه‌موومان قێزمان له‌و كه‌سانه‌ ده‌كرده‌وه‌ كه‌ هۆكاری دڕدۆنگی نێوانمان بوون، ئێستا دێن باس له‌ شتێك ده‌كه‌ن كه‌ مامۆستاكانتان بوێری ئه‌وه‌یان نه‌بوه‌ بیدركێنن ! راسته‌ كه‌سانێك هه‌بوو به‌ پیرۆزی هه‌ولێر مێشی ده‌هاتێ ! بۆیه‌ تا سه‌ر ئێسقان نه‌یاری هه‌ولێرو هه‌ولێریه‌كان بوو ! سه‌ره‌ڕای ئه‌و بارودۆخه‌ زێده‌ زێده‌ ناته‌باییه‌ی نێوان گشت كوردان باوه‌ڕناكه‌م تا ئێستا كه‌سێك هه‌بێت بتوانێ ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ بخاته‌ نێو ئه‌ده‌بیاتی میلله‌ت ! ئه‌وه‌ی ئاماده‌یه‌ ئه‌و تاشه‌ به‌رده‌ گه‌وره‌یه‌ هه‌ڵگرێ یان ئه‌و ناماقوڵیه‌ بكات ! دڵنیام له‌پێش هه‌مووان هه‌ولێریه‌ ره‌سه‌نه‌كانی نێو یه‌كێتی ئه‌وه‌تان لێ قه‌بووڵ ناكه‌ن
كاتێ ئه‌و بابه‌ته‌م ده‌نووسی زۆر دڵته‌نگ بوم، چونكه‌ له‌ زه‌مه‌نی دژواری كوردستاندا كه‌ هێشتا له‌ژێر پۆستاڵی نه‌یاردابوو ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ له‌هزری كه‌سدا نه‌بووه‌ ! ئێوه‌ له‌ مدرسه‌ی جه‌لالیه‌تن پیرۆزتان بێت ! خۆ شه‌ڵلا مدرسه‌ی مه‌لاییاتان ژبیر نه‌كردوه‌ ؟!
دوێنێ به‌ بنه‌ماڵه‌یی رازی نه‌بوون ! هه‌قی خۆتان بوو ! بۆ ئێستای بنه‌ماڵیه‌یتان چ ده‌ڵێن ؟! هه‌ر پیرۆزتان بێت ! دوێنێ له‌به‌رئاگردانتاندا باسی عێراقچیاتی و كوردستانیتان گه‌رمووگوڕ بوو ! ئه‌ورۆژه‌ له‌ ڤیدیۆی(ابن العاصی)و(الخزعلی)دا، به‌شانوشه‌وكه‌تی ئێوه‌یاندا هه‌ڵده‌گووت ! كه‌ عێراقچین و سێ به‌ سێ ته‌ڵاقتان خواردبوو كه‌ ئاڵای كوردستان له‌ ئاسمانی بابه‌گوڕگوڕدا نه‌شه‌قێته‌وه‌ ! ئۆباڵ به‌ ئه‌ستۆی گۆته‌ !
جاران فاتیحاتان بۆمان ده‌خوێند ! به‌هێزی نه‌یار گه‌له‌كۆیتان لێكردین ! ئینجا دووربینتان ده‌دا ده‌ستمان تا له‌ لۆفه‌كانی پیرمامه‌وه‌ سه‌یری هه‌ولێر بكه‌ین ! سبحان الله به‌ره‌و(شار) شاپتڕێنمان كردن ! به‌(31 / ئاب) مه‌عاده‌له‌كه‌مان به‌ره‌وباشه‌ گۆڕی، هه‌ولێرمان خسته‌ سه‌ر نه‌خشه‌ی دبلۆماسیه‌تی دونیا، به‌ڵام جارێكی دیكه‌ چاوتان هه‌ڵنه‌هات كه‌وتنه‌ پیلانگێڕی !
ئه‌وه‌ته‌ ئه‌مجاره‌یان كوردو كوردستان به‌ره‌وهه‌ڵدێر ده‌به‌ن ! به‌ڵام تا(صمام الامان)كه‌ خۆی له‌ پارتی و بارزانی ده‌دۆزێته‌وه‌ له‌ كوردستان بن هه‌موو پیلانه‌كان گۆڕحه‌شار ده‌كرێن !